
سوریا به نیرگیله بیروت داگیر ده‌كات …..
پاش ئه‌وه‌ی بارانه‌كه وه‌ستا كچه به‌ژن وباڵا ریكهكه چه‌تره‌كه‌ی به‌ناچاری هێنا خوارو خۆی خسته نێو شه‌قامه قه‌ره‌باڵخه‌كانی فه‌ردان پاشنیش له قاوه‌خانه‌ی ئه‌موور داوای نێرگیلهیهكی كرد و له نێو قه‌ره‌باڵخی شوێنه‌كه هێدی هێدی خۆی تێكه‌ڵی دوكه‌ڵی نێرگیلهكهی پێشی كرد , نێرگیله كێشان له بیروتی پایته‌ختی لوبنان دیارده‌یه‌كی ئێ‌كجار بڵاوه له زۆربه‌ی شوێنه‌كان تێپه‌ریت بۆنی نێرگیله ده‌كه‌یت ژنان له پیاوان زێده تر نێرگیله ده‌كێشن پێچه‌وانه‌ش هه‌ر راسته , ئه‌وانه‌ی كاری ئاماده‌كردنی نێریگله بۆ گه‌شتیاران و ئاماده بوانی قاوه‌خانه‌كان ده‌كه‌ن زۆربه‌ی زۆریان خه‌ڵكی وڵاتی سوریان زۆر له ئه‌وان چه‌ند ساڵێكه له لوبنان ئه‌م كاره ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی له سوریاوه هاتوونه لوبنان زێده تریان خه‌ڵكی جه‌زیره و دێر زۆر و بوكمالن له سوریا وه‌ك ناسراوهیشه خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه زێده تر له رێزه‌كانی ده‌زگای ههوڵگاری سوریا كار ده‌كه‌ن و زۆربه‌شیان بۆ هۆی نزیكیان له سنوری عێراق به‌تایبه‌تی نزیكیان له هه‌ردوو شاری موسل ورومادی هاوكاری گروپی تیرۆرستی القاعیده ده‌كه‌ن بۆ هێنانه ژوره‌وه‌ی چه‌كداره عه‌ره‌به‌كان كه له رێزی گروپی القاعیده كار ده‌كه‌ن , هه‌ر له ناوچه‌ی فه‌ردان له قاوه خانه‌یه‌كی بچوك چالاك ڤانی بورای مافه‌كانی مرۆڤ له لوبنان نه‌سیم قوینی پاش هه‌ڵكێشانی چه‌ند قومێك له نێرگیلهكهی ده‌ڵێت لوبنانیه‌كان زۆربه‌یان نێرگیله ده‌كێشن ئینجا به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت له هه‌مووش خۆشتر دوژمنه‌كانمان نیرگیلهمان بۆ ئاماده‌ده‌كه‌ن له پاشا ده‌ڵێت خوا بزانێت چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك ئیدمانمان ده‌كه‌ن و چی له‌گه‌ل محهسهلهكه تێكه‌ل ده‌كه‌ن دوایش ده‌ڵیت زۆرینه‌ی لوبنانیه‌كان ده‌زانن سوریایهكان به‌چ شێوه‌یه‌ك له لوبنان خۆیان خزاندۆته نێو كۆمه‌ڵگای لوبنانی هه‌رچه‌نده به‌رای ئه‌و رۆشه‌نبیره لوبناینه كه پاش هه‌ڵكێشانی هه‌ر قومێك له نێرگیلهكهی لاپه‌ره‌یه‌كی رۆژنامه‌كه‌ی ده‌ستی هه‌ڵده‌داته‌وه و ده‌ڵێت سوریا هیچ كات ئاماده نیه لوبنان جێ بهێلێت و ده‌ست له كاروباری ئه‌م وڵاته وه‌رنه‌دات چونكه وه‌ك نه‌سیم ده‌ڵێت سوریا له لوبنان به‌رژه‌وندی ئیقلیمی هه‌یه بێجگه له هاوپه‌یمانی له‌گه‌ل ئێران و هه‌ندێ بزوتنه‌وه تیرۆرستیه‌كان كه پاش كۆتاهاتنی شه‌ری ناوخۆی لوبنان له كۆمه‌ڵگا په‌ناهه‌نده فه‌له‌ستینیه‌كان خۆیان حه‌شاردا ئینجا ده‌ڵێت راسته ده‌زگای هه‌واڵگری سوریا ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له ناوچه‌كانی رمله به‌یزا و ئهمیون ودێر عمار كشانه‌وه له راگه‌یاندن گوتیان ئه‌و شوێنانه‌مان چۆل كرد به‌ڵام هه‌قیقه‌تی كشانه‌وه‌ی سوریا له لوبنان شتێكی خه‌یاڵیه پاشان به‌سه‌ر بادانه‌وه ئه‌و رۆشه‌نبیره لوبنانیه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سوریا سه‌ربازه‌كانی له لوبنان كشاندبێتهوه دوقاتی ئه‌وان بیروت و ناوچه‌كانی بیقاعی پر كردووه له كرێكاره سوریه‌كان كه به‌دور نازانرێ ئه‌وان راسته‌وخۆ له‌گه‌ل ده‌زگای هه‌واڵگری سوریا له‌و شوێنه گشتیانه كار بكه‌ن كه زۆرینه‌ی لوبنانیه‌كان رووی تێ ده‌كه‌ن , داون تاون شه‌قامێكی راست ودوورودرێژی ناوه‌راستی بیروته ئه‌م شوێنه زۆر نزیكه له دام وده‌زگا رسمیهكانی لوبنان به‌تایبتی له په‌رله‌مان وسه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی لوبنان هه‌ر له نزیك ئه‌م شوێنه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و هێزه لوبنانیانه‌ی كه له سوریاوه نزیكن له‌ناو خێمه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی دور ودرێژ مانیان گرت و داوایان ده‌كرد حكومه‌تكه‌ی فواد سه‌نیوره ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه , له هه‌ردوو لای شه‌قامی فهرهوانی داوان تاوان چه‌ندین گازیۆنیی گه‌شت و گوزاری ده‌بینرێت قاوه‌خانه‌ی سیمون فۆر یه‌كێ له‌م گازینۆیانهیه كه زۆربه‌ی زۆری كرێكاره‌كانی چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا له سوریاوه هاتوون , ئه‌وان زۆربه‌یان خه‌ڵكی الجه‌زیره و بوو كهمالن یه‌كێ له ئه‌وان كه خۆی به ئه‌نه‌س ناسند گوتی ئێمه خه‌ڵكی بوكه‌مال له سوریا خۆمان به عێراقی داده‌نێن زۆر له ئێمه‌ش له پێناو مانه‌وه‌ی عروبه‌ت و ئیسلامیه‌تی عێراق خوێنمان ره‌شت ئینجا سه‌باره‌ت به خۆی گوتی پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌ربازیم له سوریا ته‌واو كرد گه‌رامه‌وه ئه‌و وڵاته‌ی كه چه‌ند ساڵێك له پێناویدا ته‌مه‌نم به‌فیرۆ رۆشت ئینجا گوتی من چه‌ند ساڵێك له ناوچه‌ی بیقاع ئه‌ركی سه‌ربازی خۆم له گه‌ل ئه‌و هێزه سوریه ته‌واو كرد كه ئه‌گه‌ر رۆڵی هێزه‌كه‌ی ئێمه نه‌بوایه له‌شه‌ری ناوخۆی لوبنان لوبنانیه‌كان یه‌كتریان خه‌لاس ده‌كرد ئینجا ئه‌نه‌س به‌سه‌ر بادانه‌وه درێژه‌ی به‌قسه‌كانی ده‌داو ده‌ی گوت ئێستا هه‌ندێ لهلوبنایهكان پێیان وایه سوریا هیچی بۆ لوبنان نه‌كردووه به‌ڵكوو ئه‌نه‌س به‌سه‌ر سورمانه‌وه ده‌ی گوت ئه‌و هێزانه‌ی كه له ئهمهریكاو غه‌رب نزیكن ئه‌ونده رقییان له‌ئێمه‌ی سوریه كه‌چی نازانن ته‌نها سوریا له‌م ناوچه‌یه به‌سه‌ر بڵندی به‌رامبه‌ر ئیسرائلیهكان وه‌ستاوه , ئه‌نه‌س ئه‌و كاته‌ی قسه‌ی بۆ ئێمه ده‌كرد له‌سه‌ر چۆكه‌كانی دانیشتبوو به ده‌ستێكیشی ئه‌و نێرگیلهیهی بۆمن چاك ده‌كرد كه خۆی بۆمی ئاماده كردبوو ئه‌و كات به هۆی قه‌ره‌بالخی ئه‌و گازینۆییهی كاری تێدا ده‌كرد نه‌یده‌توانی به‌برده‌وامی قسه‌مان بۆ بكات و لام بوه‌ستێت بۆیه پاش ئه‌وه‌ی نێرگیلهیهكی تری بۆ میوانێكی تر ئاماده‌ده‌كرد دووباره ده‌گه‌راوه لامان وده‌ی گوت لوبنان و سوریا یه‌ك ۆلاتن هه‌ردوو وڵات به‌رژه‌وندیان تایبه‌تیان له‌گه‌ل یه‌ك هه‌یه بۆیه قه‌ت سوریا وا بهسانیای له‌م وڵاته ناروات , له زۆربه‌ی زۆری ئه‌و گازینۆیانه‌ی كه كرێكاره سوریه‌كان كاری تێدا ده‌كه‌ن له ئاماده‌كردنی نێرگیله ته‌جروبه‌یه‌كی زۆر باشیان هه‌یه نیهاد كربولی یه‌كێ له‌و كرێكاره سوریانه‌یه ئه‌ویش وه‌ك كرێكاره‌كه‌ی تر ماوه‌یه‌ك له لوبنان له‌گه‌ل ئه‌و هێزه سه‌ربازیه سورییه بووه كه له هه‌ندێ ناوچه‌ی لوبنان جێگیربوون , وه‌ك خۆی گوتی من به ئه‌سل خه‌ڵكی شاری حهسهكهم و نزیكه‌ی هه‌شت ساڵ ده‌بێت له بیروت ئه‌م كاره ده‌كه‌م ئه‌و كرێكاره سوریه به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت هه‌ر كه‌سێك جارێك ئاوی بیروت بخاواتهوه ئه‌وا ده‌بێت هه‌میشه چاوی له دووباره خواردنه‌وه‌ی ئاوی بیروت بێت ئینجا ده‌ڵێت چه‌ند ساڵێكه له‌م شوێنه كاری ئاماده‌كردنی نێرگیله ده‌كه‌م نزیكه‌ی ساڵێك ده‌بێت نهگهراومهتوه وڵاته‌كه‌م به‌ڵام هه‌موو كات ئاگاداری ره‌وشی سیاسی وئابوریم سوریام پاشان ده‌ڵێت نزیكه‌ی بیست هه‌زار كرێكاری سوریا له لوبنان كار ده‌كه‌ن زۆربه‌شیان له بیروت و ته‌رابلس و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر ده‌بنیرێن , نیهاد زێده تر سه‌باره‌ت به كاره‌كه‌ی قسه‌مان بۆده‌كات وده‌ڵێت من مانگانه نزیكه‌ی دوو سه‌د دۆلار وه‌رده‌گرم به‌ڵام هه‌ر خۆی ده‌پرسێت كه‌س هه‌یه به دوو سه‌د دۆلار بتوانێ له بیروت بتوانێ بژیت ؟
كاتێك پرسیاری ئه‌وه‌مان لێ‌كرد ئه‌ی چۆن ده‌ژیت ئه‌و كوره سوریه كه هه‌موو كات له‌گه‌ل قسه‌كردنی چاوێكی له چوار ده‌وری خۆی ده‌گێرا ده‌ی گوت نێرگیله كێشان لای لوبنانیه‌كان به‌تایبه‌تی ئافره‌ته لوبنانیه‌كان وه‌ك خو پێگرتنه بۆیه ئێمه‌ش ده‌زانینن چۆن زێده تر له‌گه‌ل هه‌ڵكێشانی هه‌ر قومه نێرگیلهیهك مێشكیان زێده تر ساف ده‌كه‌ین له پاشا نیهاد گوتی ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ تۆش مه‌زاجت ته‌واو خۆش و باش بێت به‌یانی وه‌ره‌وه لامان به‌ڵام تۆزێك پاره‌ی زێده ترمان وه‌ك به‌خشیش پێ بده ئه‌و كاته ده‌زانی من ته‌نها به‌و دووسه‌د دۆلاره ناتوانم له بیروت بژیم له پاشا نیهاد ده‌ڵێت من موشته‌ری خۆم هه‌یه ده‌شزانم بۆ موشتهریهكانم چ جۆره نێرگیلهیهك ئاماده ده‌كه‌م و ده‌شزانم به‌چ توتن و محهسهلێك جه‌و و مێشكیان ساف ده‌كه‌م تا لوبنانیه‌كان ئه‌وه‌ی هه‌ر بیری لێنه‌كه‌نه‌وه ته‌نها سیاسه‌ت بێت .