چاوه‌ڕێ مه‌به …..نێرگز قادر
چاوه‌ڕێم مه‌كه هاتنی من بۆلای تۆئاستهمه
ڕاستهزهمه نێكه چاوه‌ڕێ ئه‌مجاره‌ش به
مه‌سجێك پێت بڵێم به‌یانی بۆلات دێم ….
به‌بێده‌نگی دێم له‌گه‌ڵ شنه‌ی ! با
له‌ده رگای ژووره كه‌ت بده‌م
بێمه ژێرجێگهكهتهوه!!!!!
چاوه‌ڕێ مه‌كه
ناهاتنی من بۆلای تۆ
په‌یوه‌ندی بهرووحمهوهههیه
ئه‌ترسم بێم وه‌كو جاری پێش‌و
شرینی خه‌نده‌ی لێوه‌كانت
بێده‌نگی ژووره كه‌ت یان
تامی ئه‌و چای لات خواردم
مه‌ستم بكا ئیدی شێت بم
زۆرهترسم له‌شێتی عه‌شق
بێ ئاگام گام كا……
لێوم بێنم بۆلێوه شه‌ڕانیه كانت
ئیتر لای خوا تاوان بارم كات
نا ناچاوهڕێم مه‌كه ….
ته‌مه‌نێكه چه‌ندین وه‌رزی ڕِنگاو ڕه‌نگه
چاوه‌ڕێ ئه‌م ڕۆژه ئه‌كه‌ن
تابه ماچی لێوی كورێكی شێت
عیباده‌تم به فیرۆ بدات
وامه‌زانه كهناێم بۆلای تۆ !
بێ ئاگام له‌عه‌شقی تۆ !
نا ئازیز نا…….
ناردنی سڵاوهكانی به‌یانیانت
گۆرینه‌وه‌ی ماچه شرینه كانت
قسه‌كردنی به چپه چپی شه‌وانت
ناوامهزانه لێت تێناگه‌م ؟؟
من له‌شێتی ئه‌ترسم
ئه‌ترسم ئه‌مجاره بێم
دڵم نه یابهجێت بێڵم
ئیدی نه‌گه‌رێمه‌وه بۆباوه‌شی دایكه پیره‌كه‌م
كه‌له گهلً ههرهاتنه ده‌روه یه‌كم
وه‌كو تۆچاوهڕێی هاتنه‌وه‌م ئه‌كا
من ناتوانم نا…..!؟
ڕۆژێك گوێم له‌قا قای پێكه نینه كانت نه‌بێ
ئه‌و ڕۆژه‌ی گوێم له گزه گیانی تۆنه‌بێ
ئه‌وڕۆژه‌ی گۆرانیم بۆ نه‌ڵێ …….
نازانم چی روئه‌دا چی ئه‌بێ ؟
ئه‌ی خوداخۆت ده‌ربازم كه
له‌ده‌ست عه‌شقی كوڕێكی شێته
من لێوی تۆم دزیوه
تۆش خه‌وی من تۆراندوه
من نامه‌وێ !!!!!!
تێنوی ئه‌و لێوه شیرنانه‌ت
به‌ئاوی قوڕاوی باران بشكینیت
نا مه‌وێ نا…….
وێنه‌ی باڵای به‌رزت لهكاغهزێك بكێشم
تۆشایسته‌ی پیكهرێكی لهزێردرووست كه‌م
نا ناێم ئه‌ترسم بێم عهشقبم …..
ئیدی ببمه پاڵه‌وانی ڕۆمانێك
ڕۆمان نوسێك بمان نوسێته‌وه
وه‌ره شێته جێگه‌ی تۆناو رووحمه
به‌ڵام چی بكه‌م یاسای ژینم ڕێگرته
من ………
له‌نهێنی ووشه كانت
دێردێربه دێری شهعرهكانت
تێئه گه‌م گیانه …….
تۆئهگهڕیتهوه بۆژیان
منیش تازهدهست پێئه‌كه‌م
به‌ڵام تخوا چاوه‌ڕێم مه‌كه
چونكه هاتنم بۆلات ئاسته‌مه