
له ڤیستیڤاڵی درۆدا سه‌مای مه‌رگی راستیه‌كانه !
حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی
كاتێك پایز ..
ره‌نگی ئاڵتونی ده‌به‌خشێ
ژان ..
ده‌خزێته دڵی سرووشت و..
ئاسمان..
نهرمهبارانێك ده‌كاته دیاری
ده‌سپێكی سه‌فه‌ری سه‌وز
پایز ..
هه‌ر به ئاره‌زووه‌كانی ئاوسه
نۆره‌ی ڤیستیڤاڵی،
سه‌مای گه‌ڵای گرتووه !
ئای .. چ ترسێك
سرووته‌كانی سروشتی شكاندووه
چ ، زه‌مه‌نێكی سامناكه !
پرسیارم له دهریاكرد ..
له كه‌یه‌وه، بۆن ساركی (ماسی) ت گرتووه ؟
وه‌كو چرپه‌ی نۆته‌كانی سه‌مفۆنیای مه‌رگی هه‌ڵبجه
گووتی : له ئه‌زه‌له‌وه
به‌ر له كاره‌ساتی مه‌رگی هابیل
من و ماسی دوو دڵدارین
كه‌ده‌سته درۆزنه‌كانی تۆ
مه‌ستی ئه‌فیونی ده‌كا
یان، قولابی شه‌رمه‌زاری
به ژه‌مێكی پڕ به‌درۆدا هه‌ڵده‌واسی
ئه‌وا له‌گه‌رووی فه‌نادا ،
ده‌ست به‌سه‌مای مه‌رگ ده‌كا !
منیش ، كه‌فوكوڵی خۆم
بهكهنارهكان ده‌ڕێژم
چونكه هه‌نگاوه‌كانی درۆ..
له‌وێوه ده‌ست پێده‌كه‌ن !
بۆیه هه‌میشه ،
لهكهناردا شین ده‌گێڕم
ئای چ زه‌مه‌نێكی ترسناكه !
ئه‌وه‌تا به‌رد ..
هه‌زاران ساڵه سایه‌ی شانه مێرووله‌یه
قه‌وزه ..
ده‌بێته كۆزی ترسانی ووردهماسی
كه‌چی قه‌ت جارێك
كۆتره باریكه‌كان
نه‌گه‌رانه‌وه سه‌ر تێل و ئالیاره درۆزنه‌كان !
پاشای دار‌و ..
شاژنی دارستانیش
له‌به‌رامبه‌ر .. په‌نجه نهوسنهكانی مرۆڤدا ..
له‌ناو دڵی زووقمی زستان
له حزووری له‌په‌كانی ده‌ست و پێدا
راستگۆیانه داده‌گیرسێن
هه‌تا بهسكڵ ده‌گه‌ن و ..
دووكه‌ڵی پیریان كز ده‌بێ
كه‌چی باگژه‌ی تووره دێت و ..
به‌به‌رچاوی ده‌ست و پێدا لوولی ده‌دا !
ئای ، چ زه‌مه‌نێكی سامناكه ..
لهلالهزاری ژیاندا ..
رۆح مه‌ستی نه‌شه‌ی بۆنه
كه‌چی په‌نجه‌كانمان
رۆژێك ، لهخاكهرایدا یه‌كه‌من
رۆژێك ئیمپراتۆری جه‌نگن !
كه‌چی له‌په‌نجه‌ره‌ی بێ پهروایدا .. پێده‌كه‌نن!
تاكه‌ی گوێچكه‌كانم.. بۆ بیستنی
گڤه گڤ و ..
ویزه ویزی .. درۆ هه‌ڵبخه‌م
تاكه‌ی له پاوانه یاساغه‌كانی درۆ ..
له زه‌مه‌نه رووزهردهكانی چاو چنۆكیدا
وه‌نه‌وز بده‌م ؟!
هیچ له‌زمانی هیمۆگڵۆبین تێناگه‌م
تا ئه‌ودیوی نادیاره‌كان بخوێنمه‌وه
عه‌یامێكه گووڵه درۆیه‌كان
سه‌ر مێزی درۆ جوان ده‌كه‌ن
زه‌مه‌نێكه..
درۆ ده‌بێته هه‌وێنی ،
رێزگرتنێكی پڕ له درۆ..
ئای چ زه‌مه‌نێكی سامناكه
له ڤیستیڤاڵی درۆدا ..
سه‌مای مه‌رگی راستیه‌كانه !