
چاوه‌روانی تۆێژی گه‌نجان له پاش هه‌لبژاردن …. ن/سامان عزیز
له پاش راپه‌رینه‌وه بۆ ئێستادا جاری سێیه‌مه كه كوردستان ئه‌زمونی هه‌لبژاردنی به‌رێكرد،به‌به‌راورد دوا هه‌ڵبژاردن له‌رووی هونه‌ری و موئه‌سه‌ساتی و كارگێری و هۆشیاری جه‌ماوه‌ره‌وه له ئه‌وانیتر باشتر بوو.
جیاوازتر له هه‌لبژاردنه‌كانی پێشوو تۆێژی گه‌نجان له 25/7 دا وه به‌تایبه‌تیش له ماوه‌ی كه‌مپینی هه‌لبژاردندا ده‌ركه‌وته‌و به‌شداریه‌كی چالاكتریان هه‌بوو كه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش بوونی قه‌واره‌و لیستی جیاواز بوو له پرۆسه‌كه‌دا،شایانی باسه له به‌رنامه وئهجێندهی سیاسی لیست و قه‌واره سیاسیه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێیانه‌و زۆر راشكاوانه باس له گرنگی تۆێژی لاوان كرابوو وه به‌چه‌ندین شێواز پشتگیری له گه‌نجان كرابوو وه‌ك هێزێكی ئۆرگانی و دینامیكی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگا كه ئه‌م گۆرانه له دیدی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان بۆتۆێژی گه‌نجان خاڵێكی پۆزه‌تیڤه‌و ئه‌كرێ ببێته نماینده‌ی خه‌ونێكی باش بۆ تۆێژی گه‌نجان له‌كوردستاندا،گرنگتر له‌مانه چاودێریكردنی تۆێژی گه‌نجان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه بۆ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه قه‌واره سیاسیه‌كان به‌م تۆێژهیان داوه له‌پێناو جێبه‌جێكردنیدا ،ئه‌گه‌ر گه‌نجان له هه‌موو كاتێكدا توانیان ببنه هێزێكی فشار و چاو‌دێر له كۆمه‌ڵگادا ئه‌وا ئومێدێك دروست ئه‌بێت به‌ئاراسته‌ی به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونانه‌ی كه گه‌نجان ده‌مێكه له كوردساندا هه‌یانه‌و زۆر جار به یاخی بونی نامهدنیانه دهریانبریوه و هه‌ندێ كات توندوتیژی لێكه‌وتۆته‌وه،له راستیدا له‌ماوه‌ی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن و له رۆژی ده‌نگدانیشدا گه‌نجان به‌شداریه‌كی چالاكانه‌یان نواند كهپهرۆشی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه بون به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست كه ئه‌مه‌ش هۆكارێكی مه‌ده‌نی گرنگه له به‌شداریكردنی تۆێژی گه‌نجاندا له ئالیه‌تی دروستكردنی بریاری سیاسی‌دا كهتارادهیهكی زۆر گه‌نج له كوردستاندا له ماوه‌ی رابردوودا له په‌راوێزی دروستكردنی بریاری سیاسی‌دا بون،به‌ڵام 25/7/2009 هه‌لێكی زێرینه به‌ئاراسته‌ی به‌شداری گه‌نج له پرۆسه‌ی به‌شداری سیاسی‌دا،ئاماژه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 25/7 ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه چیتر گه‌نجان له رووی سیاسیه‌وه نابێت تۆێژێكی په‌راوێزی بن به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت به‌شدارێكی گرنگی بریاری سیاسی بن له هه‌رێمدا چونكه پێموایه ئه‌گه‌ر دایه‌گرامی سیاسی له كوردستاندا گۆرانێكی به‌سه‌را هاتبێت ئهواجگهلهوهی گه‌نجان مۆتیڤی بوونهبهڵكو به‌شێوه‌یه‌كی ئۆرگانی توانیویانه په‌رۆشی زینویهتی بده‌نه كۆی پرۆسه‌كه.
ئه‌گه‌ر پێش 25/7 ده‌نگی نارازی گه‌نجان په‌رته‌وازه‌و بێ پرۆژه‌و توندوتیژ بوبێت ئه‌وا پێموایه له‌و به‌رواره به‌دواوه ناره‌زاییه‌كان شێوازێكی مه‌ده‌نیانه وه‌رده‌گرن و به‌زۆری ده‌چنه چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌و خه‌ونێكه‌وه كه هێڵه گشتیه‌كانی ده‌ستنیشانكراوه و به شێوه‌یه‌كی شارستانی ده‌بێت كاری بۆ بكرێت كه ئه‌مه‌ش له خاسیه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵی شارستانیه ،به‌شێكی زۆری ململانێ و كێشه‌ی گه‌نج له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا له ساڵانی رابردوودا ئاقاری خراپی به خۆوه بینی به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره خه‌ون و خولیای سیاسی مه‌ده‌نیانه‌ی لای گه‌نج دروستكرد وه ئه‌و خه‌ونانه به‌شێكی زۆری چونه چوار چێوه‌ی ململانێیه‌كی مه‌ده‌نی ئاسۆ فراوانه‌وه كه له رێگه‌یه‌وه ئه‌كرێ روو له داهاتوو كار بۆ ئه‌و ئامانجانه بكرێت ،له پاش هه‌ڵبژاردن لیستی دۆراو براوه نیه ،به‌رای من ئه‌و لیستانه له پاشه‌كشێدا ده‌بن كه له‌ئاست و خواستی جه‌ماوه‌رو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به هاووڵاتیانیان داوه راست گۆنهبن بۆیه ده‌بێت هه‌موو هێزه به‌شداربووه‌كان به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه روو له بنیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراسی و ته‌ندروست كار بكه‌ن بۆ به‌دیهێنانی داواكاریه‌كانی جه‌ماوه‌ی خه‌ڵكی كوردستان .له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گه‌نجان وه‌ك تۆێژێكی چالاك و زیندوو هێزی فشار‌و مه‌ده‌نی بێت بۆ چاودێریكردنی ده‌سه‌ڵات و بێداركردنهوهیان له‌و بێدادیانهی كه ئه‌نجامیده‌ده‌ن.E;Mail:SamansL2001@yahoo.com