بیری سیاسی ماكیاڤیللی و ده‌ركه‌وتنی سیسته‌مێكی نوێی سیاستكردن
قسه‌كردن ده‌رباره‌ی بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی سه‌رده‌می ڕێنسانس نیكۆلۆماكیاڤیللی، قسه‌كردنه له‌سه‌ر داڕێشتن و ده‌ركه‌وتنی سیسته‌مێكی سیاسی نوێ، له سه‌رده‌مێكدا كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵات له ژێر ده‌ستی كڵێسا‌و پیاوه ئاینیه‌كان بووه، وه‌ڵی ماكیاڤیللی له‌ناو ئه‌مجۆره ده‌سه‌ڵاته مۆنۆپۆلكراوه، توانی جۆرێك له سیسته‌م بهێنێته كایه‌وه كه ئیتر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له ژێر چه‌پۆكی ئاینیه‌وه بهێنرێته ده‌ره‌وه بۆ به كۆماری بوون، ئیدی قسه‌كردن له‌سه‌ر ماكیاڤیللی زۆرتر هه‌ڵده‌گرێ تا ئه‌وه‌ی لێره‌وه باس له ژیان و به‌رهه‌م و ده‌می ده‌ركه‌تنی و جۆری دارێشتنی فیكری سیاسی و هه‌روه‌ها دواجار بوونیادنانی ده‌وڵه‌تێكی كۆماری.كه ده‌كرێ له درێژه‌ی بابه‌تدا زیاتری له‌باره‌یه‌وه بخوێنینه‌وه.
ژیانی ماكیاڤیللی:
ماكیاڤیللی له‌ساڵی 1469له باوكێكی یاساناس و دایكێكی ڕۆشنبیر له شاری ڤلۆڕه‌نسای ئیتاڵیا چاوی بۆ ژیان كردۆته‌وه، له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یدا له‌م شاره به‌چاوی خۆی چه‌ندین گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی سیاسی شاره‌كه‌دا بینیوه، ماكیاڤیللی له‌به‌رئه‌وه‌ی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ڕۆشنبیر بوو حه‌زێكی زۆری بۆ كتێب و به‌ستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نووسه‌رانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌بوو،”تا وایلێهات ڕۆشنبیرێكی لیبراڵی به‌رڤراوان له بواری، یاسا وسیاسه‌ت و مێژوو وڤه‌لسه‌ڤه‌دا به‌ده‌ست بهێنێت”(1لا32 گۆڤاری سه‌رده‌م) ماكیاڤیللی له‌ماوه‌ی ژیانیدا پۆستی ڕاوێژكاری گشتی ده‌وڵه‌ت له كۆماری ڤلۆڕه‌نسا وه‌رگرت و ماوه‌ی 4ساڵی خایه‌ند. ئه‌مه‌ش وایكرد كه شاره‌زاییه‌كی باڵا له‌بواری سیاسه‌ت و كاروباری ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ست بینێت.
دوای ئه‌م چوار ساڵه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی (میدیتچی) كه حوكمڕانی شاری ڤلۆڕه‌نسایان ده‌كرد، تۆمه‌تبار ده‌كرێ به‌وه‌ی كه پلانی كۆتایی پێهێنانی داناوه بۆ بنه‌ماڵه‌ی میدیتچیه‌كان و حوكمڕانیان، ئه‌م تۆمه‌تباركردنه‌ش وایكرد ماكیاڤیللی بۆ ماوه‌ی 12ساڵ له‌و شاره (ڤلۆره‌نسا) دووربخرێته‌وه، تا دواجار له‌ساڵی 1527كۆچی دوایی كرد.
ماكیاڤیللی له ماوه‌ی ئه‌و ته‌مه‌نیدا چه‌ندین نووسینی ڤیكری له باره‌ی سیاسه‌ت و حوكمرانی ده‌وڵه‌ت نووسیووه، له‌ناودارترین كتێبه‌كانی( كتێبی میر ساڵی 1513، ده‌مه‌ته‌قێ ساڵی 1519، هونه‌ری جه‌نگ له نێوانی 1519_1520، دواجار كتێبی مێژووی ڤڵۆڕه‌نسای له ساڵی 1522دا نوسیووه).
ده‌می ده‌ركه‌وتنی ماكیاڤیللی:
سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه ماكیاڤیللی له چ هه‌ڵومه‌رجێكدا ده‌ستی به‌داڕشتنی فیكری سیاسی خۆی كردووه، ده‌بێ ئه‌وه له‌باره‌یه‌وه بزانین له‌وكاته‌ی كه ماكیاڤیللی تیایدا ژیاوه‌ئاین سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بووه له ژێر حوكمڕانی پیاوانی ئاینی(پاپا)كان و كاڵێسا، ئه‌مه‌ش وایكردبوو كه ده‌ست بخه‌نه ناو ته‌واوی دام وده‌گاكانی ده‌وڵه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه له دیدی ماكیاڤیللیدا ئه‌و هه‌ڵ و مه‌رجه‌ی كه له‌وكاتدا ئیتاڵیا تێیكه‌وتووه، هه‌ڵ و مه‌رجێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌نده‌ڵ بووه، له‌به‌ر ئه‌وه ماكیاڤیللی( پاپا و كلێسای) به تاوانبار ده‌زانین له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیانه‌ی كه‌به‌سه‌ر خاكی ئیتاڵیادا ده‌هاتن، چونكو ئه‌مه وایكردبوو كه خاكی ئیتاڵیا دابه‌ش ببێت بۆسه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌ته شارێكی بچوك و ناكۆك به یه‌ك.
پاپاكان شێوازی حوكمڕانیان له شێوازی ئاینیه‌وه كرد به دنیایی بۆ به‌هێزكردنی زیاتری ده‌سه‌لاتیان و مانه‌وه‌یان له‌و ده‌وڵه‌ته، به‌مه‌ش هه‌میشه به‌داوی هێز و ده‌سه‌ڵاتی زیاتردا ده‌گه‌ڕان، بۆیه ماكیاڤیللی ده‌ڵێ: “پاپا له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ك دادوه‌رێك له‌نێوان مه‌سیحیه‌كانی ئه‌وروپادا بمێنێته‌وه، خۆی وه‌ك هه‌ر فه‌رمانڕه‌وایه‌كی دنیایی لێ‌كرد كه به دوای هێز و ده‌سه‌ڵاتدا ده‌گه‌ڕێت” (2لا35 سه‌رده‌م).ئا لێره‌دایه كه فیكری ماكیاڤیللی سه‌باره‌ت به بوونیادنانی ده‌وڵه‌ت سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه له دوایدا ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و ڕه‌خنه‌لێگرتنه‌وه، به‌وه‌ی كه هه‌ندێك به ناپاك و تاوانباری وه‌سفی بكه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه له كۆتایی سه‌ده‌ی سانزه‌هه‌مه‌وه به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی جیهان له ژێر فیكریه‌تی ماكیاڤیللی ڕزگاری ببێت له‌وه‌دا بوونه كه وێنه‌كه‌ی ناشیرین بكه‌ن و بیسوتێنن،(د.ڕامین جیهانی بگلو)ده‌ڵێ” وا پێده‌چێ كه له‌كۆتایی سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا، یه‌سوعیانی باویر وسیتبویان كه بۆ ڕزگاركردنی جیهان له‌ده‌ست وه‌سوه‌سه‌ی هزری ماكیاڤیللی وێنه‌ی ئه‌و بسوتێنن”(3لا10 ماكیاڤیللی وماكیاڤیللیزم)
سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌م، سه‌ده‌ی گه‌شه‌كردنی قۆناغی ڕێنسانس و پیاوه‌گه‌وره‌كان بوو، ئه‌وانه‌ی كه كۆششیان كرد‌و دواجار سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا وه‌ك: ئیراسمۆس وكۆپه‌رنیك و میلانكتۆن و مارتین لۆتێر و لیۆناردۆداڤنشێ و مۆنتاینی فه‌ره‌نسایی و تۆماس مۆری و..تاد.له‌نێوان ئه‌مانه‌شدا ماكیاڤیللی بوو، كه له‌وكاتدا به‌یه‌كێك له هه‌ره گه‌وره‌ترین ئه‌و بیرمه‌ندانه داده‌نرێت كه بۆ بیری سیاسی تێده‌كۆشێت وهه‌وڵده‌دات بناغه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌م ئه‌ندێشه سیاسیانه‌ی جارێكی تر دابڕێژێته‌وه، بۆیه ده‌نووسێت” سیاسه‌ت ده‌بێ وه‌كو مه‌یدانێك بۆ هه‌ڵسوڕانی سیاسه‌ت داڕێژ بێته ئه‌ژمار، نه‌ك هه‌رێمێك بۆ دانانی دامه‌زراوه كۆڵایه‌تیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی عه‌قڵانی”(4لا12 ماكیاڤیللی و..))
– فیكری سیاسی ماكیاڤیللی:
پرسی پارێزگاریكردن له ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌ی له‌ناو ده‌زگاكانی هه‌رێمێكدا، ته‌نیا پرسێكه كه ماكیاڤیللی ده‌یه‌وێـت بۆی تێبكۆشێت به‌وه‌ی كه به‌هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته جێبكاته‌وه،” چونكه به‌دیهاتنی ده‌وڵه‌ت، پیشانده‌ری سه‌ركه‌وتن له پێكهێنانی ده‌زگای سیاسیدایه، كه‌وابوو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت، ئاكامی هه‌ڵسوڕانێكی سیاسییه كه ئامانجی به‌ده‌ستهێنان و پاراستنی ده‌سه‌ڵاته”(5لا40 ماكیاڤیللی و..)) له‌مه‌دا پرس و بناغه‌ی فیكری سیاسی ماكیاڤیللی گه‌شه‌سه‌ندتر ده‌بێت و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه پرسی سیاسی وه‌ك وه‌زیفه‌یه‌ك ئیداره‌ی مرۆڤی پێبكات له ژیانی ڕۆژانه‌یدا، هه‌ر بۆیه ده‌نووسێ” پرسی سیاسه‌ت ده‌بێ پرسێك بێت بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێك كه كاروباری مرۆڤی پێ ئیداره بكرێت”(6لا11 ماكیاڤیللی و..)ئه‌م جۆره ده‌ربڕینه‌ی ماكیاڤیللی هاوكاته له‌گه‌ڵ پاریزگاری كردنی له‌هێزی سیاسی.
هێزی سیاسیه‌ش به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌بێ حوكمی خۆی بكات و خۆی بچه‌سپێنێ، جا ئه‌گه‌ر هات و ئه‌م شێوازی چه‌سپاندنه دڵڕه‌ق و ته‌نانه‌ت بێ مۆڕاڵیش بێت، ئه‌م هێزه‌ش ده‌داته ده‌ست كه‌سێك كه به” میر” ناوی ده‌بات و ئازادی ده‌كات له‌هه‌ر هه‌ڵوێستێك كه له‌ته‌ك سنوری ده‌سه‌ڵاتخوازانه‌ی خۆیدا بیكات، چونكه پێی وایه ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته توند و تۆڵ به‌هێزه‌ێكه‌وه پراكتیزه‌نه‌كرێت، ئه‌وا ده‌شێ له‌كات و ساتێكی تردا كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و هه‌ڵدێرو په‌شێوی بڕوات، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌شی به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی داده‌نێت له‌هه‌مبه‌ر سه‌قامگیربوونی ده‌وڵه‌تدا.
ده‌بێ ئه‌وه بڵێین ئامانجی به‌دیهێنانی سیاسه‌تێكی دیاریكراو كه ماكیاڤیللی هه‌وڵی بۆ ده‌دات، ته‌نیا شتێك بوو ئه‌ویش مانه‌وه‌ی هێزی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت و زیادكردنی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وامی پێدانی بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌مانجی ئه‌م به‌دیهێنانه خراپ وته‌نانه‌ت نائه‌خلاقانه‌ش بێت، هه‌ر بۆیه”گرتنه‌به‌ری ڕێگای نائه‌خلاقی له پێناو پاراستنی حوكمڕانی وبه‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتدا له‌لایه‌ن كه سی فه‌رمانڕه‌واوه شتێكی شه‌رعی و ڕێ پێدراوه”(7لا36سه‌رده‌م).
ماكیاڤیللی به ڕه‌چاوكردنی ئه‌و هه‌ڵ و مه‌رجه‌ی كه ئه‌وسا ئیتاڵیا تێیدا بوو، هه‌وڵی دا كه ڕه‌وایه‌تی له هێز و ده‌سه‌ڵات ببه‌خشێته “میر” یان فه‌رمانڕوای ده‌وڵه‌ت تا ڕاده‌ی دیكتاتۆری بوون، بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر كاتێ پێویستی كرد ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی خۆی پیشان بدات، به‌ڵام له سه‌رێكی تره‌وه ئه‌مه‌شی له‌به‌ر چاوگرتبوو كه ده‌بێ”میر” كه‌سێكی دڵسۆز و نه‌رم و نیان بێت، هه‌روه‌ك داوا ده‌كات كه ده‌بێ میر ئه‌م سیفه‌تانه‌ی هه‌بن” به‌ڕه‌حمی و وه‌فاداری بۆ به‌ڵێن و هه‌ستی باڵای مرۆڤ په‌روه‌ری و دڵسۆزی و دینداری”(8لا21 میر).زیره‌كایه‌تی ماكیاڤیللی له‌وه‌دایه كه له یه‌كاتدا ده‌یه‌وێت ئاشنایه‌تی هاوڵاتی به‌رامبه‌ر به “میر” به‌ده‌ربخات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر حاله‌تێكدا چاوه‌ڕێی هه‌ره‌شه‌و له‌هه‌مانكاتدا وه‌فاداری ببن.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جۆرێ له هه‌ماهه‌نگی بخوڵقێنێت.
ماكیاڤیللی وه‌ك بیرمه‌ندێكی سیاسی له پاڵ ئه‌و داڕێشتنه ئه‌ندێشه سیاسیانه‌ی هه‌وڵی داوه كه به‌ر له‌هه‌ر شتێ پێناسه‌ی چه‌مكی سیاسه‌ت بكات، به‌وه‌ی كه سیاسه‌ت له “پێوه‌ندی هه‌ردوو چه‌مكی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تدا دیاریبكه‌ین”(9لا112 ماكیاڤیللی و..)ئه‌م قورسایی خستنه‌سه‌ره‌ی ماكیاڤیللی چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتێكه بۆ ڕێكخستنی كۆمه‌ڵكا له‌هه‌ر جۆره په‌شێویه‌ك كه كۆمه‌ڵگا له‌ڕێیه‌وه به‌ره‌و دارمان و هه‌ڵدێران ببات.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ده‌توانین كۆی فیكری سیاسی ماكیاڤیللی له نێوكۆی ئه‌م سێ خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا كۆبكه‌ینه‌وه:
• بیری نه‌گۆڕی سروشتی مرۆڤ.
• بۆچوونێكی ساكاری ڕێژه‌گه‌رایی مێژوو.
• باوه‌رێكی چه‌سپاو به‌وه‌ی ئاكاری دونیاكرد ده‌بێ سه‌ر بۆ ده‌وڵه‌ت و میلله‌ت فروو بێنن و به‌و جۆره‌ش ئاكاری ژیِركرده‌كان ده‌بێ له‌لایه‌ن مه‌زانیه‌تی سیاسیه‌وه دیاری بكرێت و سه‌رۆكایه‌تیش ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌ی خۆی ڕه‌چاو بگرێ.(10لا100 ڕێگورزه‌ری بیری سیاسی)
– بنه‌مای دانانی ده‌وڵه‌تێكی كۆماری
ماكیاڤیللی و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می ڕۆمه‌كان
ئه‌گه‌ر ماكیاڤیللی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دابێت كه به‌هه‌ر جۆرێك بێت له بیروڕاكانی پێش خۆی كه له‌باره‌ی فیكری سیاسی‌دا وتراون خۆی به‌دوور بگرێت، له‌بڕی ئه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه بدات كه له جیهانی نوێ‌دا و له ژێرهاتنه ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت له‌ده‌ستی پاپاكان وكڵێسا دووباره دارشتنه‌وه‌ی فیكری سیاسی و هه‌وڵدان بۆ بناغه‌دانانی ده‌وڵه‌تێكی كۆماری، ئه‌وا له سه‌رێكی تره‌وه ماكیاڤیللی به گه‌ڕانه‌وه بۆ جۆری حوكمڕانی ده‌وڵه‌تی ڕۆمه‌كان، هه‌وڵده‌دات بانگه‌شه‌ی یاسادانه‌ران بكات، كه‌به‌هه‌ر جۆرێك بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و شێوازه حوكمكردنه‌ی ڕۆمه‌كان چونكه ئه‌م شێوازی حوكمكردنه له‌ڕووی یاسادانان و پڕه‌نسیپی هێزی سه‌ربازیه‌وه سه‌ره‌نجی ماكیاڤیللی بۆ لای خۆی ڕاكێشابوو. بۆیه ده‌ڵێ” هه‌ر كۆمارێك بیه‌وێت ره‌زامه‌ندی خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنێت ده‌بێ له‌كۆماری ڕۆم په‌یڕوی بكات. هه‌ر شارۆمه‌ندێك كه بیه‌وێت له ئافاتی سیاسه‌ت به‌دوور بێت، ده‌بێ كرداری ڕۆمیه‌كان پێڕوبكات”(11لا91 ماكیاڤیللی و …).
دوابه‌دوای ئه‌م بانگه‌شه‌یه ماكیاڤیللی بۆ بناغه‌دانانی ده‌وڵه‌ت و به‌كۆماری بوونی گرنگی و قوڕسایی بیری خۆی ده‌خاته سه‌ر دروست بوونی مه‌زهه‌ب، چونكه دروست بوونی مه‌زهه‌ب واده‌كات كه هه‌میشه هاوڵاتیان له‌ناپاكی وله‌یه‌ك نه‌گرتنیاندا بپارێزێت، بۆیه له‌مه‌دا ماكیاڤیللی گرنگی بوونی مه‌زهه‌ب بۆ سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت به به‌هه‌ند ده‌زانێ و هاوكات داكۆكیشی لێده‌كات” ئه‌ركی سه‌رشانی شالیاران و سه‌ركۆماره‌كانه له‌بنه‌ما مه‌زهه‌بیه‌كان پارێزگاری بكه‌ن، چونكه كۆشش كردن بۆ مه‌زهه‌بی كردنی خه‌ڵك ئه‌وه‌نده دژوار نییه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌پاكی و یه‌كگرتووی بمێنێته‌وه”(12لا88 ماكیاڤیللی و ماكیاڤیللیزم).
ئه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه كه ده‌بینین له‌گه‌ڵ هاوكات بوون و سه‌رسامی ده‌ربڕینی ماكیاڤیللی بۆ كۆماری ڕۆمه‌كان، هه‌وڵی داوه به‌فۆڕمێكی نوێ بنه‌ماكانی كۆمار دابڕێژێته‌وه، ئه‌مه‌ش له به‌ره‌نجامی جه‌ختكردنه‌وه‌ی بوو له‌سه‌ر په‌یوه‌ستبوونی هاوڵاتیان به‌هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه، بۆ ڕاگیركردنی سه‌قامگیری له بواری سیاسه‌تدا، بۆیه كه باس له‌م جۆری سیسته‌می كۆماریه ده‌كه‌ین له‌لای ماكیاڤیللی دێینه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه” ماكیاڤیللی هه‌ر به‌ته‌نیا باسی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كه سیسته‌می كۆماری باشترین ڕێگایه بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌نێوان ئه‌رستۆكراتیه‌كانی و خه‌ڵك، بگره جه‌ختی ده‌كرده سه‌ر گرینكی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌پاراستنی سه‌قامگیری سیاسی‌دا”(13لا 338 تیۆری سیاسی).
ده‌ره‌نجام:
ده‌كرێ دواجار ئه‌وه بڵێین كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ناوزڕانه‌ی ماكیاڤیللی كه له‌هه‌مبه‌ر دژایه‌تی كردن و وه‌ستانه‌وه‌ی له دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی كڵێسا‌و پاپاكان به‌خۆیه‌وه بینیی، به‌ڵام نابێت ئه‌وه له‌بیربكه‌ین كه ماكیاڤیللی وه‌ك یه‌كێك له‌هه‌ره بیرمه‌نده‌سیاسیه‌كانی سه‌رده‌می ڕێنسانس توانی شۆڕشه سیاسیه‌كه‌ی سه‌ربخات و گه‌شه‌ی پێبدات، به‌مه‌یش ده‌بینین كه چۆن سیاسه‌ت له‌ئاین جیاده‌كاته‌وه‌و كایگه‌ریی له كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاپاكان ده‌كات، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا گه‌شه‌دان به ڕێباز وئه‌ندێشه‌ی نوێی سیاسی دێنه ئاراوه و ئیدی ئه‌م ئه‌ندێشه سیاسیه ده‌بێته به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بۆ هه‌موو یه‌كێك نه‌ك مانه‌وه‌و دابه‌شكردن له نێوان چینێكی ئاینكردی دنیایی كه پیاوانی ئاینی بوون.
ته‌حسین ته‌ها_چۆمانی
Tahsin.teha@yahoo.com
سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م باسه بریتین له:
1. گۆڤاری سه‌رده‌م ژماره 60گۆڤارێكی تایبه‌ته به وه رگێران و كلتوری بیانی، ده‌زگاو په‌خشی سه‌رده‌م ده‌ریده‌كات، له نووسینی ئه‌م بابه‌ته”د. مه‌هدی مه‌خفوز” وه‌رگێڕانی”شوان ئه‌حمه‌د”ه.
2. ماكیاڤیللی و ماكیاڤیللیزم، د.رامین جیهانبه‌گلو، وه‌رگێرانی نه‌ویدمێهراوه‌ر، چاپی یه‌كه‌م ده‌زگاو په‌خشی سه‌رده‌م 2008.
3. كتێبی “میر”نیكۆلۆماكیاڤیللی، وه‌رگێڕانی :حسێن حارف، چاپخانه‌ی تیشك ، چاپی نۆیه‌م.
4. ڕێگوزه‌ری بیری سیاسی: سڤێن-ئیرك لێدمان، وه‌رگێڕانی :ئاسۆس شه‌فیق، چاپی سێیه‌م سلێمانی 2009.
5. تیۆڕی سیاسی، نووسینی ئاندرۆهییوود، وه‌رگێڕانی: گۆران سه‌باح، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس 2007.