
کۆری ناره‌زایه‌تی له شاری تۆرۆنتۆ
ئازادی خوازان،دۆستان، داکۆکی که‌رانی مافی مرۆڤ…
هه‌روه‌ک ئاگادارن له‌دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 4مانگ و له 15ی سپته‌مبه‌ردا ،لیژنه‌ی تایبه‌تی لێکۆڵینه‌وه له ڕفاندن و تیرۆر کردنی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان ،که له‌سه‌رڕاسپارده‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم دانرا، ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی به تاوانبارکردنی تاوان‌لێ‌کراو”سه‌رده‌شت” ته‌واو کرد وبه تیرۆریستی سه‌ربه‌گروپی تیرۆریستی “ئهنساروالاسلامی”ناوبردووه.
دیاره ئه‌م تاوانبارکردنه‌ی ئه‌و لیژنه هه‌روا لهخۆهوبێ ئامانج نیه ،به‌ڵکو مه‌به‌ستی سیاسی له پشته‌وه یە،ئه‌ویش ئیرهابی دەوڵەتی و هه‌ره‌شه‌و چاوسوورکردهنهوهیهکی تری دەسەڵاتە له‌خه‌ڵکی ئازادیخواز که‌به‌دوای ئه‌و تاوانه‌ی سه‌رده‌شت دا هاتنه ده‌نگ و ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان وبێ ده‌نگیان قبووڵ نه‌کرد.
ئێمەههموو که‌س ، لایه‌ن ،گروپ ،حیزب وڕێکخراوێک ،که بڕوای به مافی مرۆڤ وئازادی بیروڕا هه‌یه ،بانگه‌واز ده‌که‌ین بۆئه‌وه‌ی ده‌نگیان یەکبخەن ،بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌کانی ئه‌ولیژنه‌یه.
بانگه‌وازی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی هه‌موولایه‌ک دەکەین بۆ نارەزایەتی دەربرین وبۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌یه‌که‌وه ده‌نگ وهێزمان یه‌کخه‌ین و به‌ربگرین به و هێرشه‌ی که دەکرێتە سه‌ر ئازادی بیروڕا. بۆ دانانی لیژنه‌یه‌کی ته‌واو “بێ لایه‌ن” که له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ده‌زگایه‌کی به‌ئیعتیباری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه به‌ڕێوه ببرێت.
کات/ ڕۆژی یه‌کشه‌مه ڕێکه‌وتی 26 -9-2010 . 2:00-5:00 PM
شوێن/ 850 Coxwell Ave. ( Coxwell & Mortimer )
بۆپه‌یوه‌ندی کردن/(416) 877-3577
(416) 826-3433