
یاسه‌مین یان ئیقاع ؟!
1
تۆ شمشاڵی دڵم ده‌ژه‌نی؟!
دۆزه‌خ به‌چاوما تێده‌په‌ڕێ،
که هه‌قته،
ئه‌وکاته‌ی سێپه‌ڕه‌یه‌ک وه‌نه‌وز ده‌دا،
شکۆفه که‌سێكه باران ده‌چێنێ.
2
کێ ده‌ڵێ کانی یه‌ک نه‌ماوه؟!
ئه‌وه نییه سیمای پایزی گرتووه‌و
هه‌موو ڕۆژێ ڕامده‌کێشێته ناو پڕمه‌ی گریانه‌کانی؟!
هاوسه‌فه‌ریم؟!
تکایه لێره دابه‌زین هه‌یه،لێره‌ی
ژماردنی ساڵه‌کانی چاوه‌ڕوانی و
ئازارێکی حه‌رام.
3
ئه‌م زه‌مینه هه‌ڵگری ئارامی نییه!
دیوارێک بۆ پاڵپێوهدان!
که‌رت بوون له‌ولای سه‌ختیه‌کانی حیکایه‌ته‌وه
ئه‌وان له بای باڵی باڵنده تێناگه‌ن،چی بکه‌م؟!
-هه‌قم نییه- بالێره‌دا گۆرانیه‌ک بڵێین، که
ئازار به قه‌ناعه‌ته‌وه چاوشارکێی لێووه ده‌کا.
4
کوردستان له‌به‌رده‌م پایزا،
کوڕووماوه؟!
دایکم له‌به‌رده‌م – وه‌ی له‌م دره‌نگ وه‌خته– دا،
فرسه‌خێ له‌ولای شپرزه‌ییه‌وه،وه‌ک سیمای خوێنێ،
به کامه‌رانی ڕژا بێ،
بێڕه‌حمی زه‌مه‌نێ،دۆڕاویهکانی خۆی بۆ گۆڕستان بخوێنێته‌وه،
ئه‌وه‌ته‌ی هه‌یه باڵده‌گرێ،
وه‌ی بێ‌باڵ خۆم،
حه‌وشه‌که‌مان تای گرتووه؟!.
5
قوڕ به باڵی سرووشت،لێره
لێو داخ ده‌که‌ن، تا ئازار هێڵنج بدا،
ناسکترین ئێواره میز به خۆیدا ده‌کا،
په‌نهان په‌نهان،ئه‌و لێره‌یه،
-بمدۆزه‌ره‌وه-به‌شوێن مه‌رگا ده‌گه‌ڕێ
ئه‌گه‌ر به‌فر لهبهرکاو،بێواده
بیر له به‌سه - ببه به مرۆڤ – بکاته‌وه،
ئه‌وه‌تا وه‌نه‌وشه‌کان بوونه نوور،
بینووسه، با له‌به‌ری که‌ین؟!
6
تۆ نه‌یکه‌یت بایش نایکات، شێته گیان!
ئه‌گه‌ر ده‌ستت به کانی بگات،قه‌رار نییه
به‌سه‌ر هێڵه‌کانی نائومێدیمهوه،
ببیه هیچ،
چه‌ند خۆشه که ده‌بییه من،
حه‌وت فرسه‌خ له‌ولای خۆته‌وه ووشه‌م بۆ دانای نهدبیست،
ئه‌گه‌ر پێویست کا
جه‌نگه‌ڵێ تیر ده‌گرمه کاڵبوونهوهت،
به‌ڵكو درۆ به حه‌قیقه‌ت ئاوس بێ،
گیرۆده بێ تاریکی به ڕوناکی،
تۆ ده‌ست بۆ دڵۆپه ده‌گریته‌وه،
من ده‌مم
كاممان ئاشقتر؟!
یاسه‌مین یان ئیقاع؟!
کاممان !
له ئه‌گه‌ری هه‌زار چنینه‌وه‌ی تیشکه که‌وتوه‌کانی سه‌ر به‌فر،
که به‌هار ڕه‌ونه‌قی خۆی تێدا تێر ده‌کاو
– ئاخر وانییه- برینه‌کانی به زمان ساڕ‌ێژ ده‌کا،
سه‌رچڵ ترین؟!
7
چڵ به چڵ؟!
خۆزگه زمانی با،دره‌نگ تره له دره‌نگ،
وای نووسی بوو،ئه‌م مه‌خلوقه سه‌یرن،
هه‌ر- قه‌یچێکا – ده‌ڵێنه‌وه
خۆ ده‌زانن هاوینه،هه‌میشه له‌به‌ری ده‌که‌ن،
به‌م به‌ر کۆڵانه‌کانی ئه‌گه‌ره‌وه
باوه‌شێنیان ده‌کردوو،ئه‌و ڕاست ده‌کا،
کراسی- با وای بنووسین – له به‌ردا.
8
خودا بمگه‌رێ،نامه‌کانت بێعهیب
برسێتیم؟! تکایه بمخه‌ره‌وه سه‌ری دێڕ،
تا پێت بڵێم،
تا ده‌نگی ئاخرین تکاو، ئاخرین دهرووێشی زستان
ئاخری -لێره‌وه به‌ره‌و خوار – ئه‌گه‌ر
هه‌ڵگری غه‌می باڵنده‌ی یه‌خسیرو
من و گۆرانی ها – ببینه‌ی -،
ئه‌ی بۆ ئه‌به‌د پێغه‌مبه‌ر.
9
هه‌ر ده‌ڵێی کانی ت،وه‌لێ به ڕووتی
به جله‌وه؟! وه‌ی له جل!
من ده‌مه‌وێ به چاوی ئهمتانا
بچمه چاوی ئه‌وتان،ده‌زانم!
به‌یه‌خسیری دهمنووسیتهوه،له‌سه‌ر پشتی جه‌هه‌نم،
پڕم ده‌که‌ی له‌قامچی،
له‌گه‌ڵ- توخوا لێم گهڕێدا – ڕێده‌که‌ین
وه‌ک مه‌رگ به واده‌وه.
10
لهکلکهی -چاوه‌ڕێت – ده‌که‌مدا
چاوه‌ڕێتم،
یان، مه‌گه‌ر زۆر سارد بێت،تا به‌فر له‌به‌رکه‌م،
ده‌نا فرسه‌ته ،وه‌ره‌و ببه به به‌هار،
توخوا ببه،ئه‌گه‌ر له چاڵی تینوێتیدا
چنیته‌وه گریانم.
11
باڵه‌کانت شلوێ ده‌بێ و ئاخری ڕێحانه‌ت لێده‌تکێ،
ده‌زانم،
ده‌زانم به‌دبه‌ختی عه‌شقه له قه‌فه‌زی سه‌حه‌ردا،تا
بژاردنی -مه‌مکوژه تۆ به‌رماڵه‌که‌ی خۆتان- به‌رماڵ!
تۆ هه‌ڵگری مه‌راق نیت،ئه‌ی پایز
هێڵه‌کان له جێگای خۆیدا بنووسه‌وه،
وه‌ره‌و له ئاخرین چنینه‌وه‌ی-ئه‌م سه‌رمایه لهبهرکهدا -ڕاوهستهو
له‌هه‌ڵه‌شه‌یی ئه‌م پڕمکه له وێڵبوونهدا،
ئه‌گه‌رم پڕکه له گۆرانی،
تا دامێنت سه‌ر ڕێژکهم له ژماره‌ی بژاردنی
خشته‌ی قژت،تکایه
له‌مله‌ی خواردنه‌وه‌ی پێکه گۆرانییه‌وه ده‌سپێکه،
خۆ من له به‌ینی شاخی پایزا گیرم نه‌خواردووه،
به‌مه‌رگی محاڵا له‌ره‌ی قوڕگت نانێرمه حه‌وشه،
ده‌ترسم با بیباو خه‌یاڵم زوخاو ڕێژکا،ده‌ی
-له‌کۆڵانی توخوا خۆت بنووسهرهوهدا –
چاوه‌ڕێتم،
محاڵه؟!
که نایه‌یت؟!.
12
چاوه‌ڕێ بوون نامنووسێتهوه گه‌ر بێی،
تکایه له ده‌رگای ماڵه دراوسێکهمدا ئیستێک بکه
جارێکی تر تۆ با هه‌میشه تۆخ بیت،
وه‌ی له‌گه‌وره بوون!
بمتووێنهرهوه به‌سه‌ر گیایه‌کدا،ده‌ڵێن
-خۆ هه‌موو کاتێ بێڕه‌حمی سفره-
تووڕه بوون له‌خشته دهباو
دهتکاتهوه به ده‌نگێک له‌عه‌شقا گیر بکاو
له‌م خهتیانا بۆ ئه‌و خه‌تیان بگه‌ڕێ و له‌م
– با لێره‌وه بڕۆین -ه دا
محاڵێک پڕمکا له شه‌وقی تۆ
که دهمکاکاکاکاکاکاکااککاکاکاکاککاکاکاکااااااااا؟!
له‌ودیوو گورزه‌کانی عه‌وداڵ بوونه‌وه‌ش بێت
قه‌یچێکا؟!
مه‌گه‌ر نه‌مووت کاممان عاشقترین!
یاسه‌مین یان ئیقاع؟!.
ئارام ئه‌حمه‌د علی