ناچمه‌وه ئه‌وێ..! ….. ئیدریس شه‌یداهۆ
(1)
مه‌مك هه‌یه به‌قه‌د ئاسمان رووناكی ده‌به‌خشێ
مه‌مكیش هه‌یه، ته‌نها قوبادی جه‌لی زاده ده‌یناسێ..!
(2)
قووڵایی جه‌سته‌ی پیاو هه‌یه، كه‌س نایبینێ،
ته‌نها سه‌ماكه‌رێكی عه‌یار بیست‌و چوار نه‌بێ
(3)
ئه‌وه‌ی له‌پیاودا هه‌یه،
نه‌ئازایه‌تیه‌و نه شاڵاو بردن،
ئه‌وه‌ی هه‌یه
نهێنییه، شه‌وان ئافره‌ت ده‌یبینێ،
(4)
هێلین له‌شه‌ڕی ته‌رواده‌دا
پێنج ملیۆن مرۆڤی له‌سه‌ر به‌كوشت چوو
ئێستاش مێژوو بۆی ساغ نه‌بۆوه
خه‌تای نێر بوو یاهی مێ..
(5)
له‌وه‌ته‌ی به‌كه‌ناری مێژوودا ده‌ڕوانم
كوشتنێكم نه‌دی له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی بێ،
به‌ڵام به‌هه‌زاران مردووم دی له‌سه‌ر داوێنی ئافره‌تێك..!
(6)
له‌شه‌ڕی ئاده‌م‌و حه‌واوه
له‌عه‌شقی ئاده‌م‌و حه‌واوه
ئه‌مه ئه‌زه‌لێكه بۆ ئێمه براوه
یا له‌شه‌ڕا ده‌كوژرێین
یا له‌عه‌شقا شه‌هید ده‌بین
(7)
خودا بوونه‌وه‌رێكی زۆر عاقڵه
كه به‌و هه‌موو شه‌ڕو عه‌شقه‌وه مه‌شغوڵمان ده‌كا..!
(8)
خوا ملیۆنێك گله‌یی له‌ئێمه هه‌یه
كه‌چی قه‌بووڵی نییه، پێی بڵێین
ئه‌ی ئه‌و دوو مه‌مكه‌ت بۆخسته سه‌ر سینه‌ی مێ..!
(9)
ده‌رزه‌نێك پێغه‌مبه‌رمان بۆ هات
پێیان گوتین با شه‌ڕ بوه‌ستێ،
به‌ڵام كه‌سیان جورئه‌تیان نه‌كرد قسه بكا‌و بڵێ
جووت بوونی دوو ناوگه‌ڵی جیا، حه‌ڵالی یه‌زدانه.
من وا ده‌زانم خواش ئه‌مه‌ی پێ خۆشه..
(10)
مانگ كه‌خۆی نیوه رووت ده‌كاته‌وه
ئاسمان غیره‌ی لێده‌كا
بۆیه پێش به‌ری به‌ریان
گه‌لاوێژی بوختانچی بۆ ده‌نێرێ..!
(11)
وه‌كو مێژوو، مه‌ریخ دوێنێ دۆزرایه‌وه
ئه‌گینا ده‌مێكه بوختانی زه‌وی
بۆ خوا ده‌نێرێ..!
(12)
زوحه‌ل له‌وه‌ته‌ی بۆته موحه‌جه‌به
خوا هه‌ڵناگرێ
مرۆڤێكی داوێن پاكه..!
(13)
كه‌تۆ له‌و زه‌مه‌نه ، ئه‌و ژیانه‌ت به‌من به‌خشیوه
چۆن به‌شه‌ڕوالێكی پیسه‌وه، چاو نابڕمه
ئه‌و تیرشێته‌ی ، نیوه‌ی مه‌می
هه‌ر ده‌ڵێ له‌ده‌می من ئاخنیوه..!؟
(14)
هه‌موو پیاوێكمان مه‌حكوم به‌ژنین
هه‌موو ژنێكیش بێزارن له‌پیاو
كه‌سه‌ردانی ماڵی خانزاد ده‌كه‌ین
یا شه‌ربه‌تێك له‌گه‌ڵا (حه‌پسه) ده‌خۆینه‌وه
من نازانم كامیان ده‌بن به‌گۆچان‌و
كامیان پێڵاو..!
(15)
به‌قه‌د ئاسمان له‌من دووری
به‌قه‌د ئه‌ستێره خۆشم ده‌وێی
من تێناگه‌م، ئه‌ستێره‌و مانگ
بوون به‌دوو گڵۆپی شاراوه‌ی سه‌ر سینه‌ت
یان تۆ ئاسمانت كڕیوه
(16)
سه‌رم سوڕماوه
نه‌تاڵا تێكه‌ڵا به‌شیرین ده‌بێ
نه‌شیرینیش تێكه‌ڵا به‌تاڵا
چ سیحرێكه
تاڵترین ده‌رمان، شیرین‌ترین شه‌كر
تێكه‌ڵاو ده‌كه‌ی له‌یه‌ك پیاڵه چای,,.!؟
(17)
نیگه‌ران مه‌به له‌ره‌نگی قژت
ئاخ هه‌ڵمه‌كێشه بۆ بۆیه‌ی نینۆك
ره‌نگی كاوبۆكه‌ت، با هه‌ر ره‌نگێ بێ
با تیرشێرته‌كه‌ت فول ره‌نگاو ره‌نگ بێ
كه‌دێیته به‌رده‌م حوجره‌ی عه‌شقما
به‌و شه‌رمه جوانه، هه‌روا به‌كپی
هه‌رچی بپۆشی، له‌به‌ر دیده‌ی من
سه‌راپا سپی..!
(18)
شه‌رمن شه‌رمن
له‌گه‌ڵا به‌فر بۆم ببارێ
چیت داوه له‌تووڕه‌یی
ساده ساده وه‌ره‌خوارێ
له‌گه‌ڵا به‌فرا داببارێ
(19)
ورده ورده ئه‌م جلانه‌ت داكه‌نه
باله‌وه‌زیاتر
خه‌و به‌رووتیت نه‌بینم
ئه‌م گڵۆپه بكوژێنه‌وه
من ده‌مه‌وێ له‌تاریكیدا
رووناكی جه‌سته‌ت ببینم..!
(20)
شتێك نه‌ما بۆنی من‌و بۆنی تۆی تیامابێ
ئه‌ی غوربه‌ت، ئه‌ی هه‌قیقه‌ت
مافی عه‌شق له‌كێ سه‌نم ئه‌ی نه‌هامه‌تی..!
(21)
ناچمه ئه‌وێ
چونكه له‌وێ هێشتا ئاسمان
له‌زه‌ینی عاشقانیشدا دوو ره‌نگه..
(22)
ئیدی تێگه‌ییم
هه‌موو ئه‌و دوعایانه‌ی ده‌یكه‌ن
درۆیه‌كی په‌تییه
هه‌موو ئه‌و ماستاوانه‌ی بۆ پڵنگێكی نه‌خۆش ده‌یكه‌ن
راسته‌قینه‌یه..
(23)
جوانترین گوڵا بۆ به‌رۆك
شیعرێكی قوباد بوو
قه‌حپه‌ترین پرۆسه، قرتاندنی بوو..!
(24)
جوانترین فێڵا كه‌له‌من‌و تۆیان كرد
كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتی بوو
(25)
بێ‌تامترین كۆبوونه‌وه، بۆ ده‌ستگوشین
قوماری كوتله‌بازی بوو..!
(26)
بێ مه‌عناترین مرۆڤ
ته‌ماشاچییه‌كی سه‌رخۆش بوو..
(27)
به‌دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی بڵێن
با له‌وه زیاتر ته‌متومان نه‌كا به‌ره‌ش پێست
با له‌وه زیاتر نه‌گری
چونكه نیشتمان (كه‌نگره)، هه‌ر به‌هاره‌و به‌س..!
(28)
من پێچه‌وانه‌ی شاعیران
خه‌و به‌شه‌و نابینم، رۆژم ده‌وێ
تا منداڵێك موجامه‌له‌ی وه‌نه‌وشه‌ییم نه‌كاو
یاری له‌گه‌ڵا هه‌ستم نه‌كا
به‌ڵكو پێم بڵێ بۆ نه‌هاتی ئه‌ی (یه‌كسانیی)..!
(29)
دێمه‌وه
تا باران به‌به‌هارو
گوڵان به‌عه‌شق‌و
خۆشم به‌تۆ شادببمه‌وه
(30)
دێمه‌وه
تا مێژووی عه‌شقی غوربه‌تی‌و دۆڕان
به‌دوو فۆنتی جیا
بۆ هه‌رزه‌كاران بنووسمه‌وه
(31)
دێمه‌وه
تافێری گریانتان كه‌م
ئه‌و گریانه‌ی
نه‌ئومێدبه‌خشه‌و نه‌شادی
گریانی هه‌میشه‌یی
بۆئه‌و شتانه‌ی هاتنه‌دی‌و نه‌هاتنه‌دی..
(32)
ده‌گه‌ڕێمه‌وه
تا بزانم
گوڵه‌گه‌نمی ئه‌و پێده‌شته
به‌ئه‌مری كێ سه‌رده‌ردێنێ‌و
كێ بۆخۆی تاپۆی ده‌كا..!
(33)
خودایه قانیعم كه
وه‌ك مه‌لا قانیع
(34)
خودایه میهره‌بانم كه
وه‌ك گیرفانه خاڵیه‌كه‌ی قانیع
قانیعم كه خودایه..!
وه‌ك شیعره‌كه‌ی نێو زیندانی قانیع..!
(35)
به‌ینی من‌و تۆش ته‌واو
خوداحافیز
ئه‌ی گه‌وره‌یی..!