مانڤێستی هه‌ستان …. نیا کامیل
بۆ شۆڕشێك كه بڕیاره ڕووبدات
مانڤێستی هه‌ستان
هه‌ستاین به‌یانیه ، خۆر له پشتمانه
ڕوناكیه .
ڕقی توڕه‌ی ئێمه ، له ئاوابوون و
تاریكیه .
تارمایی نین شۆڕشین ، شۆڕشی
چاره‌نوسین ، لێتان وه‌ڕستین
بڕۆن .
گوێگرن ده‌نگی پێی ئێمه‌یه
له گه‌روی خیابانه‌وه ده‌له‌رزێنێت
عه‌رشتان .
هه‌ستاین به‌یانیه
نه‌سلی شه‌قام ڕوو له زیادیه
هه‌ستانی یه‌كجاریه ، نۆبه‌تی
ڕزگاریه .
هاتین . ده‌ستی زۆرداری
بكه‌ینه‌وه له‌گه‌روی خنكێنراوی
خۆمان ، ئیتر ڕۆژگاری
بێداریه .
وه‌رن هاوڕێیان شۆڕش له‌دژی
زۆرداری ، برسی وبێكاریه .. كاتی
ڕه‌هاییه .
ئازادی وه‌رزی پێنجه‌می ساڵه
پشكوتنی خه‌نچه و هه‌ڵوه‌رینی دڕكی
نابه‌رابه‌ریه .
هه‌ستاین به‌یانیه
گڕی ڕق ، له دڕك و داڵا به‌رده‌بێت
خواستی ئێمه ئاوه‌دانیه
توڕه‌ین لێتان .
له گه‌روی تین‌و و وشكهه‌ڵهاتووی
ئێمه‌وه ، سرودی ژیان دۆستیه
له ڕێگاداین .
پێی ئێمه له‌سه‌ر زه‌ویه ، ئه‌وه‌ی
ده‌كه‌وێت ئێوه‌ن ژێر پێتان
خاڵیه .
هه‌ستاین به‌یانیه
شه‌قام شه‌پۆله‌دا لێناگه‌ڕێین
فه‌سڵی شكاندنی بت و كۆتی
یه‌خسیریه .
وه‌رنه مه‌یدان هه‌ڤاڵان
پڕبه گه‌ور هاواركه‌ین
بڕۆن ..بڕۆن ..بڕۆن
بڕۆن .
ئاكام هه‌ربه ئێمه ده‌بڕێت دنیایه‌ك
كه پڕی نان و ئازادیه ، خاڵی له
كۆیله‌یه‌تیه .
هه‌ستاین به‌یانیه ، خۆر له پشتمانه
ڕوناكیه .
ڕقی توڕه‌ی ئێمه ، له ئاوابوون و
تاریكیه .
نیا كامیل
nyakamil@hotmail.com