داخوازی ره‌وا و ده‌روونی نه‌خۆش
پێموابێت هه‌موومان كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دیكتاتۆران و ئه‌ڤیندارانی كورسی ده‌سه‌ڵات له باری ده‌روونییه‌وه نه‌خۆشن, نه‌خۆش بوونی ئه‌وان ترسناكه. نه‌خۆشییه‌كه راستی نابینن و قه‌ناعه‌ت و بۆچوونی خۆیان پێ راست و پێ واقیعه. ئه‌وان له وه‌همی به‌رده‌وامدا ده‌ژین. دیكتاتۆران به‌رده‌وام هه‌ورێكی ره‌ش به‌سه‌ریانه‌وه‌یه، هه‌ورێك كه به‌ری هه‌موو ئاسۆ روونه‌كانی لێ‌گرتوون.
ئه‌وان به‌رده‌وام هه‌ستێك له هه‌ناویاندا قوڵپ ده‌دات كه خه‌ڵك پێویستی پێیان هه‌یه، ئیتر با په‌ككه‌وته و كۆڵه‌وژ بن یان قژیان به بۆیه سیا بنوێنێت. به‌رده‌وام پێیان وایه ئه‌وان نه‌بن خه‌ڵك له برسا ده‌مرێت. ئه‌وان نه‌بن ره‌وش ئاڵۆز و وه‌ڵات ده‌كه‌وێته به‌ر شه‌پۆلی مه‌ترسی گه‌وره. دیكتاتۆره‌كان به‌رده‌وام وا له ناڕه‌زایی خه‌ڵك حاڵی ده‌بن كه خه‌ڵك هه‌ستاون تاكو ئاسایشی وه‌ڵات تێك بده‌ن. عاشقانی كورسی ده‌سه‌ڵات له بری ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خه‌ڵك بیستن و تێبگه‌ن له توڕه‌بوونی گه‌ل سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌كانی ئه‌وان و له دژی مانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌وان له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات، كه‌چی ئه‌و تووڕه‌بوون و ئه‌و ناڕه‌زاییه وه‌كو هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی شیرۆڤه ده‌كه‌ن.
نوكته‌یه‌ك كه پێشتر بۆ دیكتاتۆری چیلی ئاوگوستۆ پینۆشێت “1915-2006” دروست كرا بوو، ئه‌مجاره به‌شێك له میدیاكانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات هه‌مان نوكته‌یان بۆ حوسنی موباره‌كی دیكتاتۆری هه‌ڵاتوی میسر نوێ كرده‌وه. نوكته‌كه وه‌هایه كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما ته‌له‌فۆن بۆ حوسنی موباره‌ك ده‌كات و ده‌ڵێت:
پێویسته ماڵئاوایی له خه‌ڵك بكه‌یت. موباره‌ك له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: بۆ خه‌ڵك به نیازن بۆ كوێ بچن؟ پێشتر پینۆشێت-ی دیكتاتۆریش هه‌مان شتی گوتبوو. نوكته‌یه‌كه پێموایه كرۆكی ده‌روونی دیكتاتۆران ئاشكرا ده‌كات. ئه‌وان هه‌رگیز نایانه‌وێت ماڵئاوایی و وازهێنان له كورسی بژین. ته‌نانه‌ت ئاماده‌كردنی كوڕه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته واته‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌وانه له‌و هه‌سته‌دا، هه‌ستێك كه لایان وایه ئه‌وان له كاراكته‌ری كوڕه‌كانیاندا به‌رده‌وام ده‌بن له‌وه‌ی خه‌ڵك مل كه‌چ و به‌رده‌وام سه‌ر نه‌وی بێت بۆیان.
ئه‌مه هه‌ستێكی نه‌خۆش و هاوكات ترسناك و زیان به‌خشه. بۆیه ده‌بێت له ناو ببرێت. بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و وه‌ڵات ته‌ندروست بن، پێویسته سیسته‌می ته‌ندروستی ده‌سه‌ڵاتداری ده‌سته‌به‌ر بكرێت. ئه‌زموون و مێژوو پێمان ده‌ڵێن هیچ وه‌ڵاتێك به فه‌رمانڕه‌وایی دیكتاتۆر به شێوه‌ی ته‌ندروست نه‌چوون به‌ڕێوه و هه‌میشه ده‌رده‌دار بوونه. دیكتاتۆران و ئه‌وانه‌ی ده‌یان ساڵ ده‌یانه‌وێت جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه بێت و هاوته‌ریب كوڕه‌كانیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تی كردن نه‌خۆشن. نه‌خۆشن و ده‌بێت دوور بخرێنه‌وه. نه‌خۆشن و ده‌بێت ڤایرۆسی حه‌زه‌كانیان بڵاو نه‌بنه‌وه و كه‌سانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵ نه‌خۆش نه‌خه‌ن.
خۆشحاڵانه وا شه‌پۆلی راماڵینی ئه‌و هه‌سته نه‌خۆشه به‌شێكی زۆری رۆژهه‌ڵات و دنیای عه‌ره‌ب و هه‌روه‌ها وا خه‌ریكه لای ئێمه‌یش ده‌گرێته‌وه. ئه‌وه‌ی له به‌رئه‌نجامی ئه‌م شه‌پۆلی تووڕه‌بوون و هه‌ستانه‌دا لێی حاڵی ده‌بین، ئه‌وه‌یه ئیتر داهاتوو بۆ كوڕانی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كان مسۆگه‌ر نییه و جارێكی تر بنه‌ماڵه و پادشاكان ناتوانن چه‌ندین ده‌یه به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا و نا قانونی سه‌ركردایه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن.
له هه‌موو زێد و نیشتمانه جیاوازه‌كان ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیان به‌ڕێوه برد و ساڵانێكی زۆر خه‌ڵكیان به كوشت داوه و به‌رده‌وام له “كۆبوونه‌وه‌كانی ئاشتی”دا خۆیان وه‌كو قوربانی پێشان داوه، له ده‌می تووڕه‌بوونی خه‌ڵكدا زۆرتر نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ده‌روونیان به دیار ده‌كه‌وێت. ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه، خه‌ڵك ئه‌و بڕیاره‌ی داوه خوێنی نه‌ڕێژرێت و كه‌سانی تر له‌سه‌ر مێز دانه‌نیشن و مامه‌ڵه به‌و خوێنه‌وه بكه‌ن. چل ساڵ زیاتره خوێن ده‌ڕێژرێت و ئه‌و كاراكته‌رانه‌یش بڕیار له‌سه‌ر رشتن و نه‌ڕشتنی ئه‌و خوێنه ده‌ده‌ن. ئه‌و كاراكته‌رانه‌ی خوێن و عاشق به كورسی فریای چه‌ندین نه‌وه كه‌وتن به‌رانبه‌ر به یه‌ك بیانده‌ن به‌شه‌ڕدا. خوێنه‌كان هی نه‌وه جیاوازه‌كانن و كه‌چی كاراكته‌ره‌كانی سیاسه‌ت له شه‌سته‌كانه‌وه تاكو ئێستا هه‌ر هه‌مان كاراكته‌ره‌ن. هه‌مان كاراكته‌ر كوڕ و كچی خه‌ڵكیان به كوشت دا، بێ ئه‌وه‌ی خوێن له په‌نجه‌ی خۆیان یان كوڕه‌كانی خۆیان بێت. ئایا ئیتر به‌س نییه؟
كاره‌سات ئه‌وه‌یه خه‌ڵك دیكتاتۆر و ئه‌ڤینداری كورسی ده‌سه‌ڵات ره‌ت بكاته‌وه و ئه‌ویش خه‌ڵك به “گێره‌شێوێن” و “ده‌ستی ده‌ره‌كی” ناو ببات. زۆربه‌مان ئه‌و رۆژانه‌مان له بیره كه سه‌دام حوسێن و ماشینی راگه‌یاندنه‌كه‌ی له ساڵی 1991 دا راپه‌ڕینی گه‌لانی عێراق و كوردیان به “غوغا” ناو ده‌برد. غه‌وغایش جۆرێكه له گێره‌شێوێنی و ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌یش هه‌ر هه‌موو له فه‌رهه‌نگی دیكتاتۆره‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن.
ئه‌وه‌ی له راپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئێمه‌دا مایه‌ی خۆشحاڵییه، وا له ئیمڕۆوه خه‌ڵكی راپه‌ڕیو به كرده‌وه گوێیان له تكای رۆشنبیرانی به هه‌ڵوێست و دڵسۆزانی ئه‌و نیشتمانه گرت و به‌ری جوڵانه‌وه‌كه‌یان به‌ره‌و ئارامی وه‌رگه‌ڕاند و له تووندوتیژی دووریان خسته‌وه. ئه‌وه مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌مووانه كه له ماڵه‌كه‌ی ئێمه‌دا چالاكییه‌كان بێ توندوتیژی به‌رده‌وام بن. ماڵه‌كه‌ی ئێمه له دۆڵێكدایه ره‌شه‌با زۆر ده‌یگرێـته‌وه. بۆیه ده‌بێت زۆر ئاگادار بین. به‌ڵام ده‌بێت هاوكاتیش چالاكی و ناڕه‌زایی خه‌ڵك به ئارامییه‌كی كه‌م هاوتا و پڕ وزه هه‌موو ئه‌وانه بێنێته سه‌ر چۆك كه ده‌یان ساڵه گه‌مه به‌و هه‌له مێژووییه ده‌كه‌ن كه ده‌ست گه‌لی كورد كه‌وتووه و ماڵ و كات و زۆر شتی پیرۆزی مرۆڤی كورد تاڵان ده‌كه‌ن و نرخه‌كانی مرۆڤی ئێمه به فێڕۆ ده‌ده‌ن.
22.2.2011
سیروان ره‌حیم