Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
گفتووگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ردی شه‌فیق

گفتووگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ردی شه‌فیق

Closed
by August 23, 2008 ئەدەب

 هەردى شەفیق
 یكێكە لەو گەنجانەى كەستایلێكى تایبەت خۆى هەیەو بەردەوام هەوڵ ئەدات خوێندنەوەیەكى تایبەت بەخۆى هەبێت و لەناو دیدو فەلسەفەیەكى جیاوازەوە بێتەوە ناو دونیاى شیعر.لەگەڵ ئەوەشدا ئەو هەوڵ ئەدات تایبەت مەندێتى خۆى هەبێت لەمۆسیقاى شیعرو جۆرى بیركدنەوە.جگەلەوەش ئەو هەوڵ ئەدات هەمیشە بەشێوازێك بنوسێت دەقەكانى بەزیندوویى بمێننەوە
 
 گوفتو گۆى \یاسین فەقىَ
 
 *باسەرەتاى پرسیارمان لەوێوەدەست پێبكەین مرۆڤ ئەتوانێت شاعیریش بێت وڕۆ ژنامە نوسیش بێت لە كاتێكدا پێكەوە دوودونیاى جیاوازن؟
 
 بەڵى ئەتوانێت ڕۆژنامە نوس وشاعیریش بێت پێكەوە ،وەستاو شاعیربێت پێكەوە ئەمانە هیچیان كاریگەریان نیە لەسەر پەیامى شیعر ئەگەر شاعیر بۆخۆى خیانەت لەپەیامەكەى نەكات ئیشى شاعیر ئەوەیە  شاعیر بۆخۆى ڕێگاى كانى نیشانى كۆترو ئاسكەكان ئەدات بۆ ئاو خواردنەوە و ڕاوچیش ئیشى ئەوەیە لەساتى ئەو خواردنەوە یان لەلەحزەى خافڵبووندا ڕاویان بكات  وەك باسمكرد مرۆڤ ئەتوانێت كرێكارو شاعیربێت وەستاو شاعیربێت یاڕۆژنامەنوس و شاعیربێت بەڵام ناتوانێت سیاسى وشاعیربێت ،قەێاب  وشاعیربێت .شاعیربوون بۆ خۆى توانەوەیە لە جوانكردنى ژیان و توانەوەیە لەئازارى ویژداندا ،شاعیر بەرلەوەى بیر لەكوشتنى كۆترێك بكاتەوە ئازارى ویژدانى ئەیكوژىَ بۆیە ناتوانێت بێت بەسیاسى وزیندان  دروست بكات ببىَ بە قەێاب و وئیزرائیل بۆ گیان كێشانى ڕۆحلەبەرەكانى دى ببىَ بەجەلاد بۆكوشتنى مرۆڤ .وەك چۆرن خاشاكێك گۆشەى كۆڵانێك پیس دەكات مرۆڤ گەڵێك هەن دەڵىَ هەربۆ ئەوەدێنە دونیا ڕەنج وعەزابى ئەوانى دى زیاد بكەن و لەسەر مەرگى ئەوانى دى بژین لەگریانى ئەوانى دى پێكەنین دروست بكەن بەدرێژایی مێژوى بەشەریەتیش ئەمە هەرهەبووە  بۆیە ئەركى شاعیرەكان ئەوە یە پێت بڵێن باژیان بۆ هەموومان دروست بكەین بیر لەمردن وژیانى خۆمان لەشیعرێكدا بكەینەوە هەرئەمەشە جوانى بەشیعر دەبەخشىَ تۆبتوانى مردن وژیان لەشیعرێكدا ببینى بەهەشت و جەهەنەم لەشیعرێكدا تاقى بكەیتەوە بەرلەمردن .
 
 *بەكام لەژنە شاعیرەكان سەرسامیت؟
 
 فڕوغى فروغزاد ئەو ژنێك لەو ژنانەى كەلەزەمەنێكدا دێن ودونیایەك جوانى دێنن وزەمەن هەرگیز دووبارەیان ناكاتەوە .هەرگیزیش لەو باوەڕەدا نیم ژیان جارێكى تر ژنێكى وەك ئەو لەئامێز بگرىَ ،ئەو ژنێك بوو هەموو ژیانى پێشكەشى شیعركرد ،ئەو قاچاخچى گوڵى سورى خۆشەویستى بوو وێرانیەك بوو لەڕۆح ودونیایەك لەشیعرو موحیبەت
 *شیعر ئەتوانێت جیهان بگەڕێنێتەوە نێو دونیاى موحیبەت ،یاخود مرۆڤایەتى لەڕۆحە چڵكنەكان وجەنگ وجەللادەكان ڕزگاربكات؟
 
 *من بڕوام وایە تەنها شیعر ئەتوانێت جوانى بە ڕۆحى مرۆڤ ببەخشێت بەڵام ئەو حەقیقەتەش لەبیر نەكەین پێغەمبەرەكان نەیان توانى مرۆڤایەتى لەجەنگ وخوداپەرستى مرۆڤ ڕزگاربكەن ئیتر شاعیرەكان چۆن ئەتوانن هەموو دەسەڵاتى ئەوان پەپولەى سپیە؟شاعیرەكان پێغەمبەرەكان نین موعجیزە بخوڵقێنن و نیشانى مرۆڤایەتى بدەن وەك چۆن كرێكارەكان بینا ڕوخاوەكان بونیاد ئەنێنەوە ئەوانیش بەهەمان شێوە ڕۆحە ڕوخاوەكان و مردوەكان زیندو ئەكەنەوە دیارە ڕوخان ومردنیش بەمانى خودپەرستى ومردنى مرۆڤ لەنێو دونیاى مادیاتدا.بەداخەوە ژیانیش تادێت ڕو لەوێران بوونە و بەدەردێك چووە تەكنەلۆژیا چەند بەرەو پێشتر بچێت هێند زیاتر مرۆڤەكان لەڕۆح  دوردەخاتەوە ئەوەش شتێكى ئاشكرایە لەنێو دونیاى مادیاتدا مرۆڤ دەبێتە كاڵایەكى ڕوت قوتى سێكسكردن و كاركردن هەرئەمەشە وادەكات مرۆڤ تائەو كاتەبوونى هەیە وەك  مرۆڤ تواناى كاركردن وسێكس كردنى هەیە دواتر وەك ئاژەلێكى پێرو كەنەفت پەراوێز ئەخرێت بەڵام لە دونیایەكدا كەڕۆحیەت تیایدا زیندوە موحیبەت ئەتوانێت ڕۆح بكاتەوە بەبەر مردوەكانیشدا بۆیە من پێموایە موحیبەت بمایە گوللەى ئەم وێران بوون وپیریە بەو ئاسانیە نەیدە كوشتین.
 *لەو دەقانەدا من خوێندومەتەوە هەمیشە جەللاد وقوربانى ،جەنگ وخاپوركردنى ڕۆح،گونها تیایدا بونى هەیە ئایا ئەمەڕەنگ دانەوەى ژیانى تاڵى شاعیرە؟
 
 *سەیركە ئەزیزەكەم كوشتن تەنها ئەوەنیە تۆ بە چەقۆ كەسێك بكوژیت ،دەتوانیت بە خیانەت،درۆ ،پیلان ،كوشتنى جوانیەكان،بون بەپۆلیس لەڕێگاى سەیركردنەوە ،زەوتكردنى موحیبەت ،وێرانكردنى ڕۆحى مرۆڤ و …هتد مرۆڤ بكوژیت كارەساتى ئێمە لەوێوە دەست هەموومان تەنها بۆ خۆمان دەژین وبەس،هەرئەمەشە وادەكات هەمیشە وابیردەكەینەوە لەسەر ئەم ئەستێرە گەورەیە تاقانەین و كەسێكیش تەنها بۆ خۆى بژى عاقیبەت تەنهایی ئەیكوژىَ.خۆئەگەر ئێمە بۆ ئەوەش بژین ژیانى ئەوانى تر جوان بكەین ،ڕۆح بكەینەوە بەبەر جوانیدا ،ژیان بخەینەوە سەرسكەى جوانى ئەوابەرلەهەموو كەس خۆمانمان بەختەوەر كردوە.
 
 *تائێستا خوێندنەوە بۆ دەقەكانت كراوە ؟
 
 بەڵىَ چەند جارێك بەڵام پێویستە ئەوەبڵێم دونیاى ڕەخنەى كوردى دوشێوازە یا عەیب لىَ دۆزینەوەیە بەهۆى ئەوەى لەگەڵ شاعیرە كە یا نوسەرەكە دژى یەكترن یاخود ستایشو پیا هەڵدان وگەورە كردنە  بۆیە تاڕەخنەى كوردى لەم كلتورە دابخولێتەوە ئەوا لەهەرخاڵێكدا بوەستێت هەر سفرەو خزمەت بە ئەدەبى كوردى ناكات.
 *چ هۆكارێك وادە كات دەقێك مردوبێت یا خود زیندو بێت؟
 
 تواناى خودى شاعیرەكەو  ئەو فیكرەى كارى لەسەر دەكات لەگەڵ زەمەن وئەو وێنایانەى تاچەند لەگەڵزەماندا ئەمێنن.
 
 *نائومێدى باڵى كێشاوە بەسەر سەرجەم دەقەكانى تۆدا ئایا ئەمە ڕەنگدانەوەى ژیانى خۆتە ؟
 
 *نائومێدیش جۆرى هەیە بەختەوەرى حەقیقەتێكى پوچەو ژیان بۆخۆى یەك پارچە نائومێدیە من زۆر پێكەنینم بەو كەسانە دێت كتێبێك دەگرێت بەدەستیەوە تا ڕێگاى بەختەوەرى نیشان بدات .بەختەوەرى من بەشێكى كورتى لەدەست خۆمدایە بەشەكانى دى لاى مرۆڤە كانى ترن تۆ واى دابنىَ دەچیتە چێشت خانەیەك و دەتەوێ نان بخۆیت وزۆرت برسیە كەسێك بەئەنقەست دەڕشێتەوەو وات لێدەكات نان نەخۆیت ،یا مرۆڤێك لەبەر چاوتدا دەكوژرىَ  ئەمانە وادەكات تۆ بەردڵت بگیرىَ  وخواردنە كە نەخۆیت  بۆی دەكرێت بڵێن بەختەوەرى بە هەموو مان دروست دەكرێت و هەموو شمان ناتوانین  لەسەر ڕاستە هێڵێك بووەستین  .هەناسە ساردى مرۆڤیش لەو ساتەوە دەست پێدەكات لەگەڵ لەدایك بوونیدا بەرەو مردن هەنگاو دەنَێت لەگەڵ ئەو هەموو ترس و نائومێد بونەى مردنیشدا مردن ڕۆڵى دەگێڕێت جوانیەكى زۆریش ئەداتەوە بەژیان .نائومێدى منیش لەوێوە دەست پێدەكات پڵنگێك ئازارى برسێتى دەیخاتە كەڵكەڵەى كوشتنى ئاسكێك لە كاتى ئاو خواردنەوە دا كەچى مرۆڤ بوغرابوون ئەیخاتە سەر هەواى كوشتنى سەرجەم بنەماڵەى بەشەریەت
 *ئەو فەوزا شیعریەى ئەمڕۆ لە كوردستاندا دروست بووە چۆن دەیبینى؟
 
 ئەوە شتێكى ئاساییەو لە هەموو دونیادا هەیە بەڵام ئێمە ئەو حەقیقەتە ڕەچاو بكەین گرنگ نیە كىَ دەنوسىَ بەڵكو گرنگ ئەوەیە كىَ دەمێنێتەوە .ئەوانە ناپەیامى شیعرنین بەڵكو زیاتر وەسیلەیەكن لەپێناو مەرامێكى كاتیدا وەك چۆن پارە لەبازاڕدا مامەڵەى پێدەكرێت بەهەمان شێوە ئەو جۆرە شیعرانەش وەسیلەى گەیشتنە بەمەرامەكانى گەنجانن و ئەوەش شتێكى كاتیەو وەك ئێكسپایەربوونى كاڵاكان هەرزوو تۆزى زەمانەیان لەسەر ئەنیشىَ  لەدونیاى دەروزەشدا ئەمە هەیە بەئەدەبیاتى سەرجادە یاخود بەئەدەبیاتى سوك ناوزەند دەكرێت .ئەمە لەكۆنیشدا هەر هەبووە بەڵام دواجار دەنگە جیدیە كانى وەك مەحوى ونالى و…هتد ماونەتەوە .مەرج نیە هەموو ئەوانەى دەنوسن شاعیربن شاعیربوون دودیوى تەواوى یەكتریە لەگەڵ شیعر دروست لە دراوێك دەچێت هەردوو دیوەكەى یەك كڵێشەیان لەسەر هەڵكۆڵراوە واتە ئەو دیوەى مرۆڤ لەسەر كاغەز دەیخوێنێتەوە پێویستە هەمان ئەو دیوە بێت مرۆڤ لەسەركاغەز دەیخوێنێتەوە ،پێویستە هەمان ئەو دیوەبێت لەنێو ڕۆحى مرۆڤدا بوونى هەیە ئەمەش پێچەوانەیە لەگەڵ ئەوانەى دیوى ڕۆحیان شتێكى ترەو شیعر وەك دەماك بۆ شاردنەوەى دیوەكەى تریان بەكاردێنن و وەك وەسیلەیەك بۆ گەیشتن بەمەرامەكانیان دەینوسن چ ناوبانگ بێت یاخود گەیشتن بەمرازەكانى دڵبێت.جگە لەمەش شیعر تەنیا ئیحساسێكى ڕوت و خەیاڵێكى شاعیرانە نیە ئەكرێت زۆر كەس هەبن خوێنەواریشیان نەبێت بەڵام بەخەیاڵ و ڕۆرحیەت شاعیربن و شاعیربوونیش كۆمەڵێك بنەماى نوسینى تایبەت بەخۆى هەیە وەك یارى كردن بەخەیاڵو زمان و داڕشتن وفیكرەى گشتى دەق و…هتد كەئەمانە پێكەوە دەبێت هاوسەنگیەك دروست بكەن بۆئەوە چێژى خۆى ببەخشىَ .
 وەك لەپرسیارى پێشو تریش باسم لێوە كرد كێشەى شاعیرەكانى ئێمە ئەوەیە زیاتر لە هەڵچونیێكى عاتیفى دەچن یان كاتێك لەسەر مێزى قومارەكەى عیشق ئەیدۆڕێنن عاشق دەبن واتەتەنها دۆڕان ئەوانى كردووەبەشاعیر ئەگەرچى خودى شیعر نوسین پێویستى بەدونیایە ك ئازارەو نائومیدى دەقى جوان ئەخوڵقێنێت و هەموو ئەو دەقە جوانانەى كەمن پێیان سەرسامم پڕن لەنائومێدى جوان بەڵام شاعیربوون  ونبوون نیە لەنێو نائومێدى خەیالێكى ئەبەدیدا ،یا خۆ دۆزینەوە لە عاتیفەیەكى سادەو ساكاردا بەڵكو پێویستى بەڕۆشنبیریەكى گشتى وخەیاڵ و فیكرەیەكى قوڵ و باكگراوندێكى فەلسەفیش هەیە و دروستكردنى پردێكە لەنێوان واقیع وخەیاڵدا هەربۆیە پێم وایە ئەوانەى لەهەمووكەس ئارەزوو پەرستترن كەمترین شانێى ئەوەیان هەیە ببن بەشاعیر لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەوانەى ئازاردیدەن بەپێچەوانەوە زۆرترینیان شاعیرە جیدى ودەنگە دیارەكانن و ئەوانەن زەمانە شاهیدیان لەسەر ئەدات ئەگەر هەوڵیان لەگەڵ پەروەردەكردنى خەیاڵ و مێشكى خۆیان دابێت.
 *ئیشى شاعیرەكان ئەوەیە ئازارەكان دروست بكەن یابینوسنەوە ؟
 
 شاعیرەكان لەهەموو كەس ئازار كێشترن ئەوان دەتوانن ئازارەكانى هەمووان لەسەرشانى خۆیان هەڵگرن وبینوسنەوە تۆ سەیركە من زۆر جار هێندە بەئازارى بریندار كردنى پاساریەك كاریگەربووم پێناچێت پاساریە كە بۆخۆى هێندەى ئازار كێشابێت .بۆیە من پێم وایە دەبێت شاعیر هەردووكیان بێت ئەو هەستەت لادروست بكات فێریبیت ئازارى پاساریە ك بكێشى و فێریش بیت پاساریە پێكراوەكان تیماربكەیت لەگەڵ ئەوەشدا شاعیربوون  حاڵەتێكى ڕۆحیەو مەرج نیە لەهەموو كەسێكدا بوونى هەبێت وەك چۆن من ڕەنگم سورەو ناتوانم ڕەشبم ئەوى دى ڕەشەو ناتوانێت سوربێت بەڵام ئەشكرێت كارەساتەكان وڕەوتى ڕوداوەكان ئەو ڕۆحیەتە لاى مرۆڤ دروست بكەن و 180پلە پێچەوانەى بكەنەوە بۆیە دەكرێت بڵێین ئەشێت ئازارە ڕۆحیەكان شاعیرەكان بخوڵقێنن ،ئەڵبەت ئازار بەدیوە حەقیقیەكەیدا و بەدیوە خەیاڵیەكەشیدا بۆیە ئازار بەڕاى من دیوە حەقیقیەكەى شیعرە  بەپیرۆز كردنى كەسو ئایدیا كان نیە بەڵكو دروستكردنەوەى  ڕۆحى ڕوخاوى مرۆڤە كان و هێنانەوەى ڕۆحى ڕاستە قینەى مرۆڤە بۆ نێو لاشەى ،تۆسەیركە ئێمە ڕۆحمان بەدواى موحیبەتا هاوار ئەكاو بەدواى ساماندا ڕائەكەین بۆیە منپێم وایە ئیشى شاعیرەكان ئەوەیە ژیان لەڕۆح هەڵكێشن وبڵێن ئەوەى ژیان بونیاد ئەنێتەوە ڕۆح وعیشقە نەك سامان وسیا سەت وجەنگ وهاوشێوەكانیان
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.