
کامه کورد قه‌لاچۆ نه‌کراوه ؟ قامکی هه‌ڵ بهێنێ !!!
به‌ناوی کوردستانی گه‌وره
ح.س.سۆران
soransa@hotmail.com
تاران – 27/7/ 2708
کامه کورد قه‌لاچۆ نه‌کراوه ؟ قامکی هه‌ڵ بهێنێ !!!
له سالۆنێکی زله‌ی ئیمپێڕیاڵ کالێجی له‌نده‌ن ، که به یه‌کێک له زانستگه گه‌وره‌کانی بڕیتانیا داده‌نرێ و له شه‌قامی " ئێگزیبیشێن" ه ، کۆڕێکی کوردی پێک هاتبو ، که خه‌ڵکی هه‌ر پێنج پارچه‌که‌ی کوردستانی تێدا بو . ئه‌م کۆڕه سه‌باره‌ت به وه‌بیرخستنه‌وه‌ی مێژوی پاکتاو کردن و چه‌وسانه‌وه‌ی کورد بو . به‌م بۆنه‌یه‌وه هه‌ر که‌س ، که نۆبه‌یان پێدابو هۆنراوه و وتاری خۆی پێشکه‌ش کرد ، که هه‌موی به به‌ڵگه ( نه‌ک دێکومێنت) ه‌وه ، ده‌یان سه‌لماند ، که چ کورد قڕانگهلێکی( ئهنفالگهلێکی) زه‌مه‌ن و وێرانگه‌ر له مێژو دا روی داوه و ئه‌م گه‌له ئاشتی خواز و هێمنه ، چی به‌سه‌ر هاتوه . خۆتان ده‌زانن ، کورد وته‌نی "دڵی ئاسن ده‌بو به ئاو " !!! . له‌م باره‌یه‌وه و بۆ به‌ڵگه، بڕێک فیلم و سلاید وشتیش نیشان درا . زۆر که‌س ، له حه‌یفان وا به کوڵ ده‌گریان، سه‌ریان به فرمێسکه‌وه هه‌ڵ دهتهکی .
ئه‌و رۆژه من نۆبه‌ی قسه کردن یا هۆنراوه خوێندنه‌وه‌م پێ نه‌درابو . به‌ڵام کاتێک باسی ئه‌و گشته چه‌رمه سهرێیهم دی و بیست ، له به‌رێوه‌به‌ری کۆڕه‌که‌م داوا کرد ، ته‌نیا دو خوله‌ک کاتم پێ بدا ، پرسیارێکی ساکار له خه‌ڵکه که بکه‌م – که گشتیان کورد بوون . ئه‌ویش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێ دام و چوومه پشت میکڕۆفۆنهکه و به ده‌نگی به‌رز وتم : " تکا ده‌که‌م کامه کورد قه‌لاچۆ نه‌کراوه ، قامکی هه‌ڵ بهێنێ ؟ " ، که‌س قامکی هه‌ڵ نه‌هێنا . به چه‌شنی روونتر پرسیاره‌که‌م دووپاته کرده‌وه و وتم : " تکایه هه‌ر که‌س ، که که‌سێک له بنه ماڵه‌که‌ی له پێناو مافی کورد و و به تاوانی کۆردایه‌تی نه‌کوژراوه، تاڵان نه‌کراوه ، له کار ده‌رنه‌کراوه ، به‌ندیخانه نه‌چوه ، عهزروجهزر کراوه ، شاره‌وده‌ر نه‌کراوه و هتد ، قامکی هه‌ڵ بهێنێ ؟" . دیسان که‌س قامکی هه‌ڵ نه‌هێنا . وتم " پرسیاره‌که‌ی منتان نه‌بیست ؟ " هه‌مویان یه‌ک ده‌نگ وتیان "بیستمان ، به‌ڵام وادیاره که‌سی وامان تێ دا نیه ، گشتمان به چه‌شنێک یا بگره به چه‌ند لهون قه‌لاچۆ و پاکتاو کراوین " .
به کورتی ئه‌مه‌یه بارودۆخی گه‌لی جوامێر و ئاشتی خوازی کورد ، که خۆی بوه‌ته هه‌وه‌ڵ قوربانی ئاشتی و ئاشتی خوازی . تکام ئه‌وه‌یه ئێوه‌ش له هه‌ر کۆڕێک دا پێتان خۆش بو ، ئه‌م پرسیاره‌ی سه‌ره‌وی من له کورده به‌شداره‌کانی ئه‌و کۆڕه بکه‌ن ، دڵنیام هه‌م خۆتان و هه‌م ئه‌وانی دیکه ، وه‌ڵامه‌که‌تان هه‌ر ئه‌و وه‌ڵامه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بێ !!!
گه‌لۆ ! ده‌نا وا نیه ؟