Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
بێوەژنان لە جیهاندا گرفتاری بەدرەفتارین

بێوەژنان لە جیهاندا گرفتاری بەدرەفتارین

Closed
by December 8, 2008 ژنان

 بێوەژنان لە جیهاندا گرفتاری بەدرەفتارین
 
 ئا: كەژاڵ عەلا

 ملوێنەها ژن لەزۆربەى وڵاتانى جیهاندا ڕووبەڕووى مەترسى جوداكارىو بەدڕەفتارى بوونەتەوە تەنها لەبەر ئەوەى بێوەژنن جا بەهەر هۆكارێك بووبێت.
 
 ئاستێۆن كالأ بەڕێوەبەرى ڕای گشتى جیهانى لەكاتى بڵاوكردنەوەى ئەم ڕاپۆرتەدا وتى : بەدڕەفتارى لەگەلأ بێوەژنەكاندا، تەنها لەوڵاتە دواكەوتووەكانو كۆمەڵگا سونەتیەكاندا ئەنجام نادرێت، بەڵكو ئەم دیاردەیە لەهەندێك وڵاتە پێشكەوتوەكانیشدا باوە! ئەم رێكخراوە لە لێكۆڵینەوەیەكى راى گشتیدا كە لە 17 وڵاتدا ئەنجامیان دابوو كە لە 60% دانیشتوانى جیهان پێكدێنن، زۆرینەى خەڵك لەوبڕوایەدان جوداكارى حەقیقەتێكى تاڵە لەسەر ژیانى بێوەژن و تەڵاقدراوەكان. لەنێوان 12 وڵاتدا تەنها 28% ى خەڵك ڕایان وابوو جوداكارى لەگەلأ بێوەژنەكاندا وجوودى نیە.
 
 بەپێى ڕاپۆرتێكى ئاى پى ئێس، لێكۆڵەرەوەكانى ئەم ڕاپێوانە لەنێوان زیاتر  لە 17 هەزار نەفەر لە وڵاتەكانى وەك: چین، هند، وڵاتەیەكگرتووەكانى ئەمەریكا، ئەندەنوسیا، ڕوسیا، مەكسیك، نێجیریا، ئینگلتەرە، فەرەنسا، ئازەربایجان، ئۆكرانیا، میسر، ئێران، توركیە، فەلەستین، تایلەندو كوریاى خواروو ڕِاوێژیان كردو لەم گفتوگۆیانەدا بۆیان دەركەوت بێوەژنەكان بە جۆرەها شێوە ڕووبەڕووى جوداكارى بوونەتەوە، بۆنموونە : لەو وڵاتە دواكەوتووەكاندا زۆربەى ژنان بەسەختى ئەتوانن لەپاش مەرگى هاوسەرەكانیان  ببنە خاوەنى سەروەتەكانیان.
 
 هەروەها ڕێكخراوێكى خێرخوازى لە لەندەن ڕایگەیاند كە ڕۆژانە زیاتر لە 100 میلیۆن بێوەژنو منداڵەكانیان ڕووبەڕووى مەترسىو ئازارو ئەشكەنجە ئەبنەوە. چێڕى بلێرى هاوسەرى تۆنى بلێر كە سەرۆكى ئەم ڕیكخراوەیەیە وتى: بوون بە بێوەژن لەم وڵاتانەدا بۆ ژنان ماناى بێبەشبوونە لەمافە سەرەتاییەكانى مرۆڤ. لێكۆڵەرەوەكان ئەڵێن لەهەندێگ لەكۆمەڵگاكاندا بێوەژنەكان هەمیشە ئازار ئەچێژنو ئەوان نەك تەنها بەدەست كێشە كۆمەڵایەتیەكانەوە دەناڵێن، بەڵكو مافى میراتگیریشیان لێزەوت دەكرێتو تەنانەت ناتوانن منداڵەكانیشیان بنێرنە بەر خوێندن. ئەم مەسەلەیەش ئەبێتە هۆى ئەوەى كە بێوەژنەكانو منداڵەكانیان هەژارترینو زەرەرومەندترین گروپى هەژارەكان پێكبهێنن لەجیهاندا.   لەزۆر وڵاتدا بیوەژنان ناچار دەكرێن شوو بكەنەوە بە برای مێردەكانیان و دوووچاری بەكاربردنی سیكسی دەبن. هەروەها لەهەندی وڵاتی هەژاردا بێوەژنان لەلایەن خێزانەكانیانەوە ناچار دەكرێن رووبكەنە ئیشی وەك سواڵ و لەشفرۆشی كاری سەختی تری رۆژانە. بە پێی راپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان قاچاخچییەكانی مرۆڤ بێوەژنە گەنجەكانی وڵاتانی وەك روسیا و چیك و لیتوانیا و هەنگاریا بە پەیمانی كاردۆزینەوە دەخەڵەتێنن و دەیان بەن بۆ وڵاتانی دەوڵەمەند و لەوێ ناچاریان دەكەن لەشفرۆشی بكەن.
 
         
  لە عێراقیشدا،  لە ئەنجامى جەنگو داگیركردنى زۆربەی زۆری دانیشتوانى ئەم وڵاتە بەشێوەیەك زیانیان لێكەوتووە، بەڵام هیچ كەسێك ئەوەنەی ژنان زیانمەند نەبوون، لەبەر چاوترینى ئەم زیانانەش زۆر بوونى لەڕادەبەدەرى ژمارەى بێوەژنەكانە. بەپێى ڕاپۆرتێكى ئاى پی ئێس، كەناڵى خێرخوازى (شرق الاوسگ) لەكۆتایى ساڵى 2007دا ڕایگەیاند نزیكەی حەوتسەد هەزار بێوەژن لە عێراقدا ئەژین. ئەم ژمارە زۆرەش بە هۆى قەیرانى جەنگى نێوان ئێرانو عێراقو داگیركردنى عێراقەوە هاتۆتە كایەوە. دوو ڕێكخراوى سەربەخۆ لە ئەمەریكاو ئینگلتەرە وتیان: بەهۆى داگیركردنى عێراقەوە بەلایەنى كەمەوە نیو میلێۆن نەفەر گیانیان لەدەست داوە. سەرئەنجامى ئەمەش بەهۆى ئەوەى پیاوان بژێوى ژیانى خێزان دەستەبەر دەكەن، بۆیە لەپاش مەرگى ئەواندا  ژنەكانیان ناچاردەبن بۆ بژێوى خۆیانو منداڵەكانیان سەرەڕاى وكاروبارى ناوماڵ بەسەختى ئیش بكەن. لەبەر ئەوەى ئەم ژنانە زۆربەیان گوندنشیننو نەخۆێندەوارن، بەسەختى ڕووبەڕووى ژیانێكى پڕ لەمەترسىو دابونەریتە كۆمەڵایەتیەكان دەبنەوە.
 
  پسپۆڕان لەم بارەیەوە ئەوەشیان ڕاگەیاند: لە عێراقدا ئەگەر پیاوێك لەڕووداوێكدا بكوژرێت، ئەوا تەنها دوو هەزار دۆلار دەدرێت بە خێزانەكانیان و ئەم مەبلەغەش هیچ كێشەیەك بۆ ئەو خێزانانە چارەسەر ناكات،  لەبەر ئەوە پێویستە حكومەت گرنگى زیاتر بدات بەم مەسەلەیەو ئەم كێشەیە چارەسەر بكات بەدابین كردنى موچەیەكی گونجاو_ و لەبار بۆیان.                             
 
 سەرچاوە: هەمشەهری ئۆنلاین
 http://www.hamshahrionline.ir/News/?id=59642                               
 
 
  
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.