
به‌کوردی قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌کا …دڵشاد تاقانه
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران ..
به‌کوردی قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌کا …
له هۆڵی وه‌رزش مامۆستا بانگی کرد به ناوه‌که هه‌ستی کرد ئه‌ویش کورده وه‌ک ئه‌وه‌ی موگناتیس ڕای بکێشی ده‌یویست بچێته نزیک گروپی پۆله‌که‌ی تر ، له‌گه‌ڵ ئه‌و کوڕه کورده سه‌ر ڕه‌شه ببێته هاوڕێ خۆی پێشکه‌ش بکا بڵێ منیش کوردم . به‌ده‌ست خۆی نه‌بوو پێ کانی هه‌نگاوی پێ ناو نزیک بۆوه لێ ی به ته‌ماشاکردن و له‌ره‌یه‌کی سه‌ر به زه‌رده‌خه‌نه‌وه بۆ دڵنیای به کوردی پرسی : تۆ کوردی ؟ کوڕه‌ش تێگه‌ێی به‌ڵام چونکه کوردیه‌که‌ی زۆر خراپ بوو به ئاسانی لۆی نه‌ده‌هات به زمانی بیانی وتی : یا واته به‌ڵێ . ئاوتۆماتیک خۆشی زمانه‌که‌ی گۆڕی و به بیانی پێ ی گوت : منیش کوردم حه‌زده‌که‌ی ببینه هاوڕێ ؟ دیار بوو بوونه براده‌ر زۆرجاریش پێکه‌وه یاری و قسه‌یان ده‌کرد . له‌و ناسینه‌دا ده‌رکه‌وت باوک و دایکی کوڕه به‌زمانێکی شه‌ق و شڕی بیانی کوڕه‌که‌یان ده‌دواند له‌ڕسته‌یه‌کی کوردی چه‌ند وشه‌یه‌کی سه‌رو گوێ شکاوی بیانی و له ڕسته بیانیه‌کانیش چه‌ند وشه‌یه‌کی کوردی و یا هه‌ر ئامرازه‌کانی په‌یوه‌ندی ده‌ناسرانه‌وه ، شێوازێکی کوردۆبیانی نیوه‌زمانیان په‌یڕه‌و کردبوو تاکو خۆیان زمان باش فێرببن منداڵه‌که‌یان به‌کاردێنا هه‌روه‌ها وه‌ک بایی بوون شانازیان به وشه بیانیه‌کانی ناو دوانی کوردی کوڕه‌که‌یان ده‌کرد به ڕاده‌یه‌ک منداڵه‌که له زمانه بیانیه‌که‌ش هه‌ڵه‌ی ده‌کرد نه‌یده‌زانی ڕێزمانه‌که‌ی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵه به‌هۆی شێوازی دوانه‌کانی بابی پله‌کانی خوێندنی زمانی هێنابووه خواره‌وه . دوای گۆڕینه‌وه‌ی وێنه‌کارتی یاری و جۆره‌های تسێدێ ی فلم هه‌روه‌ها گفتوگۆی ته‌له‌فۆن و مێسه‌نجه‌ری ئینته‌رنێت وا په‌یوه‌ندیان توند و تۆڵ بوو ئه‌و‌جاره کوڕه‌ی سه‌ر ڕه‌ش داوی لێکرد بۆ سه‌ردانی ڕێگه هه‌یه بێته ماڵیان تاپێکه‌وه کاتی خۆش به‌سه‌ر به‌رن . خۆشی پێ ی خۆش بوو یه‌کسه‌ر بۆ ئاگاداری پێ ی گۆت : به‌س بابی من به‌کوردی قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌کا !
دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com