با هه‌ڵبژاردن سه‌نگی مه‌حه‌ك بێت بۆ ڕاستگۆیی‌و قه‌ناعه‌تی دیموكراتیمان
با هه‌ڵبژاردن سه‌نگی مه‌حه‌ك بێت بۆ ڕاستگۆیی‌و قه‌ناعه‌تی دیموكراتیمان
له 25/7/2009دا پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراتی له كوردستاندا ده‌ستپێده‌كات، بۆ هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له ده‌زگا هه‌ره هه‌ستیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش په‌رله‌مانه. دیاره هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ش گفتوگۆ‌و مشتومڕی زیاتری تێ ده‌كه‌وێت، به‌هۆی بوونی لیست‌و قه‌واره‌ی زۆر‌و جیاوازه‌وه، كه هیوادارین ببێته مایه‌ی جێگیركردنی پێگه‌ی دیموكراسی له كوردستاندا‌و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه چه‌ندین ساڵه هه‌موولایه‌ك به‌په‌رۆشه‌وه‌ین بۆ درێژه‌پێدان‌و گه‌شه‌سه‌ندن‌و ڕێكخستنه‌وه‌یه‌كی، جوان‌و پوخته‌تری.
له سه‌روبه‌ندی ئه‌م جومگه مێژووییه‌دا، ئێمه‌ش وه‌كو ژماره‌یه‌ك شاعیر‌و ئه‌دیب‌و به‌رپرسیار به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی میلله‌ته‌وه، به‌پێویستمان زانی دیدو بۆچوونی خۆمان بۆ خوێندنه‌وه‌ی بایه‌خی ئه‌م ئه‌زموونه نوێیه بخه‌ینه به‌رچاوی هه‌موولایه‌ك، كه په‌یوه‌ندی به چاره‌نووسی مێژووی گه‌ل‌و مه‌ترسییه‌كانی داهاتوومانه‌وه هه‌یه:یه‌كه‌م- پێویسته ئه‌م جۆره تاقیكردنه‌وه‌یه ببێته مایه‌ی په‌ره‌پێدانی ئازادی‌و دیموكراسی له كوردستاندا، دوور له هه‌ر ده‌ستێوه‌ردان‌و گوشار خستنه‌سه‌رو هه‌ڕه‌شه‌و فڕوفێڵیك‌و له ڕێی قبوڵكردنی یه‌كتریی‌و په‌رۆشیمان بۆ سه‌رخستنی ئه‌زموونی دیموكراسی كوردستان، با هه‌ر لایه‌ن‌و لیستێك په‌رۆشی‌و دڵسۆزی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دووپاتبكه‌نه‌وه‌و نه‌هێڵن به‌هیچ جۆرێك كه‌شوهه‌وای ئازادی له‌كه‌داربكرێت.
¬¬
دوه‌م- هه‌ر له سۆنگه‌ی ئه‌و په‌رۆشییه‌وه، ده‌بێت هه‌موولایه‌ك ئه‌و ڕاستییه له‌به‌رچاوبگرن كه خه‌ڵكی كوردستان پێویستی به ئازادیی زیاتر‌و چنینه‌وه‌ی به‌ری ڕه‌نج‌و قوربانیه‌كانیه‌تی كه تا ئێستا له هه‌ندێك ده‌لاقه‌و كه‌لێنی ناعه‌داله‌تیدا شاراونه‌ته‌وه‌و په‌رده به‌سه‌ر هه‌قی ڕه‌وایاندا دراوه. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌یشدا كه پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای خه‌ڵكی كوردستانیش له ئه‌ركه هه‌نووكه‌ییه‌كانی هه‌موولایه‌كمانه. بۆیه پێویسته به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارییه‌تیه‌وه زامنی ئه‌و ئازادییه بكرێ، وه‌كو چۆن هه‌موولایه‌ك ئازادبوون له پێكهێنانی لیست‌و قه‌واره‌ی جیاوازدا، ئاوه‌هاش به ئازادی‌و به‌بێ هیچ گوشارێك با هاووڵاتیان ده‌نگبده‌ن به‌و لیستانه‌ی خۆیان ده‌یخوازن، هه‌موویشمان ڕێز له‌و سه‌رئه‌نجامانه بگرین.سێیه‌م- گشت لایه‌ن‌و قه‌واره‌كان، له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه لیستی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار (یه‌كێتی‌و پارتی) كه ئه‌مڕۆ به‌رپرسیاریه‌تیان زیاتر ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، ده‌بێت هه‌موو توانای خۆیان بخه‌نه‌كار بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌شوهه‌وایه‌كی هێمن‌و ئارامدا‌و به‌هیچ جۆرێك ڕێگه‌ی توندوتیژی نه‌درێ‌و هه‌ر ڕووداوێكی له‌م جۆره‌ش ڕووبدات، پێویسته به‌وپه‌ڕی هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه كۆنترۆڵ بكرێ. هه‌ر ڕووداوێكی ناشایسته كه زیان به ماڵا‌و گیانی خه‌ڵكی بگه‌یه‌نێت‌و بمانگێڕێته‌وه ناو هه‌ندێك له لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌كانی ڕابردووی براكوژی‌و خۆكۆژی یه‌كه‌م به‌رپرسیارێتیش له‌ئه‌ستۆی حیزبه‌كان‌و حكومه‌ت‌و ئه‌و ده‌زگایانه‌دایه كه ڕه‌وتی هه‌ڵسوڕاندنی پڕۆسه‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ن‌و هه‌ر ئه‌وانیش له‌به‌رده‌م ئاینده‌دا به‌رپرسیارن.
چواره‌م- پێمان باشه له‌واده‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنیشدا لیست‌و قه‌واره سیاسییه‌كان بانگه‌شه‌یه‌كی شارستانی‌و مۆدێرن بۆ به‌رنامه‌كانی خۆیان بكه‌ن‌و په‌نا نه‌به‌نه به‌ر زڕاندن‌و سووكایه‌تی به‌یه‌كتر كردن.
له‌كۆتاییدا هیوادارین ئه‌و دیدو بۆچوونانه‌مان به‌هێند وه‌ربگیرێ
ده‌با ئه‌و هه‌ڵبژاردنه كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ژنێكی دیموكراسی‌و ململانێیه‌كی ئاشتیخوازانه، له ڕێی به زمانی دیالۆگ‌و قبوڵكردنی یه‌كتری‌و هۆڵی په‌رله‌مانی داهاتوو به‌و دیدو بۆچوونه جیاوازانه‌وه جوانتر‌و گه‌رمتر بێ. با هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌نگی مه‌حه‌ك بن بۆ قه‌ناعه‌تی دیموكراتیمان. له‌وه‌ش زیاتر، با هه‌موومان خۆمان ئاماده‌بكه‌ین بۆ قبوڵكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان. با میلله‌ت سه‌ربه‌ست بێت له: گۆڕانكاری‌و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی‌و پاراستنی قه‌واره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی‌و یه‌كڕیزی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌و فراوانكردنی مه‌ودا جیاوازه‌كانی ئازادیی ده‌ربڕین. ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌مان له‌سه‌ره ڕێز له ئیراده‌و ویستی میلله‌ته‌كه‌ی خۆمان بگرین، چونكه هیچ ڕێگه‌یه‌كی ترمان له‌به‌رده‌مدانییه، جگه له قبوڵكردنی‌و با ئه‌و جورئه‌ته‌ش له‌گه‌ڵا میلله‌تی خۆماندا تاقیبكه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌و زۆرجار خۆی له‌گه‌ڵا جورئه‌تی هێزه سیاسییه‌كان تاقیكردۆته‌وه.
4/5/2009 سلێمانی
¬شێركۆ بێكه‌س
ڕه‌وف بێگه‌رد
دڵشاد عه‌بدوڵڵا
ئازاد به‌رزنجی
هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵا
شوان ئه‌حمه‌د
ڕێبین هه‌ردی
نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د