Skip to Content

Thursday, July 7th, 2022

په‌یامی ڕێبوار عارف بۆ په‌نابه‌رانی كوردو عیراقی له‌ فنلاند

Closed
by May 12, 2009 گشتی

الاتحاد العام للاجئین العراقیین – فنلند
فیدراسیونی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ فنلاند
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-IFIR= Finlanda
ڕێگه‌یه‌كی تر جیاواز له‌ ڕێكخراوبوون یه‌كگرتنمان له‌گۆڕێدانیه‌ !
 
په‌یامی ڕێبوار عارف بۆ په‌نابه‌رانی كوردو عیراقی له‌ فنلاند

په‌نابه‌ران ئازادیخوازان
هه‌روه‌ك ئاگادارن كه‌ سه‌رئه‌نجام حكومه‌تی فنلاندیش وه‌ك زۆربه‌ی زۆری وولاتانیتری ئه‌وروپا له‌م ڕۆژانه‌دا بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كوردوعیراقی په‌سه‌ندكرد…ئیتر ئه‌و وولاته‌ش نه‌ما كه‌وه‌ك دواین په‌ناگه‌ی په‌نابه‌ران ڕووی تێكرێ وداوای مافی په‌نابه‌ری لێبكرێ. هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو ده‌روازه‌كان به‌ ڕووماندا داخراوه‌و ته‌نیا ڕێگه‌یه‌ك كه‌ مابێته‌وه‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و هاتنه‌مه‌یدانمانه‌ بۆ داكۆكیكردن له‌مافه‌كانمان. كه‌ ئه‌مه‌ش له‌گره‌وی یه‌كگرتووی ڕیزه‌كانمان و ڕێكخرابوونماندایه‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به‌هاو حورمه‌تی ئینسانیمان پارێزراوبێ ئه‌وا هاتنه‌مه‌یدان وپه‌یوه‌ست بوونتان به‌كه‌مپه‌ینی نیونه‌ته‌وه‌ی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقیه‌وه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌مافه‌كانتان، ئه‌و هه‌نگاوه‌ كاراو به‌هێزه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانمان بۆ دابین بكات…
جۆشدامان، چاوه‌ڕوانیكردن وئه‌مڕۆ سبه‌یكردن، به‌جیا له‌ به‌هه‌رده‌رنانی كاتی ونزیك بوونه‌وه‌ی هه‌نگاوبه‌هه‌نگاومان له‌ ڕۆژی گه‌ڕانه‌وه‌و دیپۆرتكردنه‌وه‌كان بۆ ئه‌و جغرافیا سیاسیه‌ی كه‌ به‌هۆی ناعه‌داله‌تی ونابه‌رابه‌ری وگه‌نده‌ڵی وچه‌وسانه‌وه‌وه‌ ناچار به‌ به‌جێهێشتنی بووین، هیچ مانایه‌كی تری نابێت، كه‌ ئه‌مه‌ش هیچ ئاكامێكی تری نیه‌ به‌ده‌رله‌وه‌ی كه‌ دووچاری نائومێدو تراژیدیایه‌كی گه‌وره‌ترمان بكاته‌وه‌.
دڵنیابن كه‌ داكۆكیكردن له‌مافه‌كانمان ته‌نیانین وهێزێكی گه‌وره‌ی به‌ره‌ی ئازادیخوازان له‌گه‌لماندان وپشتگیریمان لێ ده‌كه‌ن، ده‌یان حزب و  لایه‌ن وپه‌رله‌مانتارو كه‌سایه‌تی وئازادیخوازانێكی یه‌كجار زۆر پشگیریمان ده‌كه‌ن، ڕه‌نگه‌ ئاگاداربن به‌هۆی به‌شداری هه‌ندێكیانه‌وه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی فیدراسیۆندا ده‌یان هه‌ڵسوڕاویان دووچاری ده‌سگیری وناره‌حه‌تی بوون له‌ خۆپیشاندانه‌كانی به‌ریتانیا، سوید، دانیمارك، ئه‌لمان… ده‌سگیركردنی ئه‌و ئینسانانه‌ ته‌نیا به‌تاوانی ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئێمه‌دا بوون وداكۆكیان له‌ مافه‌كانی په‌نابه‌ران كردوه‌، كه‌واته‌ لێره‌دا جیگه‌ی خۆیه‌تی ئه‌و پرسیاره‌ بیته‌گۆڕێ كه‌ ئاخۆ ئه‌وه‌ چ هه‌ڵوێستێك بێت كه‌ ئێمه‌ی په‌نابه‌ران له‌مالی خۆمانه‌وه‌ گه‌لێك ساردوسڕو نابه‌رپرسانه‌ سه‌یری ده‌سگیركردنی ئازادیخوازانیك بكه‌ین كه‌ به‌تاوانی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ئێمه‌ بخرینه‌ زیندانه‌وه‌ ؟ !
ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه‌مان پێقبول نیه‌و نامانه‌وێ یاری به‌ژیان وچاره‌نووسمانه‌وه‌ بكرێ، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌چیتر بیر له‌ده‌سگرتن به‌كلاوی خۆمانه‌وه‌ نه‌كه‌ین، چونكه‌ هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌بڕیاره‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌م حكومه‌تانه‌ ئاینده‌مان ده‌خاته‌ به‌رده‌م مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌وه‌. هه‌ربۆیه‌ فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عهیراقی سه‌رباری هه‌رجۆره‌ داكۆكیكردن وپشتگیریكردنیك له‌هه‌موو په‌نابه‌ران وكار
و فیداكاری لیبروانه‌ی شه‌و رۆژی هه‌لًسوڕاوانی ئه‌م ڕێكخراوه‌، كه‌ دیاره‌ بۆ راوه‌ستانه‌وه‌ دژ به‌ سیاسه‌ت و بریاره‌كانی حكومه‌تی فنلاند فیدراسیۆن نه‌خشه‌یه‌كی فراوان وگه‌وره‌ی له‌به‌رده‌ستایه‌ كه‌ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك به‌شداریكردنی خۆتان له‌ گۆشه‌یه‌ك له‌و چالاكیانه‌دا به‌شێك ده‌بێت له‌و نه‌خشه‌ی كه‌ ئێمه‌ بۆ ڕاوه‌ستانه‌وه‌و هه‌ڵسپاردنی بریاری دیپۆركردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
هه‌ربۆیه‌ داوانتان لێ ده‌كه‌ین كه‌ بۆ به‌هێزكردنی ئه‌م سه‌نگه‌ره‌و بۆ مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانمان په‌یوه‌ستبن به‌م ڕێكخراوه‌وه‌ تا به‌هێزی یه‌كگرتوومان پاشه‌كشه‌ بكه‌ین به‌بریاره‌كانی ئه‌م حكومه‌تانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌ویت به‌ هاوكاری حكومه‌تی عیراق و هه‌ریمی كوردستان یاری به‌ ژیان و ئاینده‌و چاره‌نووسمانه‌وه‌ بكه‌ن.
ڕیبوار عارف به‌رپرسی كه‌مپه‌نی نیونه‌ته‌وه‌ی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی بۆ داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران
11 / 5 / 2009
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ژماره‌ ته‌له‌فونه‌وه‌ ( 0440464905)
 ______________________________________________________________________________
rebwar.arif@hotmail.com                                                                                 Tel:0440464905

Previous
Next