
نه‌قابه…..ئه‌حمه‌د هاورێ
ئاماده‌كرنی ، ئه‌حمه‌د هاوڕێ
چه‌ند پرۆلیتاریا كۆشش بكات بۆ خۆ ده‌ربازكردن له‌و بازنه ته‌سكه‌ی كه پاشه‌كشه‌و تێكشكاندنهكانی تێدا توش بووه ،ئه‌وه‌نده‌ش بۆرجوازیه‌ت ناچار ده‌بێت ده‌رگا به‌ڕوی ئه‌وجوڵه چینایه‌تیه‌دا دابخات ، زوو یا دره‌نگ ، كارگه‌ران به‌ره‌و پێوه‌ندی كردن و فراوانكردنی ئاستی جوڵانه‌وه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی ده‌بات .
پێكدادانه چینایه‌تیه‌كانی ئه‌مڕۆژ له‌سه‌ر ئاستی جیهان ، به‌ته‌نیا پرۆلیتاریا به‌ره‌و هه‌ستكردن به‌گرنگی ، گردبونه‌وه له‌یه‌كتر و یه‌كخستنی جوڵه پهرشو بڵاوه‌كانی لهڕیكخراوه نێونهتهوهیهكهیدا نیه.له هه‌مانكاتیشدا هانده‌ره بۆ بۆرجوازیه‌ت ، بۆگرتنه‌به‌ری هه‌وڵی نوێ و شێوازی زیاتر كارا بۆ په‌كخستنی هه‌ر پێشڕه‌ویه‌كی پرۆلیتاریا . … .. ،
پێش هه‌موو شتێكیش ، بۆرجوازیه‌ت ئه‌بینێ ناچاره په‌نا بۆ نه‌قابه‌و كۆمه‌ڵه نیشتمانیه‌كانی هاوشێوه‌ی ببات ، چونكه نــــــه قـــــا بــه وانهماوهتهوه ناوه‌ندێك بێت بۆ گردبونه‌وه‌ی كارگه‌ران*،{ لهوتێڕوا نینهوهی كه كارگه‌ران له‌ئه‌ندام بونیاندا له نه‌قابه‌دا هه‌نێ ئیمتیازات به‌ده‌ست ده‌هێنن } وهیچی تر ، به‌ڵكو به‌ره‌وڕوی كارگه‌ر ده‌كرێته‌وه ، لهوتێڕوانینهوهی كه " ڕیكخراویكی كارگه‌رانه " به‌واتایه‌كی تر ته‌قلیدێكی مێژوویی كارگه‌رانه !!! .
به‌م پێیه‌ش ، ئه‌وه‌ی بۆرجوازیه‌ت ئیمرَۆ له‌پێناویدا كارده‌كات ، ئه‌وه‌یه كه نـــــهقــــابــه بكاته ،ڕیچكخراوێكی له ڕاده‌به‌ده‌ر ڕادیكالی و باشترین و زیاترین جونه ناو نێوه‌نده كارگهریهكانهوه ، چونكه نه‌قابه هیچ ئامانجینیه گه‌مارۆدانی خه‌بات نه‌بێت له‌م كارگه‌و ئه‌و ووڵاتدا . …… … .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* – بڕواننه ، ئامادهكردنهكانی ( هاوڕێ سیروان ) سه‌باره‌ت به خۆپیشاندنی چهندملیونی له فه‌رنسا …..فۆرمه چینایه‌تیه‌كه‌ی نـــــــــــــهقــابـــــــــــــــه
ئیمه نه‌قابه نه له‌ڕێگه‌ی ناوه‌كه‌یه‌وه و ، نه لهوتهعریفهشهوه كه ناوهدێكه بۆ گردبونه‌وی كارگه‌ران هه‌ڵناسه‌نگێنین ، به‌ڵكو ته‌واو له ماهیه‌ت و ئهركهمێژوویهكهیهوه هه‌ڵی ده‌سه‌نگێنین : ماهییهتهكهشی هیچ پێچه‌وانه ناكاته‌وه غه‌یری ناكۆكی بون نه‌بێت ، بهماهییهتی مێژویی كارگه‌ران، لهوتێڕوانینهوهی هیچ نیه ڕێكخراوێكی نیشتمانی نه‌بێت و ، هه‌ڵگری ئه‌و سیفاتانه‌یه كه ڕێكخراوه بۆرجوازییه‌كان هه‌ڵیانگرتووه ، كه‌ئه‌مه‌ش به‌كرده‌وه ناكۆكه به و سیفه پرۆلیتاریایه‌ی كه چینێكی جیهانییه‌و ڕاسپێدراوه به‌ئه‌ركێكی مێژوویی له‌سه‌ر ئاستی جیهان .
ئه‌ركی مێژووی نه‌قابه‌ش به‌ته‌نیا له‌وه‌دا په‌نگ خواردووهكه چه‌ند داوایه‌كی هه‌نوكه‌یی ئابوری بۆكرێكاران به‌ده‌ست بهێنێت ، هه‌ربۆیه‌ش په‌نا بۆهیچ نابات له‌هه‌وڵه‌كانیدا ته‌نیا ئاڕاسته‌كردنی كرێكارن نه‌بێت له‌پێناوی ڕیفۆرم و پارێزگاریكردن لههیمنی وئاسایش گشتی و ڕیزگرتن نه‌بێت له‌یاسا.كارێك كه‌هیچ ئامنجێكی نیه له‌لابردنی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كانی به‌رده‌م سه‌رمایه‌داری نه‌بێت .
نه‌قابه‌ش به‌هیچ جۆرێ ڕێگانادات خه‌باتی پرۆلیتاریا هه‌ڵبكشێ دژی پێوه‌ندی به‌رهه‌م هێنانی بۆرجوازی ، هه‌رچی هێزیشیهتی بۆئهوهتهرخانی ده‌كات كه جێبه‌جێكردنی ئهویاسایانهبێت كه ده‌وڵه‌ت ده‌ریانده‌كات بۆ زاڵبون به‌سه‌ر ئهوڕێگرایانهی دێنه پێش سه‌رمایه : ئه‌وكاته‌شی پرۆلیتاریا مه‌یلی تێكشكانی ئهوتهنیایهدهكات كه‌خۆی زاڵكردووه به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌یه‌وه ،نه‌قابه ده‌ست بهبڵاوكردنهوی درووشمه زائیفه ئابوریه كاتییه‌كانی ده‌كات ، ئه‌وكاته‌شی پرۆلیتاریا له‌گرنگی گردبونه‌وه ئه‌گات له نێونهتهوییهكهیدا و خۆی لهدهرهوهینهقابه ڕێكده‌خات ، نه‌قابه ده‌ست بهگفتوگۆدهكات له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا _ به‌ناوی كرێكارانه‌وه _ و له‌ژێر په‌رده‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردنی { مانگرتنی گشتیدا } … . هتد.
هه‌ربه‌م پێیه‌ش نه‌قابه له { هه‌ره شێوه ڕادیكالهكهشیدا ، له‌وێنه‌ی نه‌قابه‌ی هاوپشتی پۆڵندا به‌نمونه } … ، ئامانجی له‌هیچدا كورت نابێته‌وه ، له‌ڕێگریكردن و كورتكردنهوی خه‌باتی پرۆلیتاریا زیاتر له‌ده‌وری داوا ئابورییه ریفۆرمیهكان زیاتر ، كهبهدڵنییاییهوه پرۆلیتاریا به‌ره‌وڕوی تێكشكاندنهكانی ده‌كاته‌وه ، چونكه ونكردنی توانا‌و به‌رفراوانكردنی خه‌باتی پرۆلیتاریا ، هیچ مانایه‌كی تری نیه ونكردنی توانانهبێت به‌رامبه‌ر هێرشه‌كان سه‌رمایه ،…
كاتێكیش باس پێوه‌ندی به‌خه‌باتی ڕۆژانه‌ی پرۆلیتاریاوه هه‌یه !! {{ .. ئه‌بێت ئه‌وه‌له‌بیر نه‌كات كه دژایه‌تیكردنی ئه‌و رێگریانه له‌خه‌باتی ڕۆژانه‌دا ، واتای دژایه‌تیكردنی ڕێگریهكانه نه‌ك !! له‌ناوبردنی هۆیه‌كانی ئه‌و ڕێگرییه .! كه نه بزووتنهوكه سه‌ر ئه‌خات نه ئهشیباته پێشه‌وه ، هیچ نیه ئازاركێشێكی كاتی نه‌بێت ، كه‌نه‌خۆشیه‌كه بۆ هه‌تاهه‌تای چاره‌سه‌ر ناكات ، بۆیه پێویسته كرێكاران ده‌ست له‌و په‌لاماره جارجاره هه‌ڵگرن كه نه‌جات بونی تیا مسۆگه‌ر نابێت ، كه به‌به‌رده‌وام سه‌رمایه‌داری و گۆڕانی بازاڕه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕیان ده‌كاته‌وه ، پێویسته له‌وه بگه‌ن كه ڕژیمی ئێستا ، به‌هه‌موو برسێتی و نههامهتیهكهوه ، له‌هه‌مان كاتدا مه‌رجه مادییه پێویسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بیناكردنه‌وه‌ی ئابوری ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه ، . بۆیه له‌به‌ری ئه‌و دروشمه خۆپارێزیه كه‌ده‌ڵێ : كرێ یه‌كی به‌رابه‌ر بۆ ڕۆژهكارێكی به‌رابه‌ر …. ، پێویسته ، كرێكاران دروشمی شۆڕگێڕانه‌ی له‌ناوبردنی سیسته‌می كاری كرێگرته به‌رز ڕابگرن ، ،،،، ماركس }}.
نه‌قابه‌ش هیچ ناكات كه ئهیشیكات هیچنیه ، دژایه‌تیكردنی ئه‌و ڕێگریانهبێت كه ڕێك به‌شان وشهوكهتی ڕژێمی سه‌رمایه‌وه هه‌ڵواسراوه ،ئامانجیشی نیه چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی سهرمایهنهبێت ، ئه‌م فۆڕمه‌ش شتێكی تازه‌نیه سه‌باره‌ت به نه‌قابه ، به‌ڵكو فۆڕمێكی بۆرجوازیه كه نه‌قابه له‌دروستبوونیه‌وه هه‌ڵیگرتووه ،، زۆر ده‌مێكیشه ماركس كرێكان فێری ئه‌وه‌یانكرد بڵی {{ به‌گشتی مانای نشوستی و تێك‌شكان له به‌رامبه‌ر بێنه‌و به‌رده‌كانی له‌ناوبردنی ڕێگره بۆرجوازیه‌كان ،بێ له كاركردن له هه‌مان كاتدا دژی سه‌رمایه له‌ڕیگه‌ی كۆكردنه‌وه‌و به‌كارهێنانی هێزی ڕێكخراوی خۆیه‌وه ، له‌پێناو ڕزگاركردنی كۆتایی كرێكاراندا ،به‌واتایه‌كی له‌ناوبردنی هه‌تاهه‌تای ڕژێمی كاری كرێگرته ،،، ماركس }}
دژی نهقابیهكان ، یان ئه‌وانه‌ی به‌كاری ڕاسته‌وخۆ ناوی ده‌به‌ن … یان …..هتد
ئه‌ڵێین
خه‌باتی ڕۆژانه‌ی كرێكاران كه‌زۆربه‌ی له خه‌بات بۆ زیاده‌ی كریێ كاره‌وه ده‌ست پێده‌كات ، ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وگۆڕانانه‌ی له‌سه‌رمایه‌و بازاردا ڕوئه‌دات ، كرێی كار ، واتا نرخی هێزی كار ، ملكه‌چ له‌به‌ردم ئاڵ و گۆڕَی سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕو سه‌رمایه‌ی گۆڕاودا ، ئه‌مه هه‌روه‌ك چۆن ملكه‌چه له‌به‌رده‌م یاسای خستنه ڕوو و داخوازی _ عرچ _گل‌ب_دا، وه‌ئه‌و گۆڕانانه‌ی له‌پێوه‌ندی , نێوان سه‌رمایه‌و بازاڕ ،. سه‌رمایه‌و كاردا ڕوئه‌دات ، كرێكاران ناچارئهكات بهڕهتدانهوهیهكی ڕاسته‌وخۆ دژی سه‌رمایه ،.داوای زیاده‌ی كرێش ، ، دوای هاوساكردنی نرخی كرێی كا ره له‌گه‌ڵ نرخی پێداویستیه‌كانی بژێووی(الوسائیل العیش الچروی) دا ، توانای كرێكاریش هه‌میشه سنورداره به‌توانا ی به‌ده‌نییه‌وه ، بۆیه خه‌باتی ڕۆژانه بۆ زیادكردن كرێ ، یان دژی كه‌م كردنه‌وه‌ی كرێی كار له لایه‌ن سه‌رمایه ،خه‌باته بۆ پاراستنی خۆی له له‌ناوچون ، خه‌باته بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌شی خاوه‌ن كار لهقازانجداو زیادكردنی به‌شی خۆی له هۆیه‌كانی بژێویدا ، خه‌باته بۆدانانی سنورێك بۆ دڕنده‌یی سه‌رمایه ، واتا خه‌باته بۆ به‌رهه‌م هێنان و نوێكردنه‌وه‌ی هێزی كار ، بۆپاراستنی وه‌چه ، یان پاراستنی نه‌وع كه‌واتای ناكۆكی مانه‌وه _ صراع البقا _ ئه‌دات ، به‌ڵام ئه‌مه به‌شێكه له‌خه‌باتی شۆڕشگێڕی نه‌ك ریــفــۆرمــیـــستی .
ئه‌م ڕه‌د دانه‌وه ڕاسته‌وخۆیه‌ی كرێكاران كه‌به‌رهه‌می ئاڵ وگۆڕی ڕۆژانه‌ی بازاڕه ، پله‌یه‌ك نییه له‌پله‌كانی به‌رنامه‌ی كه‌م ، وه‌ك دژه شۆڕش ڕای ئه‌گه‌یه‌نێ ، یان كه به‌خه‌باتی دیموكراسی ناو ئه‌برێ ،وه ئه‌وه‌ش ڕاسته كۆمۆنیزمیش له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌م زیادبونه له‌كرێ نابێته واقیع ،پێویستهبڵێین { گۆڕینی یاسایه‌ك به‌وی تریان ، هیچ له‌ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ڕژێمه ناگۆرێت و كۆمۆنیزم نزیك ناكاته‌وه ، وه‌هه‌رگیزاو هه‌رگیز هیچ چه‌شنێكی ریفۆرمیش نه‌بووه و نابێته هۆی پێشخستنی پرۆلیتاریا‌و بزووتنه‌وه‌كه‌ی ،وهدیموكراسیهتیش هه‌رچه‌نده برهوبكات له‌توانای شۆڕش كه‌م ده‌كاته‌وه نه‌ك زیادی بكات ، ئه‌وه‌تا زیاتر له‌چه‌ندین ساڵه له‌سایه‌ی گه‌شه‌ی ڕیفۆرم و دیموكراسیه‌تدا ئه‌وه‌ی ده‌ست پرۆلیتاریا و بزووتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌كه‌وێ وكهوتووه لاوازكردنی شۆڕشه‌كه‌یه‌تی … }
به‌ڵام خه‌بات بۆ زیادكردنی كرێی كار ، هه‌رگیز پێوه‌ندی نیه به چالاكی دیموكراسی و ریفۆرمیستیهوه ، شۆڕش و دیموكراسیه‌ت دووشتی دژبه‌یه‌كن ، هێزی هه‌ریه‌كێكیشیان لاوازی ئه‌ویتریانه ، سه‌ركه‌وتنی هه‌ریه‌كێكیشیان واتای تێكشكانی ئه‌ویتریانه .
شۆڕشیش ڕاگه‌یاندی كۆمۆنهیه دژی دیموكراسیه‌ت نه‌ك له پێناوی نوێ كردنه‌وه‌یدا ، به‌ڵام شۆڕش ڕهدانهوهی ڕاسته‌وخۆی كرێكاران نیه ، وه شه‌ڕی نێوان كرێ و خستنه ڕو داخوازی نیه ،به‌ڵكو خۆبه‌ستنه‌وه‌یه به پرۆگرامێكه‌وه كه هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ده‌كا ته واقیع ، واتا پرۆلیتاریا له _ ناكۆكی مانه‌وه _ ئه‌گه‌ر ئه‌وده‌ربڕینه ڕاستبێت ، تێپهڕئهكات به‌ره‌و له‌ناه‌بردنی خۆی بـــهمــــانـــای چـــــــیــــــن . به‌ڵام گه‌یشتن به‌و قۆناغه كاری زنجیره‌یه‌كه له‌خه‌بات و تێك‌شكان ، له‌وه‌رگرتنی وانه‌و تاقیكردنه‌وه له‌و تێشكانانه ، له‌ده‌ستخستنی ڕاسته‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه كه هۆشیاری چینایه‌تی ئه‌باته ئاستی خۆبه‌ستنه‌وه به پرۆگرامی كۆمۆنیزمه‌وه ، پرۆگرامی له‌ناوبردنی چــــیـــنهكـــــــان .
ماویه‌تی
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته سه‌یری پاشکۆ بکه‌ن
……