
نیگاره رووته‌كانی ئاو
نیگاره رووته‌كانی ئاو
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا
كانوونی دووه‌می 2009
(1)
باران به‌مه‌ستی له پاڵ بزه‌یه‌ك كه گه‌ڵاكانی
ئه‌وه‌نده سه‌وزن وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌رگ به‌درۆ بخه‌نه‌وه
شین شین
دێته‌خوارێ
به ترپه‌یه‌ك چه‌شنی خه‌ون
نهێنی ئه‌فسانه‌كانی ده‌ریا
به با ده‌دا
ته‌م وه‌ك كه‌له‌شێرێكی به‌زیوو
به‌ر له‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خۆر بگرێ
ده‌ڵێ
ئه‌وه‌نده‌ی بزانم
باران بۆ تێگه‌یشتن نا
ته‌نها بۆ هه‌ستكردن
وێنه‌كان به با وهدهكا
به‌ڵام خاك بۆ تێگه‌یشتن
ره‌نگ ره‌نگ ده‌بێ و
دێته ژێر ئه‌و خۆره‌ی كه چرۆكانی
زه‌رد زه‌رد
وه‌ك ئه‌وه‌ی پێبكه‌نن
له‌بن گوێ به ده‌ریا ده‌ڵێن
ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێره شكاوانه
له كوێ جێگا ده‌كه‌یته‌وه
ده‌ریا به سیحرێ ده‌ڵێ
چونكه با به‌بێ ورته هیچ نه ژیانه
بۆ ژیان پشیله‌یه‌ك له پاڵ سێبه‌ری ئاو
ئه‌ستێره‌كان ده‌خه‌وێنێ
پاشان وه‌ك پاسه‌وانی خه‌یاڵ
خۆی ده‌لێسێته‌وه
ته‌م وه‌ك قژی با دابهێنێ
به تاریكی‌دا ده‌ڕوا
بێ دڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ
چونكه با به‌بێ ورته هیچ نه ژیانه
پیاو به‌رانبه‌ر ئه‌و پشیله‌یه له ده‌ركه‌وتنی له‌ناكاوی ژنێَك
به‌ر له‌وه‌ی خۆی رووت كاته‌وه
تووشی خهیاڵَشكان ده‌بێ
به با ده‌ڵێ
له بێ باكی ئه‌و چۆله‌كه‌یه رامێنه كه ده‌م
ده‌خاته ده‌می نیگاره رووته‌كانی باران
پیاو به‌رانبه‌ر ده‌ركه‌وتنی له‌ناكاوی ژنێ
به‌ر له‌وه‌ی خۆی رووت كاته‌وه
ژیان ته‌ڕ ده‌كا
ژن به‌رانبه‌ر ده‌ركه‌وتنی له‌ناكاوی پیاوێ
ده‌ریا ده‌یبا
با له قسه ناكه‌وێ
رووت رووت له ژیان ده‌ڕژێ
له پشت گه‌ڵاكان
خاك له باران ده‌پارێته‌وه
له ته‌ك ئه‌و وێنه‌یه‌ی نایه‌وێ كه‌س گوێی بۆ بگرێ
هه‌تاو له ده‌ریا ده‌پارێته‌وه
مرۆڤ هێنده به‌دمه‌ست نه‌بێ
به‌ڵام خاك نوقمی ده‌نگێكه
بزه‌یه‌ك
نقومی هه‌تاو.
(2)
ئاو به مه‌ستی له‌پاڵ پڕشنگێ
كه زه‌نگییانه‌ی چاوه‌كانی
روو روون
تاریكی ده‌خه‌نه بێدارییهوه
مرۆڤ به ئومێده‌وه ده‌كا
هه‌ور به خه‌مێكی تۆخه‌وه
حیكایه‌تی خۆی به زه‌وی ساغ ده‌كاته‌وه
به‌ڵام بۆ تێگه‌یشتن له ئاسمان نا
به‌ڵكو ته‌نها بۆ به‌بیرهێنانه‌وه
دوور دوور
چاو ده‌بڕێته ئه‌و خاكه‌ی
شه‌هیده‌كانی وه‌ك با
خه‌بات ده‌خه‌نه رسته‌یه‌كی پایزییه‌وه
به سیحرێ كه خشه‌ی دێ
له نائومێدی
له‌پاڵ سێبه‌ری ئاو شین ده‌چنه‌وه
شین شین
حیكایه‌ته شینه‌كان به پێكه‌نینی ده‌ریا
ده‌نه‌خشێنن
هه‌ور وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌مای به‌فر نیشان بدا
به‌سه‌ر ژیاندا دێََ
له‌گه‌ڵ ژنێك له ده‌ركه‌وتنی خه‌مبارانه‌ی
شه‌هید ده‌شكێ
باران له وڵاتێك كه گیرفانه‌كانی پڕ كردووه
له هیچ نه‌گوتن
كه چۆله‌كه‌كانی له ده‌ركه‌وتنی
له‌ناكاوی پشیله
تووشی خه‌یاڵ شكان ده‌بن
رووت رووت
له ژیان ده‌خزێ
زه‌وی له هه‌ور ده‌پارێته‌وه مرۆڤ ئه‌وه‌نده
تهڕِ نه‌كا
له هه‌تاو ده‌پارێته‌وه رێگا له ده‌ركه‌وتنی
مرۆڤ نهگرێَ
به‌ڵام ئافره‌ت ده‌ریایه‌كه
پڕ تاریكی
تاریكی به په‌نجه‌ی باران
نیگاری پشیله ده‌كێشێ
چۆله‌كه‌یه‌ك
له‌بری شه‌هید.
(3)
به‌فر به مه‌ستی خه‌ون به (با)ه‌وه ده‌بینێ
چه‌شنی سه‌ما ده‌كه‌وێته جه‌نگی پیری
به‌ڵام بۆ تێگه‌یشتن له خاك نا
بۆ ته‌رجه‌مه‌كردنی باران
ده‌بێ به نۆتهیهكی سپی
به گوێی گه‌ڵا
له‌و دیو سێبه‌ری ئاوه‌وه
هه‌ندێجار راوچی ساته له‌بن نه‌هاتووه‌كانه مرۆڤ
مرۆڤ مرۆڤ
ژیان به (با)وه هه‌ڵده‌كا
به‌فر چین چین
دژی چینێك له مانا دێ
له كۆڵانی به‌خته‌وه‌ری ده‌چێته‌وه ماڵی خه‌یاڵ
پشیله‌یه‌ك به بریسكه‌ی چاوه‌كانی پێده‌كه‌نێ
به جریوه به دڵ ده‌ڵێ
چونكه پیاو به‌بێ ئافره‌ت هیچ نه‌ژیانه
به‌فر ورد ورد ده‌كه‌وێته جه‌نگی سه‌ما
به با ده‌ڵێ
چۆن ئه‌و هه‌موو ته‌نیاییه به چاودا
دێته‌وه ژیان
پیاو به مه‌ستی خه‌ون به باوه ده‌بینێ
ژن له‌گه‌ڵ به‌فر دێته‌وه
جه‌نگی سه‌ما
پیاو ته‌ڕ ته‌ڕ
با به رسته‌ی ئافره‌ت وشك ده‌كاته‌وه.
(4)
ده‌ریا به مه‌ستی له ته‌نیشت بیابان
خه‌و به رسته‌وه ده‌كا
به‌ڵام بۆ تێگه‌یشتن له شه‌و نا
بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی گه‌ڵا شه‌هیده‌كانی با
ئاو به‌رله‌وه‌ی نامه‌یه‌ك بۆ خۆر بنێرێ
به با ده‌ڵێ
ئافره‌ت به‌بێ شه‌و هیچ نه‌ژیانه
بۆ ژیان چۆله‌كه‌یه‌ك له‌سه‌ر لقی باران
پڕ به روناكی ده‌ڵێ
چونكه ئافره‌ت به‌بێ شه‌و هیچ نه‌ژیانه
تاریكی له پشیله چاو زه‌رده‌كانی خۆر ده‌پارێته‌وه
پیاوان هێنده شهومهست نه‌بن
به‌ڵام ژنان وه‌ك خۆر مه‌ست
به تاریكی
ته‌ڕ وه‌ك ده‌ریا
شه‌پۆل ده‌ده‌ن.