
له‌ژێر سایه‌ی میلیشیادا هه‌ڵبژاردنی بێگه‌رد خه‌ونه!
له‌ژێر سایه‌ی میلیشیادا هه‌ڵبژاردنی بێگه‌رد خه‌ونه!
(ئه‌زموونی کوردستان دیموکراسیه‌کی ناوازه‌یه)
حه‌مه غفور
hamaxafoer@yahoo.comیه‌کێک له نه‌ریته به‌جێماوه‌کانی سیسته‌می تۆتالیتاری هه‌جین له‌گه‌ڵ شۆڤێنیزمی به‌عسی، که هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی به‌توندی ده‌ستیان پێوه‌گرتووه، کڵۆمکردنی دهستو پێی یاسایه، هه‌ر جۆره یاسایه‌ک، ژێرپێخستنی پره‌نسیپه مهدهنیو ڕێوشوێنه شارستانیه‌کانه، به‌سووک ته‌ماشاکردنی چاوهڕووانیو به‌ها مرۆیی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه، خستنه‌لاوه‌ی هه‌ر تین‌و تهوژمو ده‌سپێشخه‌ریه‌کی دڵسۆزانه‌یه بۆ دیالۆگ‌و لێکگهییشتنو به‌رامبه‌ر قبوڵکردن، بلۆککردن، یان له‌باربردنی چاوگه‌ی خه‌للاقییه‌ت، کوشتنی ڕۆحیه‌ی داهێنان، ئیفلیجکردنی عه‌قڵی پێشکهوتنو ناکامکردنه‌وه‌ی مه‌یلی کرانه‌وه‌و بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری ووڵات، هه‌موو ئه‌مانه‌ش وه‌کو ئامراز‌و که‌ره‌سه‌کانی شکڵدان به چهمکو دیارده‌ی میلیشیایی، یانی بێدهربهستیو بهرهڵاییو پاشاگهردانیو سه‌روه‌ری لووله‌ی تفه‌نگ، نه‌خشیان هه‌یه‌و ڕه‌ونه‌قی ڕوخساری شارستانیان گه‌ڕو ناشیرین کردووه‌و زمانی چهکو تفهنگو ڕۆحیه‌ی میلیشیایی‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌جێگایان دانراوه.
له ههلو مه‌رجێکی به‌و شێوه‌یه‌دا، وه له‌بنده‌ستی حوکمڕانیی هێزو ئه‌حزابی میلیشیایی‌و جۆشدراو به فهرههنگو که‌لتوورو سوونهتو ڕهسمو یاسای عه‌شایه‌ری له چه‌شنی پارتی‌و یه‌کێتی، بێگومان پێودانگ‌و چاوهڕووانیو به‌ها ئینسانی‌و کۆمهڵایهتیو هاوچه‌رخه‌کان ته‌نگیان پێههڵئهچنرێو ئهخزێنرێنه دواوه. ڕێڕه‌وی ئاسایی پرۆسێسی گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنی سیاسی‌و ئابووری‌و کۆمهڵایهتیو ته‌نانه‌ت فهرههنگیو حقوقیش، به‌ره‌وڕووی یه‌کێک له قورسترینو سه‌ختترین ڕۆژگاره‌کانی نههامهتیو بره‌وسه‌ندنی گهندهڵیو تاڵان‌و بڕۆی سهروهتو داهاتی ووڵات ئه‌بێته‌وه له‌لایه‌ن‌و به‌ده‌ستی حیزب‌و ڕه‌وتی چه‌کدارو تفهنگبهدهستی کوردی. هه‌ڵاواردن، جوداسازیو ده‌سته‌به‌ندی کردنی ئینسانه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای، پێودانگی خێڵهکیو تیره‌گه‌ری، له‌سه‌ر بنچینه‌ی مهحسوبیهتو خزمخزمێنهو حیزبایه‌تی‌و تا ئه‌گات به عادهتو سوننه‌تی شۆڤێنیزم‌و قینلهدڵیو سووک‌و ڕیسوا نیشاندانی به‌رامبه‌ر له فهرههنگو تێڕوانینی جوڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا بۆ چوارچێوه‌دان به پاوانخوازیی حیزبی‌و سیاسی‌و ئه‌م شتانه، په‌ره ئهسێنێو له ئاکامدا بناغه‌و پایه‌کانی کۆمه‌ڵگای مهدهنیو هاوچه‌رخ ههرهسدێنێو کوێرئهبێتهوه. ئه‌زموونی ئه‌حزابی کوردی‌و له پێشیانه‌وه یهکێتیو پارتی له هه‌ژده ساڵی ڕابردوودا مه‌گه‌ر شتێکی جیاوازتری له‌و وێنایه‌ی ئێمه داومانه به‌ده‌سته‌وه له‌خۆی نیشانداوه!؟
ئێوه سه‌رنج بده‌ن؛ یاسا چۆن پاوانکراوه! چۆن دامه‌زراوه‌ی حکومی‌و ئیداریه‌کان که‌وتۆته ژێر چنگاڵی میلیشیاوه! سه‌رنج بده‌ن بزانن شه‌فافیه‌ت له کوێ گیرساوه‌ته‌وه! کام گۆشه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی شه‌فافیه‌تی پێوه دیاره. دیقه‌ت بده‌ن بزانن چۆن ئه‌ساسه‌ن شه‌فافیه‌ت خۆی کراوه‌ته په‌نی زه‌مانه. ڕاسته داموده‌زگای قهزاییو وه‌زاره‌تخانه‌ی داد‌و دادپه‌روه‌ری به‌شیوه‌یه‌کی فۆرماڵ ئه‌بینرێن، به‌ڵام ببڕو بکوژ ڕابه‌رانی ئه‌و حیزبه فه‌رمانڕه‌وایانه خۆیانن. حیزب‌و ده‌سه‌ڵاتی درێژکراوه‌ی حیزبی باڵیکێشاوه به‌سه‌ر ئیراده‌و موقه‌ده‌راتی کۆمه‌ڵگادا. کێ هه‌یه بتوانێ لێپێچینه‌وه له دهیانو سه‌دان بهرپرسو پله‌داری پارتی‌و یه‌کێتی بکات، که له داوێنی ئه‌م ئه‌زموونه جێگاشانازیهیاندا بوونه‌ته ملیۆنێرو وه‌کو هارونهڕهشیدو فیرعه‌ونه‌کانی میسر له سه‌ر سنگی ئه‌م ئه‌زموونه کوردستانیان گۆڕیوه بۆ فیرعهونئاوای سه‌رۆک حیزب‌و سه‌رده‌سته‌ی میلیشیاو سه‌ره‌ک تیره‌و تایه‌فه‌و خه‌لکیشیان له‌نێو هه‌ژاری، بێ‌کاری، بێمافی، گرانی، نهبوونیو ده‌یان نه‌هامه‌تی دیکه‌دا ڕه‌ها کردووه. هه‌ژده ساڵه خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاته به‌ده‌نگ هاتوون له‌دژی ئه‌م حیزبه میلیشیایی‌و عه‌شایه‌ریانه، که‌چی له‌جیاتی هه‌ر وه‌ڵامێکیان لووله‌ی تفه‌نگه‌کانیان نیشان ئه‌ده‌ن، یاخود به ده‌سڕێژی گوله گوڵبارانیان ئه‌که‌ن. کێ هه‌یه له‌نێو قه‌عری ئه‌م ته‌راتێنه چهکداریو سهربازیو میلیشیاییه‌دا، میکانیزم‌و ڕێوشوێنێک نیشان بدات هه‌تا خه‌ڵکی بیگرنهپێش بۆ لێپێچینه‌وه‌و سنووردانان بۆ تاڵان‌و بڕۆ‌و به‌هه‌ده‌ردانی سهروهتو سامانی کوردستان به ده‌ستی ئه‌و تفه‌نگچیانه!؟
ئه‌ندازیارانی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی کامیان ئه‌توانێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بداته‌وه؛ ئه‌گه‌ر شه‌فافیه‌ت نه‌کراوه‌ته پهن، چۆن چۆنیو له‌ڕێگای کام پرۆسه‌و میکانیزمی ئابوری‌و بازاڕه‌وه ئه‌م سه‌روه‌ته بێئهژماره ڕژایه گیرفانی ئه‌م پێشمه‌رگانه‌وه که دوێنێ له‌سه‌ر زگی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی گوندهکانو جووتیارانی ماندوو به زه‌بری چه‌ک خۆیان ئهژیاند! ئه‌م دابڕانه چینایهتیو کۆمه‌ڵایه‌تیه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی کۆمه‌ڵی کوردی، ئه‌م پۆڵبهستنه زهقو نابه‌رامبه‌ره‌ی هه‌ژاران‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانی کوردستان، ئه‌ویش له‌م هه‌ژده ساڵه‌ی سه‌رگرتنی ئه‌زموونی کوردایه‌تیدا، چۆن ئهکرێو به کام شێواز ئه‌توانرێ له‌نێو ته‌مومژی دیموکراسیه‌کی ناوازه‌دا پێناسه‌و ته‌فسیر بکرێت یان پاساو بدرێت!
له نێو جه‌رگه‌ی ئه‌م میرنشینه کوردیه‌دا، له‌نێو قه‌ڵای بێمنه‌تیی ئه‌حزابی تفهنگبهدهستو میلیشیایی‌و عه‌شیره‌ییدا، له‌سه‌ر لوتکه‌ی هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های ئه‌حزابی قه‌ومی کوردی‌دا، که بێنه‌زاکه‌تانه ناویان لێێ ناوه ئه‌زموونی دیموکراسی کوردی، به نیازن سیناریۆیه‌کی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانیی سازبکه‌ن به‌ناوی دهخالهتپێکردنی نوێنه‌رانی خه‌ڵک له پرۆسه‌ی شکڵدان به دهسهڵاتو ده‌وڵه‌تی پارێزه‌ری ئه‌زموونی ئه‌م حیزبانه. به‌وه‌ش ناوه‌ستن ڕۆژی سه‌د جار له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیانه‌وه باسی بێگهردیو چاودێری‌و نه‌زاهه‌و ئه‌م شتانه ده‌که‌ن گوایا بۆ پرۆسه‌یه‌کی سیاسی بێگه‌رد.
ئه‌م حیزبانه که به ڕۆژی ڕووناک‌و به به‌رچاوی میللهتو کۆمه‌ڵگای کوردیه‌وه، به فریوکاری‌و کڵاو له‌سه‌رنان، به ئاوه‌ژووکردنه‌وه‌ی ڕاستیهکانو به زه‌بری میلیشیاو چاوسوورکردنه‌وه‌ی ده‌زگای سهرکوتو جاسووسیان، ده‌سه‌ڵاتی خۆیان سه‌پاندووه به‌سه‌ر خهڵکو کۆمه‌ڵگای کوردیداو ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر ههستو نیستو موقه‌ده‌راتی ووڵاتدا، چۆن ئه‌چێته عه‌قڵه‌وه که هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی ئه‌مانه بێگه‌ردو بێگزیو بێساختهکاری بچێتهڕێوه! شهفافیهتو نه‌زاهه‌ت‌و سه‌روه‌ری یاسا چهمکو ده‌سته‌واژه‌یه‌کن له فه‌رهه‌نگی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی‌دا نامۆ‌و وونن، ناکۆک‌و ناته‌بان له‌گه‌ڵ که‌لتوورو نه‌ریتی میلیگهریی کوردی‌دا. کێ هه‌یه جورئه‌ت بکات ته‌نها یه‌ک لاپه‌ڕه له‌و شهفافیهتو نهزاههته پێناسه بکات که ئه‌م حیزبانه ده‌می لێده‌ده‌ن، با بفه‌رموێ!
هه‌ر ئێستا ئه‌مه‌ی که یهکێتیو پارتی ده‌ستیان داوه‌ته پاره‌و به‌خشیش دابهشکردنو به‌رتیل دان به خهڵکو ته‌نانه‌ت به‌بارمته گرتنی کار‌و نانی ڕۆژانه‌ی جه‌ماوه‌ری فروانی خه‌ڵک، وێڕای وه‌عدو به‌ڵێنه هه‌رزان به‌هاکانیان، ڕۆژی سه‌د جار به‌چاودا دانه‌وه‌ی خوێنی شههیدانو زه‌مانی پێشمه‌رگایه‌تیان، به‌ڵگه‌یه‌کی ته‌واوه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م حیزبانه گه‌ره‌کیانه نیشانی خهڵکو کۆمه‌ڵگای بده‌ن که ئه‌گه‌ر ده‌نگی زۆربه له سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه بۆ ئه‌وان سه‌ره‌وژێر نه‌بێت، کاره‌سات ئه‌خولقێنن. هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌کانی یهکێتیو پارتی له نه‌وشیروان مستهفاو لیسته‌که‌ی، به ته‌واوی بۆن‌و دووکه‌ڵی جه‌نگی لێ به‌رزئه‌بێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه نا که نه‌وشیروان فریشته‌ی نه‌جاتی کۆمه‌ڵی کوردیه له ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی ئه‌م دوو حیزبه کوردیه، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌وشیروان له پله‌ی هه‌ره باڵاوه له‌گه‌ڵیاندا بووه‌و سه‌رده‌مێکی باش شه‌ریکه به‌شیان بووه‌و به‌ڵگه‌ی زۆری چهپاوڵو ته‌نانه‌ت سیاسه‌تی دژه خهڵکیشیانی له‌وانه‌یه له‌لابێت، به‌ڵام ئێستا له‌سه‌ر به‌شکردنی دهسهڵاتو داهات که‌وتوونه‌ته به‌رامبه‌ر یه‌که‌وه. ئه‌وه بوو دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌ش له‌و کتێبه‌ی که ویستی به‌ڵگه‌نامه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌م دوو حیزبه‌ی تیا بڵاوبکاته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی لێکراو ئه‌ویش ناچار بوو ڕایگرت. نه‌وشیروان خۆی له چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڤاری لڤیندا ئه‌ڵێ: بۆیه بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌شه‌کانی تری کتێبه‌که‌م ڕاگرت‌و ئه‌وانی تریشم کۆکرده‌وه‌و له‌سه‌ر سایته‌کان لام بردن، بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌سات نه‌قه‌ومێت!
که‌واته ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌ر له هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌کی تری فریوده‌رانه که بۆی بکرێت، خۆی بۆته مه‌یدانێک بۆ بانگه‌شه‌ی شه‌ڕو شه‌ڕه‌نگێزی‌و هه‌ڕه‌شه‌ی کێبه‌رکێی چه‌کداری. له‌م نێوه‌دا پارتی‌و یه‌کێتی به قسه‌و ڕاگهیاندنو بانگه‌شه‌کانیاندا ده‌رئه‌که‌وێت که ئه‌وان ته‌نها به یه‌ک نه‌تیجه ڕازی ئه‌بن، ئه‌و ئاکامه‌ش شه‌رعیه‌ت دانه‌وه‌یه به دهسهڵاتو سه‌روه‌ری ئه‌م دوو حیزبه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردیه‌وه. له غه‌یری ئه‌وه‌دا به هیچ شتێک ڕازی نابن. وه‌کو قادر عه‌زیز سکتێری حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانیش ده‌ڵێ: هه‌ر خودی ئه‌مه‌ی که پارتی‌و یه‌کێتی خاوه‌نی چه‌ند سه‌د هه‌زار چه‌کدارن، له پێشمه‌رگه‌و پۆلیس‌و ئاسایش‌و ده‌زگای جۆراو جۆری چه‌کداری حیزبی‌و ئۆرگان‌و ڕێکخراوه‌کانیان، خۆی تارمایی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی واقعی‌و بیلفیعله به‌سه‌ر سه‌ری کۆمه‌ڵگاوه. له‌هه‌ر خیلاف‌و بڕگه‌و حاڵه‌تێکدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌م حیزبه میلیشیایانه به‌رامبه‌ر به یه‌ک ڕاوه‌ستن، یاخود به‌رامبه‌ر به خه‌ڵک ده‌ست بده‌نه جه‌نگێکی کۆنه‌په‌رستانه. به‌ڵگه‌یه‌کی تری هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌م حیزبه میلیشیاییانه ئه‌مه‌یه که یهکێتیو پارتی ناتوانن به لیستی جیاواز بچنه نێو هه‌ڵبژاردنه‌وه. چونگه ئه‌گه‌ری زۆر نزیک هه‌یه پێکدادان له نێویاندا ڕوو بدات.
ئایا ئیتر ئه‌کرێ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕهشو چڵکنی ئه‌م ئه‌زموونه، که به نرخی هه‌ژده ساڵ ته‌حه‌مول کردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م تاڵانچیانه چنراوه، ئینسان خۆی فریو بدات‌و ئومێدێک به فڕوفیشاڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م حیزبانه‌وه گرێبداته‌وه! یانی چاوه‌ڕوانی گۆڕانی وهزعو چاکسازی‌و شهفافیهتو نه‌زاهه له ناخی خۆیدا سه‌وز بکات!؟
له‌ژێر سایه‌ی ڕه‌شی ئایدیۆلۆژیا‌و فهرههنگو که‌لتووری عه‌شیره‌یی‌و میلیشیاییدا هه‌ڵبژاردنی بێگه‌ردو پاک خه‌ونه. دابه‌شبوونی کۆمه‌ڵی کوردستان بۆ ئهکسهریهتێکی هه‌ژارو بێمافو موحتاجی ده‌ستی ئه‌م دوو حیزبه کوردیه له‌لایه‌ک، وه بۆ ئهقهلیهتێکی چاوبرسی‌و ملیۆنێرو ده‌وڵه‌مه‌ند که له ژێر باڵی دوو حیزبی عه‌شیره‌ییدا خۆیان ڕێکخستووه له‌ولای تره‌وه، به‌یانی ئه‌و ڕاستیه ئه‌کات که ئه‌زموونی جێگا شانازی پارتی‌و یه‌کێتی دیموکراسیه‌کی ناوازه‌ی خولقاوی هونه‌ری ئه‌حزابی میلیشیاییه که نه‌ک ئازادی‌و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی تیایدا کڵۆمکراوه، به‌ڵکو ڕێز‌و حورمه‌تی مرۆڤیش تیایدا که‌متر بۆته‌وه.
18ئایار2009