
گله‌یی له خوا ده‌كه‌ین…..عیسا خدر
گڵه‌یی له خوا ده‌كه‌ین
بۆچی به یه‌كترمان ناگه‌ینێ
گڵه‌یی له شه‌و ده‌كه‌ین
بۆچی ئه‌ستێره‌كان ناجریوێنن؟
كه‌چی خۆمان رانه‌هاتووین
سپێده..
به ده‌نگی كه‌نارییه‌ك
به‌ئاگا بێین و
شه‌ونمی شه‌و
له سه‌ر گوڵێك لاده‌ین
كه‌ی بۆ باڵنده‌یه‌ك نوشتاینه‌وه
كاتێ حه‌زینترین گۆرانی ده‌چڕێ؟!
نیگای دوڵبه‌ر ده‌بێ ئاو بێ
تێنوێتی دڵی مه‌عشوق بشكێنێ
ڕه‌نگه‌كان كاڵبونه‌وه
ده‌بێ ده‌سته‌كانمان بشۆین
ئه‌ستێره‌كان..
به شه‌و بده‌ینه‌وه.
خه‌وه‌كان..
به چاوی منداڵیمان بسپێرینه‌وه.
گومڕابووین..
سێبه‌ر به جه‌سته‌مان ڕانایێ.
له ئاسمان ده‌ڕوانین و
دڵمان به ڕوناكی خۆشه
كه‌چی ده‌زانین شه‌و دێت و
ئه‌ستێره‌یه‌ك شك نابا
ئه‌گه‌ر نیگامان ئه‌ستێره بێ
ڕه‌نگه خودا بمانبوورێ!.
با میلی كاتژمێره‌كان بوه‌ستێنین
كاتی مه‌رگمان دیار نه‌بێت
رابردوو..
له پاییزه ئێواره‌یه‌ك
له خاچ بده‌ین.
له‌م ده‌ڤه‌ره..!
مشتێ میهر نییه
ڕه‌نگێ به ئه‌به‌دیه‌ت بده.