
کێبڕێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ودیموکراسیه‌تی ئه‌مریکی.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا، به‌یه‌کێک له ڕووداوه گرنگه‌کانی جیهان ده‌ژمێرێت، هه‌ر چوارساڵ جارێک کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به په‌رۆشه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ خۆیدا زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنیش سه‌رقاڵ ده‌کات و ڕۆژانه‌ش لێره وله‌وێ ڕاپرسی له‌سه‌ر ده‌کرێت.
ئه‌م جۆره هه‌ڵبژاردنه، به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ووڵاتانی دنیای بگرێته‌وه و چاودێرانیش به چاوی ڕه‌زامه‌ندیه‌وه ده‌یبینن .
له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریکادا کاندیده‌کان، له چه‌ند چاوپێکه‌وتنی ڕووبه‌ڕوو، له‌به‌رده‌م ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و جه‌ماوه‌ردا، پرۆژه و به‌رنامه‌کانی خۆیان شیده‌که‌نه‌وه، به‌م کاره‌یان ئاسانکاری بۆ جه‌ماوه‌رده‌که‌ن تا بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی کاندیدی خوازیاری خۆیان بده‌ن .
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به کوردستانه‌وه، ئه‌و پڕوپاگنده‌یه‌ی که ڕۆژانه چه‌ندپات ده‌کرێته‌وه له به‌رقه‌رار بوونی دیموکراسیه‌ت و پاکێتی و ڕوونکاری (شه‌فافیه‌ت) و ئاوه‌دانی و مافی مرۆڤ و له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه دۆستایه‌تی و پشتیوانی ئه‌مریکیه‌کان بۆ کێشه‌ی کورد. ئالێره‌دا هه‌لێکی تر، دێته‌به‌رده‌م ئه‌زمونی کوردستان و کاندیه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، ئه‌ویش نیشاندانی ڕوویه‌کی جوانی کۆمه‌ڵگای کوردیه که سوود له هه‌ر ئه‌زمونێکی دیموکراسی دنیا وه‌رده‌گرێت، به‌مه‌ش نامه‌یه‌ک جوان ئاراسته‌ی ووڵاتانی جێبه‌جێکه‌ری دیموکراسیه‌ت ئه‌کات، که سه‌رئه‌نجام به‌قازانجی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌شکێته‌وه . له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌بێته کلتورێک، که له‌داهاتوی نزیک و دووردا، که‌سانێک خۆیان کاندید بکه‌ن بۆ سه‌رۆکایه‌تی هیچ توانایه‌ک، جگه له‌به‌هره‌ی خۆیان، نه‌بێته هۆی هه‌ڵبژاردنی .
کاندیده‌کان : ــ
1 ــ مه‌سعود بارزانی
2 ــ هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
3 ــ دکتۆر که‌مال میراوده‌لی
4 ــ حسێن گه‌رمیانی
5 ــ سه‌فین شێخ محه‌مه‌د
6 ئه‌حمه‌د کورده
کاندیده‌کان جگه له مسعود بارزانی که‌سه‌رۆکی پارتی و له‌هه‌مانکاتدا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه له ئێستادا،ئه‌وانی تر ناسراونین له ئاستی سه‌رتاسه‌ریدا.
بارزانی به‌هۆی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه، خاوه‌نی پانتاییه‌کی به‌رفراوانی مادی مه‌عنویه، که ڕێگری دروست ده‌کات له‌به‌رده‌م کاندیده‌کانی تردا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی پێویست، ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا نادادپه‌روه‌ریه‌کی گه‌وره‌یه .
بۆئه‌وه‌ی به‌شداری له به‌ره‌وپێشبردنی دیموکراسی بکه‌ین و خاڵێکی پرشنگداریش له مێژوماندا تۆمار بکه‌ین، ده‌بێت هه‌وڵی مسۆگه‌رکردنی رووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی کاندیده‌کان بده‌ین، چونکه ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی کاندیده‌کان له چه‌ند لایه‌نی جیاجیاوه، به به‌رژه‌وه‌ندی دیموکراسیه‌ت ده‌شکێته‌وه . له‌لایه‌ک تێگه‌یشتنی زیاتری جه‌ماوه‌ر له پرۆژه‌ی کاندیدکراوه‌کان و له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌رکه‌وتن و ئاشکرابوونی که‌سایه‌تی که‌سه کاندیدکراوه‌که‌یه، که‌ئایا ئه‌و که‌سه شایسته‌ی ئه‌و جێگه‌یه‌یه ؟.
هیوادارم ئه‌م گۆڕانکاریه‌ی که به‌ڕێوه‌یه، بتوانێت له‌گه‌ڵ خۆیدا که‌سی شایسته بۆ شوێنی شایسته‌ش، دیاری بکات .
Hajianwar54@yahoo.de