
نه‌وتی کوردستان به ڕه‌سمی ڕه‌وانه كرا
بۆ یه‌که‌مجاره به ڕه‌سمی و به ئاشکرا نه‌وتی کوردستان ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بکرێت . بۆ کورد و کوردستان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌لێک مه‌زنه . له مێژووی کورد دا هه‌رده‌م ڕژێمه داگیرکه‌ره‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ر سامانی کوردستان داگرتووه و به که‌یفی خۆیان فرۆشتوویانه و بازرگانیان پێکردووه . نه‌وتی بیره‌کانی [بابه‌گوڕگوڕ]ی که‌رکوکی داگیرکراو ، له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه تاکو ئه‌مڕۆ ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه و هه‌ر به پاره‌ی ئه‌و نه‌وته‌ش کوردستان وێران کراوه و شارودێی له داهات و سامانی نه‌وته‌که‌ی بیبه‌ش کراوه . ئه‌مڕۆ له‌به‌رچاوی کامیرای رۆژنامه‌نووس و ئاژانسی جیهانی له هه‌ولێری پایه‌ته‌ختی هه‌رێمی کوردستان له ڕێوره‌سمی هه‌ناردنی نه‌وتی کوردستان بۆ بازاڕی جیهان نیشان درا و بڕیار درا به ڕه‌سمی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ردوو کێلگه‌ی [تاوکێ] له زاخۆ و [ته‌قته‌ق] له هه‌ولێر هه‌نارده‌ی بازاڕه‌کانی جیهان بکرێت .به گوێره‌ی ده‌نگوباسه‌کان گوایه ، ڕۆژانه 100هه‌زار به‌رمیل له ڕیگه‌ی به‌نده‌ری جیهانی تورکی یه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ردوو کۆمپانیای [ت.ت.ئوپکو] ی تورکی و [د.ن.ئو]ی نه‌رویجی ده‌نێردرێته بازاره‌کانی جیهان و داهاته‌که‌شی ده‌چیته خه‌زێنه‌ی حکومه‌تی عێراقی فیدراڵه‌وه . ئه‌و100 سه‌دهه‌زار به‌رمیله له 11 بیره‌نه‌وتی ته‌قته‌ق و 14 بیره نه‌وتی تاوکێ دێته ده‌ره‌وه.جگه له‌و دوو شوێنه به سه‌دان بیری نه‌وتی تر له خاکی کوردستاندا هه‌یه ئه‌گه‌ر بێت و ده‌ستێکی پاک ده‌ریبهێنێت و له بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ئ کوردستان خه‌رجی بکات. هه‌ردوو به‌ڕێزان جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆککۆماری عێراقی فیدراڵ و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌شداربوون و له‌به‌رچاوی میوانان قوفڵی ره‌مزی نه‌وته‌که‌یان کرده‌ووه .ئه‌مه‌ش له دیرۆکی کوردستان دا یه‌که‌مجاره دوو سه‌رکرده‌ی کورد ئه‌و کاره ئه‌نجام بده‌ن و سامانی کوردستان به‌ده‌ستی خۆیان بنێرنه ده‌ره‌وه . هه‌نووکه گوایه عێراق 2286 ملیون به‌رمیل له ڕۆژێکدا ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌کات و گوایه یه‌ده‌گی نه‌وتی عێراق له یه‌ده‌گی نه‌وتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست زیاتره و ئه‌و یه‌ده‌گی نه‌وته‌ش به‌شی زۆری له کوردستانه‌که‌ی خۆمانه ، بۆیه ده‌بێت له‌گه‌ڵ رژێمی ناوه‌ندی دا ئه‌و سامانه به‌یه‌کسانی دابه‌ش بکرێت و کوردستان له ڕووی ئاوه‌دان کردنه‌وه و بوژاندنه‌وه گرنگی پێبدرێت . هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بێت به‌ڕژه‌وه‌ندی میلله‌ت له‌به‌رچاوبگرن و له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت شه‌ڕی براکوژی دانه‌مه‌زرێن و دۆلار چاویان سوورنهکاتهوه . ئه‌و داهاته‌ش بۆ پێشکه‌وتن و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی کوردستان به‌کاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی له‌خۆشی و به‌خته‌وه‌ریدا بژیت . خه‌ڵکی کوردستان له‌پێناوی هێنانه‌دی ئه‌و ڕۆژه‌دا گه‌لێک شه‌هیدی داوه و زیانی لێکه‌وتووه و ژیانی سه‌ختی بردۆته‌سه‌ر. ده‌رهێنانی نه‌وتی کوردستان و هه‌ناردنی بۆ بازاری جیهانی نزیکمان ده‌کاته‌وه بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و ئابووری سه‌ربه‌خۆ ، که ئه‌وه‌ش مافێکی ڕه‌وای میلله‌تی کورده وه‌کو میلله‌تانی دنیا بگاته ئاوات خۆی . شۆڤینیه‌کانی عاره‌ب و تورک و فارس به‌و ئاهه‌نگه و به ڕه‌وانه‌کردنی نه‌وتی کوردستان چاویان هه‌ڵنایه‌ت و له‌دڵه‌وه پێیان ناخۆشه هه‌ربۆیه ئه‌وانه‌ی به‌غدا به چاکی به‌شداریان نه‌کرد لهوڕێوڕهسمه مێژوویی یه . گه‌ڕانه‌ی نه‌وتی که‌رکوک و ناوچه‌کانی تری داگیرکراو بۆ ژێر چاودێری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت ببێته داواکاری یه‌که‌م بۆ هه‌ر حکومه‌تێکی داهاتووی کوردستان . ئه‌و داهاته ده‌بێت به پله‌ی یه‌که‌م ببێته داهاتی خه‌ڵکی کوردستان و هه‌وڵبدرێت له هه‌رێمی کوردستان نه‌وت و گاز بچیته ماڵی هه‌موو که‌سێکی دانیشتوانی کوردستان . بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی سوودی لێوه‌ربگرن .
فه‌هد گرده‌وانی 2/6/2009 ستۆکهۆڵم
ناوی هه‌ردوو کۆمپانیای تورکی و نه‌رویجی
TT-OPCO
DNO
http://en.wikipedia.org/wiki/DNO_International
http://invest-kurdistan.wikispaces.com/TTOPCO