
گۆڕان به‌به‌رگی میلیشیاییه‌وه !
"گۆڕان" به‌به‌رگی میلیشیاییه‌وه !
خه‌سره‌و سایه
Saya.xasraw@yahoo.co.uk
ئه‌گه‌رچی ناوه‌ڕۆكی دیداره‌كه‌ی نه‌وشیران مسته‌فا له‌كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌دا، شتێكی زیاتری له‌وه‌ی كه‌به‌ناوی گۆڕان وچاكسازیهوه ووتویه‌تی ونووسیویه‌تی ناخاته‌ڕوو. به‌لام ئه‌وه‌ی له‌م دیمانه‌یه‌دا جێگای له‌سه‌ر ڕاوه‌ستانه ده‌ركه‌وتنی ئه‌و بوو به‌به‌رگی میلیشیایییه‌وه. شه‌رواڵ و كراسی هاوینه‌و دوو گیرفانی گه‌وره‌ی سه‌ر سینه، كه‌س نییه نه‌زانێت ئه‌مه ده‌لاله‌تی خۆنوواندنی نامهدهنیانهو ستایڵێكی میلیشیایی باوه كهچهكداری ئه‌حزابی ناسیونالیستی پێده‌ناسرێته‌وه. ئه‌گه‌ر مه‌سعود به‌رزانی پێشتر به‌به‌رگی خاكی و هه‌مان قامه‌تی میلیشیاییه‌وه له‌دیداری هاوشێوه‌دا ده‌ركه‌وتبێت، شتێكی ئاساییه چونكه نه‌ئه‌و باسی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی حزب له‌حكومه‌ت وپه‌رلمان وزانكۆی كردووه و نه‌سه‌رۆكی لیستی گۆڕانیشه. به‌لام بۆ نهوشیروانێك كه بانگه‌شه‌ی گۆڕان و چاكسازی ده‌كات، ئه‌م ستایڵه له‌ده‌ركه‌وتن به‌پێویست ئه‌و له‌بازنه‌ی كه‌لتوری میلیشیایی باودا دێڵێته‌وه كهناسنامهی بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی كورد وحزبه‌كانی له‌سه‌ر دامه‌زراوه. به‌لام كار به‌وه‌نده‌وه ناوه‌ستێ، گۆڕان له‌به‌رگی میلیشیاییدا ئه‌و په‌یامه‌ش به‌ڕای گشتی خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات كه‌باسی "گه‌ڕانه‌وه بۆیاسا ودادگا" له‌حاڵه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی بارگرژی چه‌كداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ته‌نها ده‌ربڕینێكه بۆ چاوبه‌ستی خه‌ڵكی كوردستان. به‌تایبه‌تی كه‌هێشتا نهێنی ئه‌وه ئاشكرا نه‌بووه و كه‌سیش نازانێت كه‌له‌پشتی بانگه‌شه‌ی لیستی گۆڕانه‌وه، چه‌ند هه‌زار چه‌كداری ئاماده له گرده‌كه‌وه تهییاركراون بۆ حاڵه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ته‌زویر ودزینی ده‌نگ و دۆراِندن و پشێوی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، به‌لام ئه‌وه‌ی ئاشكرایه، هه‌وڵی به‌رده‌وامی نه‌وشیروان بۆ دابڕین وڕاكێشانی به‌شێك له‌هێزه‌كانی نێوخۆی یه‌كیتی بۆلای خۆی، ته‌نیا به‌هاندان بۆ وازهێنانی ڕێژه‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان وكادرانی ڕیزه‌كانی ڕێكخستن و ته‌نانه‌ت گروپێكی وه‌ك "ڕه‌گ" سنوردار نابێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌م هه‌وڵه به‌كرده‌وه وبهبهرنامهوه له‌یه‌كێك لهجومگهكانیدا ئاڕاستهشه بۆ هێزی چه‌كداری یه‌كیتی نیشتمانی و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و هه‌ڤالانی دوێنێی شاخ وئه‌وانه‌ی كهووتیان "ئاماده‌م دوای 20 ساڵ چه‌ك هه‌ڵگرتن بۆ یه‌كیتی، 20 ساڵیش خه‌ڵك بۆ كاك نه‌وشیروان بكوژم". هێزێكی ئاوا كه‌جگه‌له شه‌ڕو چه‌ك هه‌ڵگرتن، ڕۆڵێكیان له"گۆڕان وچاكسازی"یه‌كدا نییه كه نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ خۆ جیاكردنه‌وه‌ی له‌سیاسه‌تی ڕه‌سمی ناسیونالیزمی كورد به‌ده‌ستیه‌وه گرتووه، ئه‌بێ بۆچ ئامانج و سیاسه‌تێك بێت به‌غه‌یری سازدانی هێزی میلیشیا، كه‌له‌پشت لیستی گۆڕانه‌وه ئاماده‌باش بێت!.
له‌كه‌نار ئه‌م بۆچونانه‌وه ده‌ركه‌وتن له‌به‌رگی میلیشیایدا، ئه‌و په‌یامه‌ش ده‌به‌خشێته‌وه به"هێزی چه‌كداری كوردستان" كهكاكه نه‌وه وه‌ك پیاوێكی ساده و پێشمه‌رگه‌ی شاخ لهمیداندا ماوه‌ته‌وه و هێشتا دابڕانێك له‌و مێژووه خوێناوی و توند‌و تیژه‌ی پێك نه‌هێناوه كه‌شه‌ڕی ناوخۆ و لیژنه‌كانی ئیغتیالات و په‌لاماری نه‌یاران به‌شه پێكهنهرهكانیهتی. ئایا ستایڵ وقامهتێكی ئاوا ده‌توانێ گۆڕانێكی مه‌ده‌نیانه به‌قازانجی خه‌ڵكی كوردستان به‌رهه‌م بهێنێ؟ ئایا لیستێكی ئاوا به‌م فه‌رهه‌نگ وعهقڵیهتهیهوه ئه‌وه‌ی لێڕه‌چاو ده‌كرێ په‌رلمان و حكومه‌ت و زانكۆ ودادگا له‌حزب جیابكاته‌وه و ده‌ستی ملیشیایییان له‌سه‌ر ژیانی مه‌ده‌نی خه‌ڵك كۆتایی پێبهێنێ؟
نه‌وشیروان مسته‌فا لهوهلامدانهوهی به‌و پرسیاره كه‌ده‌ڵێت: "گۆڕان له‌كوێ وه ده‌ست پێده‌كات؟"، تائێستا وای نیشانداوه كه‌ئه‌و ڕێبازی "ئۆپۆزسیۆنێكی دیموكراسی" گرتۆته‌به‌ر وبهنیازه له‌ڕێگای هه‌ڵبژادن وبه‌ده‌ست هێنانی زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی په‌رلمانه‌وه گۆڕان و چاكسازی به‌دی بهێنێ وحزب وحكومه‌ت لێك جیابكاته‌وه. به‌لام له‌به‌رامبه‌ردا نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت كهپێشمهرجی هه‌ر"ئۆپۆزسیۆنێكی دیموكراسی وپه‌رلمانی" كهخهسڵهتی مه‌ده‌نیانه‌ی هه‌بێت، بوونی ده‌وڵه‌ت وده‌ستوور و یاسا و كۆتایی هێنانه به‌خودی ده‌سه‌لاتی ئه‌حزابی میلیشیایی ونامه‌ده‌نی. له‌ته‌جروبه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنی ئێستای كوردستان دا كه ئه‌م پێشمه‌رجه بوونی نییه و بگره ئه‌حزابی میلیشیایی له‌پشت سه‌ری حكومه‌ت وپهرلمانهوه ڕاوه‌ستا بێت، هیچ مانایه‌ك بۆ "ئۆپۆزسیونێكی په‌رلمانی"- مه‌ده‌نی و ڕێبازه‌كه‌ی ناهێڵێته‌وه. له چوارچێوه‌یه‌كی ئاوا‌شدا ده‌ركه‌وتنی نه‌وشیروان به‌به‌رگی میلیشیاییه‌وه، ئاماژه‌یه‌كه بۆ گۆڕانی نامهدهنییانهو ئۆپۆزسیۆنێكی تری میلیشیایی كه به‌ڕووپۆشی دیموكراسیه‌وه كه‌وتۆته به‌رامبه‌ر یه‌كێتی وپارتی و ده‌سه‌لاته هاوبه‌شه‌كه‌یانه‌وه.
8/6/2009