چه‌وسانه‌وه‌ی رۆشنبیری
چه‌وسانه‌وه‌ی رۆشنبیری
ئاسۆ جه‌بار
دیكتاتۆره‌كان به‌رله‌وه‌ی قفڵ بده‌ن له‌كۆمه‌ڵگه‌و سه‌رله‌به‌ری كایه‌و پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری‌و سیاسییه‌كان داگیر بكه‌ن، پێكڕا كار له‌سه‌ر داگیركردن‌و وێرانكردنی ئاستی فه‌رهه‌نگی‌و رۆشنبیری‌و مێژووی ده‌كه‌ن، خوازیارن قفڵ بده‌ن له‌ده‌می رۆشنبیران‌و نوسه‌ران‌و رۆژنامه‌نوسان، ده‌یانه‌وێت سه‌رله‌به‌ری كۆتوبه‌نده یاساییه‌كان بخه‌نه خزمه‌تی كوشتنی ده‌نگه جیاوازه‌كان‌و ره‌خنه‌و ئازادی راده‌ربرَین.
له‌ڕاستیدا دیارده‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی ئابوری دیارده‌یه‌كی كۆنه‌و كولتورێكی زیندووی سه‌رده‌می دیكتاتۆر‌و ده‌سه‌ڵاته مه‌زهه‌بگه‌ڕا‌و نادیموكرت‌و سونه‌تگه‌ڕاكانه، هاوكات چه‌وسانه‌وه‌ی رۆشنبیریش میراتێكی گه‌وره‌یه‌و له‌دیكتاۆره‌كانه‌وه به میراتی بۆ ده‌سه‌ڵاته حیزبگه‌را‌و مه‌زهه‌بگه‌را‌و جاهیله‌كان جێماوه.
میكانیزمه‌كانی چه‌وسانه‌وه‌ی رۆشنبیریی بریتین له:
-داگیركردنی سه‌رله‌به‌ری ده‌زگا رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگی‌و چاپوبڵاوكراوه‌و په‌خشه‌كان له‌لایه‌ن حیزب‌و حكومه‌ته‌وه.
-داڕشتنی یاسایه‌كی كوێرانه بۆ ده‌ستگیركردن‌و غه‌ڕامه‌كردنی رۆژنامه‌نوسان‌و ره‌خنه‌گران‌و میدیای ئازاد.
-هه‌ڕه‌شه‌كردن‌و لێدان‌و به‌ندكردن‌و كوشتنی رۆژنامه‌نوسان‌و ره‌خنه‌گران.
-قۆرخكردنی سه‌رله‌به‌ری فیستیڤاڵ‌و كه‌رنه‌ڤاڵه رۆشنبیری‌و ئه‌ده‌بییه‌كان له‌لایه‌ن حیزب‌و به‌رپرسسه‌كانه‌وه.
-چاپكردنی كتێب‌و بڵاوكراوه بۆ نوسه‌رحیزب‌و رۆشنحیزب‌و شاعیرحیزب، به پێچه‌وانه‌شه‌وه رێگرێكی جاهیلن له‌به‌رده‌م پڕۆژه‌ی جیدی رۆشنبیران‌و ئه‌دیبانی سه‌ربه‌خۆ.
دنیای ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسانه‌وه‌ی رۆشنبیری دنیای دووباره‌كردنه‌وه‌ی ژیانه له‌ئاستێكی هه‌ژاری مه‌عریفیدا، هاوكات دنیای به‌تاڵكردنه‌وه‌ی هه‌ر مانا‌و واتایه‌كه له‌پێكهاته هه‌ره جه‌وهه‌رییه‌كانی، دنیای ساخته‌كاری‌و جه‌هلێكی گه‌وره‌یه به ژیان‌و كاره‌سات‌و گۆڕانكاری‌و بره‌ودان به روانین‌و دنیابینیه جیاوازه‌كان. هه‌روه‌ها دنیای رازاندنه‌وه‌ی جه‌هله، ئارایشتكردنی بێباكی‌و كه‌مته‌رخه‌می‌و ئاوڕنه‌دانه‌وه‌یه له‌مێژووییه‌كی دورودرێژی پڕ له‌گۆڕانكاری‌و سودوه‌رنه‌گرتنه له‌هه‌ر گه‌مژه‌ییه‌كی سیاسی‌و بێ ماناكردنی خودی ژیان‌و فه‌رهه‌نگ‌و گۆڕانكارییه‌كان.
هاوكات ئه‌و بازنه داخراوه‌ی سیاسه‌ت‌و رۆشنبیری‌و دیوه‌خان ئاوێزان به‌هه‌ر ترادسیۆنێكی داخراو له‌حیكایه‌ت‌و خۆدوباركردنه‌وه‌و نائه‌كتیڤی‌و بێباكی‌و ته‌مه‌ڵخانه كه هه‌وڵێكی گه‌مژانه‌یه بۆ بچوكردنه‌وه‌ی دنیا له‌یه‌ك روانینی سواودا‌و غه‌رقكردنی هه‌ر دنیابینییه‌كی جیاواز له‌پانتاییه‌كی به‌رفراوانی جه‌هل‌و سونه‌تگه‌راییدا‌و پارچه‌پارچه‌كردنی هه‌ر فه‌نتازیایه‌ك له‌حیكایه‌تێكی كۆن‌و دوباره‌و هه‌زیلدا.
به‌ختیار عه‌لی زۆر نیگه‌رانتر ده‌ڕوانێته ئه‌و نێوه‌نده رۆشنبیرییه بچوكه‌ی كه دنیای له‌حیكایه‌ت‌و خه‌یاڵه بچوكه‌كانی خۆیدا بچوكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێ: " كێشه‌كه له‌دامه‌زراندنی ده‌زگا‌و گرتنی فیستیڤاڵ‌و خه‌ڵاتكردندا نیه، هه‌موو رۆشنبیره‌كانی دونیا ساڵانه پێویستیان به گرتنی چه‌ندین فیستیڤاڵ‌و به‌خشینی چه‌ندین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی هه‌یه، ئه‌مه‌یان قسه هه‌ڵناگرێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ده‌بێته گرفت ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ده‌زگایانه‌ی حیزب دروستیانده‌كات، ئه‌و ژێرخانه مه‌عریفییه‌یان نیه بتوانن ئه‌و پڕۆسانه ببه‌ن به‌ڕێوه. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی پشت ئه‌م ده‌زگایانه ئه‌وه‌یه كه پڕۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی تێكست، دروستكردنی نوسه‌ر، دروستكردنی ناووناوبانگ بۆ ئامێره‌كانی حیزب مۆنۆپۆلبكه‌ن".(خوێنه‌ری كوشنده، ل36).
ساڵانه له‌وڵاته دواكه‌وتو و نابه‌رپرسیار‌و نادیموكراته‌كانی دنیادا ده‌یان فیستیڤاڵ‌و كه‌رنه‌ڤاڵ‌و بۆنه‌و موناسه‌به سازده‌درێت، له‌كاتێكدا كێشه‌كه له‌سازدان‌و پێشكه‌شكردنیدا نیه، به‌ڵكه كێشه‌كه له‌جه‌وهه‌ری ئه‌و چالاكی‌و بڵاوكردنه‌وانه‌دایه، كه له‌پشت ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵانه‌وه ده‌یان كه‌سی نه‌خوێنه‌وار، ده‌یان پسپۆری بێئاگا‌و نادنیابین‌و سه‌له‌فی ئاماده‌گییه‌كی به‌رده‌وامیان هه‌یه، هاوكات له‌ناوه‌ڕۆكی ئه‌و فیستیڤاڵانه‌دا میكانیزمێك هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی جه‌هل‌و بێئاگایی زیاتر‌و بێبایه‌خكردنی تێكستی جدی‌و ره‌خنه‌گرانه‌و سوككردنی نوسین‌و خوێندنه‌وه‌و بواری رۆشنبیری‌و بێبایه‌خكردنی هه‌ر ژانرێكی ئه‌ده‌بی‌و فیكری له‌ڕێی نه‌خوێنه‌وارییه‌كی گه‌وره‌وگران‌و حیزبایه‌تییه‌كی كوێرانه‌و سه‌له‌فییه‌تێكی مۆدێرنه‌وه، هاوكات ده‌یان هه‌وڵی مۆنۆپۆلیزه‌كرا‌و هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی خوێنه‌ری كوشنده‌و رۆشنبیری كوشنده له‌ڕێی هه‌زاران حیكایه‌تی بچوكی كوشنده‌وه.
دابه‌شكردنی دیوه‌خانه‌كان به‌سه‌ر چه‌ندین دیوه‌خانی بچوكی هاوشێوه‌دا ده‌كاته‌وه هه‌مان ئه‌و دیوه‌خانه گه‌ورانه‌ی كه زاده‌ی ئه‌و هه‌ژارییه فه‌رهه‌نگییه‌ن‌و روانینیان ناگاته ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئه‌و ئایدیا به‌به‌ردبووانه‌ی كه تروسكایی گۆڕان تیایدا خامۆشتره له‌هه‌ر خه‌یاڵێكی كه‌رنه‌ڤاڵی هه‌ژار، بۆنمونه ده‌ركردنی ئه‌و هه‌موو رۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه‌و گۆڤار‌و بڵاوكراوانه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی (%99)له سه‌دا نه‌وه‌دونۆی بێجگه له‌كۆمه‌ڵه دیوه‌خانێكی بچوكی ئایدۆلۆژی‌و حیزبی‌و به‌ره‌كه‌تی ئه‌وان هیچی دیكه نین‌و هه‌ر به‌رهه‌می خه‌یاڵ‌و خولیای حیزبه‌كانن‌و زاده‌ی فه‌رهه‌نگێكی كراوه نیین‌و له‌بازنه‌یه‌كی داخراوی كانزایی رزیودا ده‌خولێنه‌وه، هاوكات به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌رلێشێواوییه‌كی گه‌وره‌ن بۆ خوێنه‌ران‌و دروستكارێكی راسته‌وخۆی ئه‌و خوێنه‌ره كوشنده‌یه‌ن كه به‌ختیار عه‌لی باسی لێوه‌ده‌كات. دابه‌شكردنی رۆشنبیری له‌لایه‌ن حیزب‌و دیوه‌خانه‌كانه‌وه بۆ ده‌یان ژووری بچوكتری ئه‌و دیوه‌خانانه بێجگه له‌به‌رهه‌مهێنانی جه‌هلێكی كوشنده‌و به‌رپاكردنی فه‌زایه‌كی گه‌وره‌ی بێباكی هیچی تر نین، ئه‌و هه‌وڵه جدیانه‌شی كه له‌و نێوه‌ندانه‌دا جیاوازییه‌كانی خۆیان ده‌پارێزن، له‌فه‌زایه‌كی وا داخراودا راسته‌وخۆ گرفتاری ئه‌و دیوه‌خانانه‌ن‌و به‌رده‌وام به‌ده‌ست ئه‌و قه‌یرانی داخران‌و بێباكییه گه‌ورانه‌وه ده‌ناڵێنن. هه‌ڵبه‌ت ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات ئه‌م فه‌زا بێسه‌روبه‌ر‌و بێباكییه به میدیای ئازاد ناوده‌به‌ن‌و وه‌ك هه‌ڵایه‌كی دیموكراسی به هاوڵاتیانی ده‌فرۆشنه‌وه.
ده‌سه‌ڵاته جاهیله‌كانی دنیا ته‌نها دواكه‌وتوو نین له‌ڕووی سیاسی‌و دبلۆماسیه‌تی مۆدێرن‌و ئابوریناسی‌و پلانسازییه‌وه، به‌ڵكه جه‌هلێكی كوشنده‌شیان هه‌یه به‌دنیای مۆدێرنی رۆشنبیری‌و دیالۆگی فه‌رهه‌نگی‌و هونه‌ریی شارستانییه‌كان، ئه‌وان سه‌رباری ئه‌وه‌ی كوشنده‌یه‌كی گه‌وره‌ی رایگشتین، خه‌ون‌و كوژ‌و بیرۆكه‌كوژ‌و پڕۆژه‌كوژ‌و هونه‌ركوژ‌و رۆشنبیری كوژیشن.
كۆنترۆڵكردن‌و خاوه‌ندارێتیكردنی ده‌زگا ڕۆشنیرییه‌كان له‌لایه‌ن حیزب‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه، واته داگیركردنی ڕۆشنبیری‌و هونه‌ر، مانای ئه‌وه‌یه كه من خاوه‌نی هه‌مووشتێكم تۆ خاوه‌نی هیچ، من شاره‌زای هونه‌ر‌و ڕۆشنبیرییم‌و تۆی خوێنه‌وار‌و رۆشنبیر موحتاجی ده‌ست‌و مه‌لحمه‌تی منی ده‌سه‌ڵاتی، مانای ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات ئیتر به‌مه‌زاج‌و بێ زه‌وقی خۆی كتێب بۆ نوسه‌ره‌كانی خۆی چاپده‌كات‌و ئه‌لبومی مۆزیك‌و گۆرانی بۆ هونه‌رمه‌نده‌كانی خۆی به‌زۆرترین تیراژ‌و ریكلام بڵاوده‌كاته‌وه. هاوكات ئه‌و ده‌زگا حیزبییه به‌ناو ڕۆشنبیریانه سه‌دانجار دیوانه شیعری پڕ له‌ستایش‌و پڕ له‌پیاهه‌ڵدان بۆ شاعیره‌كانی خۆیان چاپده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ شاعیرێكی تر بۆی نیه دێرێك له‌شیعره‌كانی بكات به‌كتێب له‌ده‌زگاكه‌ی ئه‌ودا.
هاوكات ئه‌م ده‌زگایانه پڕده‌كرێن له‌دیكتاتۆری بچوك‌و خنجیلانه بۆ كۆنترۆڵكردن‌و بێبایه‌خكردنی رۆشنبیری‌و هونه‌ر، ده‌سه‌ڵات له‌م فه‌رهه‌نگه هه‌ژاره‌دا هه‌ڵده‌ستێت به‌دیاریكردن‌و ده‌ستنیشانكردنی جۆرێك له‌نوسه‌ر‌و هونه‌رمه‌ند كه بێئه‌ندازه ستایشكارو هوتافكێش‌و ده‌ربارن، ده‌بێت بێ‌سنور گوێرایه‌ڵ‌و بێده‌نگ بن، پێویسته گه‌وره‌ترین قسه‌نكه‌ر‌و بچوكترین گوێگربن، ده‌بێت به‌ڵێن بده‌ن كه كتێب بۆ نوسه‌ره جیدییه‌كان چاپ نه‌كه‌ن‌و ببنه به‌ربه‌ستێكی ناشارستانی له‌به‌رده‌م پڕۆژه جیدییه‌كاندا.
دواجار چه‌وسانه‌وه‌ی رۆشنبیری به‌شێكی جیانه‌كراوه‌و زیندووی ئه‌و كولتوره هه‌ژاره‌یه كه پێیوایه كۆنترۆڵكردنی كایه رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگییه‌كان له‌ڕێی شه‌رعیه‌تی كوێرانه‌ی یاسا‌و جه‌به‌روتی حیزبی‌و حكومییه‌وه شه‌رعیه‌تدانه به مانه‌وه‌و خه‌ساندنی سه‌رله‌به‌ری ده‌زگا‌و ناوه‌ند‌و جیاوازییه‌كان، به‌ڵام پێكڕا ئه‌م كڵێشه‌سازییه نائه‌خلاقی‌و ناشارستانییه ناتوانن میدیای ئازاد‌و رۆشنبیر‌و ره‌خنه‌گره جیدی‌و سه‌ربه‌خۆكان كۆنترۆڵ بكه‌ن. ده‌توانن سه‌دان ده‌زگای رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگی ساخته دروستبكه‌ن، به‌ڵام ناتوانن به‌رهه‌مهێنه‌ری مه‌عریفه‌و پرۆژه‌ی جیدی بن. ده‌توانن پاره هه‌ڵڕژن بۆ جه‌هل، به‌ڵام ناتوانن ببنه ده‌زگاگه‌لێكی زیندوو.