
گومان له‌یه‌ك یارو حهفتاحۆری…..ا.بازگر
شه‌وێك نیه به‌ئارامی بخه‌وم.
تۆ له‌بیرخۆم به‌رمه‌وه
گومان و خوا له‌یه‌كدی جیاكه‌مه‌وه
لهئهستێرهی ئاسمان وردنهبمهوه
تیشكی چاوی تۆی تیا نه‌بینمه‌وه
شه‌وێك نیه، تاریكی رامم نه‌كات
تاچاونوقانێك به‌س بێت
بۆ رێكردن به‌كۆڵانه‌كانی
گومان و عشق و قه‌ده‌رو دابڕاندائهی تاریكی چه‌ند تاوانباری
كه تاوانه‌كانی جوانیش له‌تاریكی تۆدا ئه‌نجامده‌درێت
بۆ نایه‌ته ده‌نگ
بڵێ ..
به‌رۆژی روناك، ژن سه‌رده‌بڕدرێت
عاشق ده‌كوژرێت
شمشێری جه‌لاده‌كان
ده‌مه زه‌رد ده‌كرێت
بۆ ناو كێڵانهكان
تا جه‌لاد خۆی به‌عاشق نیشاندات و
تاریكیش بكرێته عبره‌ت
كه‌چی ته‌نها روناكی جوانه‌و رۆژ دهپهرستنشهوێك نیه، هه‌ناسه‌كانم
بۆنی عه‌تری روحی تۆی لێنه‌یه‌ت و
پۆله په‌پووله به‌ده‌ورمدا نه‌خولێته‌وه
زهنوێرێك پڕله عشق و فلوتی
ئه‌وین تابه‌ر به‌یان
نهزرنگێتهوه…
تیشكی چاوت وه‌ك نوری خوا
له‌گوماندا نهمهێڵێتهوه
شه‌وێك نیه، خوا نه‌یه‌ته خه‌وم و
نێوانی من و گومان
من و قه‌ده‌ر
من و چاره‌نوس
بێ وه‌ڵام نه‌مێنێته‌وه
بپرسم، ئه‌ی خوا
قه‌ده‌ر ئه‌م عشقه‌ی لهچارهنوسیبووم
یان زاده‌ی سه‌ره‌رۆییه‌كانی
دڵم بوو
تا خۆم لهوگوناهه ده‌ربازكه‌م
كه‌قه‌ده‌ری شووم..
ده‌ستی لهنوسینهوهیدا ههبوولهئێوارهی من به‌ده‌ر بوو
هه‌ر ده‌بوو ئه‌م كێوه بڕوخێ و
كه‌سێك له‌ژێردا بمرێت …بپرسم ئه‌ی خوا…؟
تۆ یارێكم له‌م عه‌ده‌مه‌دا
پێ ره‌وا نه‌بینی
تا له‌ناو ئه‌م مهغلوقه دڵڕه‌قه‌دا
نه‌وایم كات و دڵم باته‌وه
له‌نا ئه‌م تاریكستانه‌ی روحمدا
بۆم ببێته فریشته
تۆ له‌م مه‌ئساتی گومانه نه‌جاتم نه‌ده‌ی
چۆن ده‌شێ بڕوابكه‌م حهفتاحۆریم
له‌ناو هه‌زاران جاهل و
شه‌ره‌نگێزو سه‌له‌فی و پیاو كه‌ژ و شمشێر به‌ده‌ستدا
پێببه خشێ …؟بۆیه دێمه‌وه
سه‌ر قه‌ده‌ری گومان
كه‌یار یه‌كجار خۆشه‌ویست ئه‌بێ و
یه‌كجاریش گومانی لێ ده‌كرێ
یه‌كجار بۆ عه‌شق ده‌ژی و یه‌كجاریش عه‌شق دهمرێچهند درۆیه‌كی گه‌وره‌یه
له‌م مه‌مله‌كه‌ته وێرانه‌دا
دڵێك نه‌بێت، بتگرێتهخۆیلهكوێ حه‌فتا حۆری ده‌توانن دڵم به‌نه‌وه
له‌گومانی یار رزگارمكهن ؟چ درۆیه‌كی گه‌وره‌یه..
دڵی حه‌فتا حۆری میهره‌بانتر بێ له‌دڵی یار
رفتاری حه‌فتا حۆری، جوانتربێ له‌روخساری یار
نیگای حه‌فتا حۆری، عاشقتربێ له‌نیگای یار
لێوی حه‌فتا حۆری شیرینتربێ له‌لێوی یار
بیره‌وه‌رییه‌كانی حه‌وت ساڵی له‌گه‌ڵ حه‌فتا حۆری
پیرۆزتربن له‌بیره‌وه‌رییه‌كانی یار
درۆیه عاشق یه‌كجار گومان ده‌كات
یه‌كجار عاشق دهبێو
یه‌كجاریش دهمرێتپایزی 2007 سلێمانی