Skip to Content

Tuesday, November 30th, 2021

ئاشت بونەوەى بورهان مەجید …ئیبراهیم گەلەژێرى

Be First!
by January 14, 2009 گشتی

  ئاشت بونەوەى  بورهان مەجید …
 ئیبراهیم گەلەژێرى /چۆمان
 
  سروشتى مرۆڤ وا خوڵقاوە كە هەمیشە پێویستى بە ئارامى دەرونى  هەبێت ، بۆ ئارام كردنەوەى دەرونى خۆشى دەبێت پەنا بۆ ئەوجۆرە كەرسانە بەرێت كە دەتوانێت ئارامى پێبەخشىَ ، ڕەنگ بێت هەڵە نەبین كە زۆر جار بوار نادرێت كە مرۆڤەكان بە ئازادیى خۆیان ئارام بن ، تاكە سەرچاویەكى ئاسان بۆ رووچونى مرۆڤ بۆ نێو دەریاى ئارامى ئیمرۆ لە كوردستان گوىَ گرتنە لە گۆرانى بەڵام گۆرانى كوردیش بەهەمان شێوەى چەندین لایەنى تر دەتوانین بلێین توشى  بەڵاى گەندەڵى و بەرز كردنەوەى چەند گۆرانیبێژێك بەسەر ئەوانى تر بووە،یاخود واى لێهاتووە كە زۆرێك لە  گۆرانیەكان بەهۆى تێهەڵكێش كردنى لەگەڵ گۆرانى توركى  عەرەبى و فارسى باقى ئەو كلیپانەى كە زۆر جار مرۆڤ ناتوانێت لە دیار ئەو كلپانەدا قسەیەكى باشى بۆ هەبێت ،كاتىَ كە تەنیا نیشاندانى كچ و هەراج كردنى جەستەى ژن لە هەندێك گۆرانیدا وا دەكات ئەو ئارامیە كە لە نێوان دەنگى گۆرانیبێژ و رۆحى گۆێگر دروست دەبێت ئارامى دەرونى تیا نەبێت ، ( t.v ) كوردیەكان زۆر جار لەلایەن بینەرانى كوردەوە توشى دابڕان  دەبن بەهۆى نەگونجانى ئەو گۆرانیانەى كە رۆژانە پەخشى دەكەن ،گۆرانى وا گۆىَ بیست دەبیت، تاكە بۆنێكى كوردیانەى لێنایەت ،كاتىَ كە پرسیارى ئەو دەكرێت ؟راستەوخۆ وەڵامى ئەوە وەردەگرینەوە ئاشنا كردنى كەلتورى ووڵاتانى ترە بە كورد بەڵام گوێگرى كورد زۆرێكیان كە پێم وایە مافى خۆشیانە نارزاین لە زۆرێك گۆرانى ، ئەكرىَ ئەو ڕاستیە بلێم كە من یەكێك بووم لەو كەسانەى كە بڕیارم داوە زۆرێك لە گۆرانیەكان ئامادەنیم گۆێبگرم یاخود هەندێ بەرنامەى هونەرى دەكرێن جگە لە هەندێك پرسیارى تەقلیدى مانایەكى ترى نى یە بۆدەرخستنى راستیەكانى كێشەكانى بیبسەرانى گۆرانى كوردى ، بەڵام خۆش بەختانە هێشتا كەسانێك ماون لە پێناو دوبارە كورداندنى هونەرى كوردى هەوڵ دەدەن شەوى 13/1 لە بەرنامەى میلۆدى كوردسات لەگەڵ هونەرمەندى خاوەن ئەفراندن و خاوەنى هەڵوێستى نەتەوەیى شاد بونیەوە،بورهان مەجید ماوەیەكى زۆرە خۆى دابریوە لە شەیدانى گۆرانى ئەوە دەكرىَ ئەو كێشەى شەخێى خۆى هەبوێت لەگەڵ گۆرایندا چونكە ئەو لە نێوپانتیاى گۆرانیدا شارەزاى خۆى هەیە بۆیە ئەو كاتەى كە لێشاوى مۆسیقاى بێگانە رو دەچێتە نێو هونەرى گۆرانى ووتن ئەوهەڵوێست وەردەگرێت و راستەوخۆ دڵى پایەبەرزى دەسەڵاتى هونەرى لە كوردستان لە خۆى دەتۆرێنىَ ، هەرچى بەرگرى هەیە لە گۆرانى كوردى دەكات لە بەرامبەریشدا ئەو بەرپرسانەى كە ئەیانەوىَ هونەرى گۆرانى كوردى لە بەرژەوەندى هەندێك كەسى تایبەت سەرف بكەن،نەك بەدواى دەنگى نارەزایى وەك كاك بورهان و چەندانى تر بچن بەڵكو بە پێچەوانەوە دەچنە ووڵاتى میێرو توركیا و یابان و ێین لە كۆنسێرتە گەورەكانیش زۆربەى مۆسیقارى بێگانە بەكار دێنن، بورهان مەجید هەر لە سەرەتاوە هەڵەیەى گەورەى كرد كە دەنگى نارەزایى بەرز كردەوە خۆى دوور خستەوە لە هەموو میدیاكانى كوردستان بە تایبەت كە داواى كرد چیتر گۆرانیەكانى ئەو پەخش نەكرێن ، بورهان واى كرد بەردەوام ئێمەى ئاشقانى شەیدایانى ئەو دەنگە لە بازارەكانى كوردستان بەرهەمەكانى ترى بكڕینەوە دوبارە كردنەوەى كرینى بەرهەمەكانى ئەو نیشانەى گرنگى ئەو دەنگ و هۆنراونەیە كە ئەو هەڵیبژاردون ،بەڵام بە كشانەوى ئەو خزمەتێكى زۆرى بەو كەسانەكرد كە پێچەوانەى ئەو بیریان دەكردەوە ،لە كۆرێكى تایبەتدا كە باس لە كێشەى گۆرانى ووتن دەكرا هەڵویستى بورهان مەجیدم بەرز نرخاندبەڵام هەر لەوىَ بوچونەكان پێچەوانە بونەوە، چونكە ئەگەر بورهان بۆ هەتا مردنیش واز لە گۆرانى ووتن بێنێت ،دەسەڵاتى ئەو ووڵاتە ئامادە نى یە بۆ تەنها چركەیەكیش هەڵوێستەكەى بەرز بنرخێنىَ ،لەماوەى دوورى ئەو هونەرمەندە دەیەها (CD)  لە ووڵاتانى بێگانە بە ویستى جیا جیا لە بەرگى كوردیدا خسترانە بازارەوە ،ئێمە وەك شەیدایانى بورهان گلەیى ئەو چەند ساڵەى لێدەكەین كە بىَ گۆرانى نوىَ ى خۆى  بەجێهێشتین ، بە دیتنەوەى لەسەرشاشەى كوردسات  دوبارە بۆ نزیكەى پەنجاو پێنچ خولەكێك ئارامى پێبەخشین دوبارە واى لێكردین كەبۆ چەند ساتێك بگەرێنەوە بۆ نیو دەریاى ئارامى ،بەڵام من تەنیا ئامۆژگاریەك لەو هونرەمەندە دەكەم دواى ئاشت بونەوەى كە تەنیا بیر لەوە بكاتەوە ساڵانە بەرهەمێكى نوىَ ى جوانمان پێشكەش بكات كە تا زەمنێك بەدیارەیەوە گۆىَ ڕابگرین،لەوهەموو ڕەخنانەى كە لە بیسەرو بەرى گۆرانى دەگرىَ وازى لێبێنىَ چونكە لەم ووڵاتە كەسى بەرپرسى دەسەڵات  ئامادە نى یە ئاشتى بكاتەوە هەر دەبێت خۆى خۆى ئاشت كاتەوە ..
 

Previous
Next

Leave a Reply