Skip to Content

Tuesday, November 30th, 2021

ئیسرائیل ژن بەڕَیوەى دەبات

Be First!
by October 28, 2008 گشتی

 ئیسرائیل ژن بەڕَیوەى دەبات.
 موحسین ئەدیب

 ئەگەر تسیبنى لیڤنى وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیل سەركەوتووبێت لە  پێكهێنانى حكومەتدا ئەوا هەر سىَ پۆستە سەرەكیەكەى ئیسرائیل  لەلایەن ژنانەوە بەرَیوە دەبرێن. سەرۆكى پارلەمان  خاتوو(دالیا ئیتسیك) و سەرۆكى دەسەڵاتى دادوەرى خاتوو (دوریت بینیش)ە. ئەمەش یەكەم جارە لە مێژووى دەوڵەتى ئیسرائیلو سەرجەم دەوڵەتانى جیهاندا كە هەر سىَ پۆستى سەرەكى لەلایەن ژنانەوە بەڕێوە ببرێن. ئەمەو لە ساڵى 1969_1974خاتوو (غۆڵدا مونیر) سەرۆك وەزیرى ئیسرائیل بووە، واتە مێژووى بەسەرۆك وەزیربوونى ژن لە ئیسرائیل دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كات.
 وێڕاى هەموو ئەمانەش تا ئێستاش هەندىَ لە حاخامو پیاوە ئاینییەكانیانى ئیسرائیل لەگەڵ ئەوەدا نین كە ژن سەرۆكایەتى وڵات بەڕیوە بەرێتو رایان وایە كە ژنو حكومەتدارى كوجا مەرحەباو ئَیستاشى لەگەڵ دابێت توندڕەوەكانى ئیسرائیل دژى ئەوەن كە حكومەت لەلایەن خاتوو (لیڤنیى)ەوە پێكبهێنرێت. لێرەدا دەبێت تیبینى چەند شتێك بكەین:
 • كۆى پیاوە ئانییە كۆنسەرڤەتیڤەكانى سەرجەم ئاینەكان ، لە هەر دەوڵەتو جوگرافیایەكى پێشكەوتووشدا بژین بەكەمىو پلە دووییەووە سەیرى ئافرەت دەكەن، واتە توندڕەو هەر توند رەوە، كۆنسەرڤەتیڤ هەر كۆنسەرڤەتیڤە ئیدى جولەكە بێت یان موسوڵمان…..هتد
 • بەڵام وێڕاى خاڵى یەكەمیش خەڵكانى یەكسانى خوازو ئازایەتىو بوێرىو چالاكى ژنان خۆیان دەتوانن بەسەر ئەو رێگریانەدا زاڵ ببنو جێگاى خۆیان لە دەزگا هەستیارەكاندا بكەنەوەو بگەنە ترۆپكیش، لێرەوە دەبێت لەوە تێبگەین كە پێشكەوتنو بەمەدەنى بوونو دیموكراسیەت بە گوڵ نەچنراوەو هەروا بەئاسانى خۆى بەدەستەوە ناداتو پێویستى بەخەباتو ماندووبون هەیەو نە ئیسرائیلو نە وڵاتانى ئەوروپیش هەروا لە خۆڕا نەگەیشتونەتە ئەو قوناغەى ئێستایان.
 .لێرەدا مەبەستمە ئاماژە بەبۆچوونى ئەو كۆلكە خوێنەوارو بێ ئیرادانە بكەم كە هەمیشە لاوازىو دواكەوتوویى خۆیانو وڵاتەكەشیان دەخەنە ئەستۆى هۆكارە بابەتیەكانو بیر لە هۆكارە خودیەكان ناكەنەوەو رایان وایە دواكەوتوویى میللەتى ئێمە پەیوەندى بەئاینى ئیسلامو عەقڵیەتى پیاوە ئاینییەكانەوە هەیە، پێشیان وایە تا ئێَمە خاوەنى ئەو ئاینە بین حاڵمان هەروا دەبێتو رایان وایە ئەگەر ئێمە جولەكە یان مەسیحى بوینایە حاڵمان بەو شێوەیە  نەدەبوو، بێئاگا لەوەى ئاین هەر ئاینەو هەموویان جۆرێك لە بەربەستو رێگرى لە بەردەم پێشكەوتندا دروست دەكەنو حەزیان بەنوێَگەرى نیەو زوو تەسلیمى نابن. بێئاگا لەوەى كە ئەوە لاوازى نوێخوازەكانە وادەكات كۆنسەرڤەتیڤەكان بەهێز بنو بێئیرادەیىو بودەڵەیى بەناو عەقڵە مۆدێرنەكانە وادەكات عەقڵیەتى دۆگماو كۆنەخوازى پیاوە ئاینیەكان زاڵ بێت.
 گەورەترین كێشەى كەسایەتى كورد ئەوەیە كە بەردەوام لاوازىو دواكەوتوویى خۆى دەخاتە سەر هۆكارە دەرەكیەكانو زۆر وەستایانە بیانویان بۆ دەهێنێتەوە هەمیشە هۆكارە خودییەكان پشت گوىَ دەخاتو بەهیچ جۆرێك خۆى بەتاوانبار نازانێت بێئاگا لەوەى خۆى تاوانبارى سەرەكییە، چونكە ئەگەر وانەبویانە ئەوا ئێستا ئێمەش خاوەنى وڵاتێكى بەهێزو دیموكراتو شەفافو یەكسانى خواز دەبوین.
 muhsinadib@yahoo.com
 
 

Previous
Next

Leave a Reply