Skip to Content

Friday, April 26th, 2024
تارمایی …. ئه‌حه‌د ره‌سوڵ پشده‌ری

تارمایی …. ئه‌حه‌د ره‌سوڵ پشده‌ری

Closed
by March 28, 2012 ئەدەب

 

نه ره شا نگ و نه ته لیسمی
ئه و تارمایه ی…
له سێبه ری شه یتان ده چێ…
ئه و جوانووه ی…
سمی له هه ور ڕۆده چێ…
هه رچی ده که م بۆم ناگیرێ ی
وه دووت که وم…تا بڕ بکه ی
له به ر پاڕانه وه م هه ڵدێ ی
وه دوورکه وم…سه ره ڕێیانم داده خه ی
جه سته م بۆ شێلان را ده خه ی
*****
له دووره وه تارماییت و له نزیکه وه ناتبینم
تۆ ئه و ئاوه ی…
رێ هه ڵده که ی له بینم…
له هه ورازان… له پێشمه وه ی
له نشێوان…
له نسێ یه که م ده نووسێ ی
ئه و لیته یه ی له به نده نان
بۆ سه رنگرێم ده خوسێ ی
زۆر ده مێکه… له و زنجه دا
ده سته مۆیه کی ئه به دیم…
* * *
نه به بێ من نه له گه ڵیشم هه ڵده که ی
نه جێم دێڵی و…
نه چرای شه وگارم هه ڵده که ی
رۆژێ… هه نگوینی دوو لێوت
تێکه ڵ خوێناوی دڵ ده که ی
شه وان… چڕنووک داده بارێ…
هه تا زیڕه م ده وه نیه وه
ئه شکم تێکه ڵ به گڵ ده که ی
له نیوه شه وێ به دواوه
ده نگی مرواری فرمێسکم
به گۆی مه مک… ده لێسیه وه
که که زی خۆر… به شانی که ڵ ئاشنا بوو
ده بیته وه به تارمایی و
بۆ کڕوزم ده پێچیه وه
نه ده ربه ستی مه رگی من دێ ی
نه له مه رگی خۆت سڵ ده که ی
*****
چ نهێنی یه کی شاراوه ی
چ گرێیه کی نه کراوه ی
ئه ی تارمایی یه خوا گیره که ی
ئه و دیو سنووری حه زی وون
ئه ی ڕۆ شنایی یه داگیره که ی
هه ڵنه هاتوو له ڕه زی من
ئه گه ر نابی یه په ری زادی هه میشه یم
چی تر پێم مه که کوناو کون

هه ولێر
 ۱۹۹۰

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.