Skip to Content

Tuesday, October 26th, 2021

ســێبه‌ری وشــه‌کــان ….. دڵـشـــادی عومه‌رکاکــــی

Be First!
by January 30, 2011 ئەدەب

 
به‌ته‌نيشـــــت ڕقــی هه‌موو وشـــه‌کانته‌وه‌ 
سێبه‌رێکی ڕوناک…ڕونــــــــــــاک             
له‌خۆشـــــــه‌ويســــتيی ده‌بــيــنــم . 

^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^  

ئه‌و وشــــانـه‌ی که‌بۆت ناردبـــوم         
نــــامــــــه‌کـــــــانت..                      
ساده‌و ســـاکار..کاغه‌زێکـــی ســــــــــپی   
ســـاده‌و ســــــــپی..                    
سێبه‌رێکــی پــــه‌مـــه‌يی..         
وه‌نه‌وشــــه‌ی ،مــــۆری په‌نجه‌کانتی..      
لــه‌ســـــــــــــه‌ر جێــمابــــــوو 

^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^
به‌شــــوێن کۆچ وکــۆچباری قــه‌ره‌جه‌کاندا…
ئه‌وان به‌شوێن مێرگی ســه‌وزو     
منيش ڕه‌دوی سێبه‌ری کچێک که‌وتووم       
که‌نايبينم..  
ئه‌مه‌ی ده‌يـڵـێم.. 
خۆشـــــنوديی دڵی دوێنێ شـــــــه‌وم بوو.. 

^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^      
مــــن هـــه‌مــوو جـــــارێــک دێــــم و.. 
که‌ ناتبينم و لێــره‌ نيــــت..        
ڕۆحــــــــــم،لــه‌ چــــۆڵـه‌وانيی،نه‌بوونی تـــۆدا 
هه‌ناســـه‌يــــه‌کی قووڵ هه‌ڵده‌کێشـــێ     
ســه‌راســـــيما،له‌ســــێبــه‌ر 

^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^          
بــمبــموره‌..
هــــيچـــــم بۆ نه‌ووتــی و..  
هــيــچــم بۆت نــه‌ نــوســـــــي              
چونــکـــــه‌ تـــۆش..           
ڕێـــبـوارێ بــويــت وڕۆشـــــتی 

^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^
خۆشه‌ويستيم لاڵ ده‌بــێ..      
که‌ ده‌تبێنێ..له‌ شـــــــه‌رمــــــــا…  
ده‌بــمه‌ ســێبه‌رێکی سپــی ،،و نامخوێنيـته‌وه      ‌
  ئـــاخر..بــــه‌فر هه‌ر به‌ ســـــــپی ده‌نــوســــــێ  

^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^  
شـــه‌وێک نا.. 
هـــه‌موو شـــــه‌وه‌کـــان                
وه‌ک يــه‌ک دڵـــم لێده‌ســـه‌نن و.. 
دڵـــــــــم ده‌ده‌نــــــه‌وه‌ 
چونکه‌ دواماڵئاوايی..ده‌بێته‌   
ســـێـبـه‌ری ئاڵی خه‌نده‌يــــه‌کت  

^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^   
خه‌ريـکی ته‌مــاشــــــاکــــردنی وێــنه‌کانتم.. 
به‌يه‌کێ له‌وێـــنه‌کـــانتم ووت‌               
ئـــه‌رێ ئــــه‌مه‌، خۆشـــه‌ويســتیی نـيــــه‌..؟   

^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^      
نازانم..    
چـــــــــۆن….؟ 
ســــاته‌ خــــۆش وناخــۆشـــــه‌کانم 
جـــيــــا کــــه‌مـــــه‌وه‌…….؟                        
ئــــــه‌وانـــه‌ هـــــه‌موو بـــــه‌ ده‌ســـتی تــۆيـــــه‌ 
^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^    

 

 

 

Previous
Next

Leave a Reply