Skip to Content

Friday, October 22nd, 2021

سه‌رژمێری …. كامیل ژیر

Be First!
by October 22, 2010 گشتی

ئه‌م گه‌مه‌یه‌ نه‌كردنی باشتره‌ له‌كردنی
– بۆ؟
+  چونكه‌ سه‌رژمیری له‌ژێر ده‌سه‌لاتیكی گه‌نده‌لدا ئه‌نجامه‌كه‌شی هه‌ر گه‌نده‌لئه‌بێ‌.
– كام ده‌سلات؟
+  هه‌موو ده‌سه‌لاته‌ گه‌نده‌له‌كانی ئه‌مسه‌ر تا ئه‌وسه‌ری ئیراقه‌ فیدرالییه‌ نافیدرالییه‌ دیموكراتییه‌ نادیموكراتییه‌كه‌ .
– ئاخر سه‌رژمیری گیراوه‌یه‌كه‌ بۆ چاكردنه‌وه‌ی  سه‌ری كه‌چه‌ل و گه‌نده‌ل .
+  به‌مه‌رجێك ئه‌و سه‌ره‌ دانه‌ڕزابێ‌ و بۆگه‌نی نه‌كردبێ‌.
– به‌ڵگه‌ ؟
+  فه‌رموو خۆت بۆنی بنی پییان بكه‌ .
– بنی پێ‌ !؟
+  به‌لێ‌ . بزانه‌ بۆگه‌نه‌كه‌ نه‌كه‌یشتۆته‌ بنی پێشیان ؟
– پفففففف . كاسبووم ‍‍! له‌گه‌لئه‌وه‌شدا روونكردنه‌وه‌و وه‌لامی زیاترم ئه‌وێ‌ .
+  زۆرباشه‌ . ئه‌م سه‌رژمیرییه‌ ئه‌گه‌ر بكریت :
كاتێ‌ئه‌كرێ‌ كه‌ گزییه‌كانی عه‌ره‌ب به‌سه‌ر ده‌سه‌لاتی نوستووی كوردا تیپه‌ڕێ‌.یا وه‌ك هاورێ‌ باخه‌وان له‌ وتاریكیدا ئه‌لێ‌ – دواخستنی سه‌رژمیری پیلانه‌،عه‌ره‌ب به‌شیوه‌یه‌كی سیستماتیك هه‌ولی زورتر به‌عه‌ره‌ بكردنی ناوچه‌ دابراوه‌كان ده‌دات {واتا تائه‌بن به‌ زورینه‌ } ده‌سه‌لاتی كور دیش هیچ خه‌مێكی به‌م پیلانه‌ نیه‌ – یا ئه‌شێ‌ كاتێ‌ ئه‌و سه‌رژمیرییه‌ بكرێت كه‌ ده‌سه‌لاته‌ شه‌ق و شڕه‌كه‌ی به‌غدا ببووژێته‌وه‌و وه‌ك ماره‌كه‌ی شیخ هومه‌ر له‌گه‌ردنمان بئالێت و نه‌ك هه‌ر ناوچه‌ دابراوه‌كان نه‌داته‌وه‌  به‌لكو  ئه‌نفالیكیتریشمان بكات.  ئنجا گریمان له‌ هه‌ندیك له‌و ناوچانه‌دا كورده‌كه‌ زورینه‌ ده‌رچو ، ئه‌وسا ، به‌ر له‌ راپرسیه‌كه‌ی ماده‌ كڵۆڵه‌كه‌ی 140 هه‌لمه‌تیكی دڕندانه‌ی به‌عه‌ره‌بكردنیتر ده‌سپیئه‌كاته‌وه‌  وه‌ك ئه‌وه‌ی دوای سه‌رژمیرییه‌كه‌ی 1957.
ئه‌م سه‌رژمیرییه‌ ئه‌گه‌ر نه‌كریت :
جارێ‌ گۆمه‌كه‌ ناشڵه‌قێ‌ ، ئه‌شێ‌ خواو هیمه‌تی مشایه‌خان غیره‌ت بده‌نه‌ به‌ر ده‌سه‌لاتی كوردی وبۆماوه‌یه‌ك به‌ سامانه‌ زوره‌ تالانكراوه‌كانی كورده‌ ره‌شورووته‌كه‌ ئه‌مانیش زه‌وی و خانوبه‌ره‌كانی
عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان بكرنه‌وه‌و ره‌وانه‌ی زێدی خۆیانیان بكه‌نه‌وه‌ و كورده‌ ئاواره‌كان بخه‌نه‌وه‌ لانه‌ی باووباپیریان . یا وه‌ك پشكۆ ئه‌مین له‌ وتاریكیدا پیشنیار ئه‌كات : خومان له‌ هه‌ریم وله‌وناوچانه‌شدا
به‌سه‌رپه‌رشتی UN سه‌رژمیریی خومان بكه‌ین و دوژمنی ناحه‌زیش له‌ داخا با یه‌خه‌ی خۆی دادڕێ‌ .
– ئه‌یچۆن ره‌وایه‌تی بده‌ین به‌و سه‌رژمیرییه‌ تا UN و خاوه‌ن بریاره‌ نێوده‌وله‌تیه‌كان به‌ده‌نگمانه‌وه‌ بێن ؟
+ به‌بریاریكی هاوبه‌شی  په‌رله‌مانی هه‌لبژیردراوی هه‌ریم و ئه‌نجومه‌نی هه‌لبژیردراوی كه‌ركوك و
شاروچكه‌ كوردییه‌ دابراوه‌كانیكه‌ و بۆنی خۆشی ده‌ریانه‌وته‌كه‌ی ژێر خاكی كوردستان !
– ئه‌گه‌ر ئه‌م خه‌ونانه‌ نه‌هاتنه‌دی و كه‌ركوكیشمان له‌ده‌سچو ؟
+   ئه‌وسا ئه‌ركی كورده‌ به‌هه‌موو تویژو جورو باوه‌ره‌كانیه‌وه‌ نه‌یه‌ڵن روژئاواو موژئاوا به‌ئارامی و به‌ئاسانی نه‌وتی كوردیان بوبگاته‌ ده‌ریای ناوه‌راست . جابزانه‌ ئه‌وسا چۆن ملئه‌ده‌ن بۆ داخوازییه‌كانمان . پروژه‌یه‌كی له‌وجوره‌ش قوربانییه‌كی زور كه‌متری ئه‌وێ‌ وه‌ك له‌ فشه‌مافیكی وه‌ك ئوتونومی .

 

Previous
Next

Leave a Reply