Skip to Content

Sunday, October 24th, 2021

كۆتایی دیكتاتۆریكی تر ….. ئاری عمر

Be First!
by January 16, 2011 گشتی

 

به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سته‌لات ئه‌گه‌ر تاماوه‌یه‌كی دورو دریژیش بێت هه‌ر ده‌بێت كۆتایی بێت وئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ له‌و كه‌سانه‌ بسه‌نرێته‌وه‌ كه‌به‌هه‌ر هۆكار و زروفێكه‌وه‌ له‌ڕێكه‌ی شه‌رعی یان ناشه‌رعیه‌وه‌ چونه‌ته‌ ئه‌و جێگایه‌و پاوه‌ندیاكردوه‌ بۆ خۆیان و قه‌د بڕوایان به‌و رۆژه‌ نیه‌ كه‌ده‌بێت ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ له‌وان وه‌ربگیرێته‌وه‌ و بدرێته‌ كه‌سانێكی تر جا گۆڕینی ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ به‌هه‌ر شێوه‌و هۆكارێك بێت كۆتاییان دێت و له‌ ناو ده‌چن و به‌ر نه‌فره‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ون.
له‌ تازه‌ترین ڕوداودا كه‌هه‌موو وڵاتانی دنیاو زومی هه‌موو میدیاكانی بۆلای خۆی ڕاكێشاوه‌ ئه‌و گۆڕانكاریی یه‌ كه‌ له‌ وڵاتی تونس ڕویدا كه‌ كۆتایی هێنا به‌ده‌سته‌ڵاتی بیست و سێ‌ ساڵ له‌ حكومڕانی (زین العابدین بن علی) كه‌خه‌ڵكی تونس نه‌یانتوانی له‌مه‌ زیاتر به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو كاره‌ساتانه‌ بگرێت كه‌به‌سه‌ریان هاتوه‌و دیت كه‌به‌شێوه‌یه‌كی ناچاری له‌ژێر زه‌ختی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌دا كه‌ بۆ مایه‌كی زۆره‌ ده‌یان چه‌و سێنێته‌وه‌ و به‌زه‌بری ئاگر له‌ ژێر ئه‌و باره‌گرانه‌دابن هه‌ر چی باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌سه‌ر هه‌ڵدانی به‌م بارگرژیه‌ بۆ ئه‌م ماوه‌یه‌ی دوایی ده‌گه‌ڕێوه‌ ئه‌و یش به‌ هۆی نه‌بونی بێكاری و گران بونی هه‌مووئه‌و پێداویستیانه‌یه‌ گه‌راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیانی تونسه‌وه‌ هه‌یه‌ ,به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ هۆكارێك بێت بێگومان حكومی ئه‌و ماوه‌زۆره‌ی  (زین العابدین بن علی) كه‌به‌شێوه‌یه‌كی دیكتاتۆریانه‌ وڵاتی به‌ره‌و ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ بردوه‌ ده‌كرێت بلێن به‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ داده‌نرێت و بۆیه‌كه‌مین جاره‌ له‌ وڵاتێكی عه‌ره‌بیدا ئه‌مه‌ روبدات و به‌ بێ‌ وێنه‌ داده‌نرێت و گومانی ئه‌وه‌ی لێ‌ ده‌كرێت به‌ره‌ بسێنێت و ته‌شه‌نه‌ بكاته‌ وڵاتانی تری عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی وڵاتی مصر كه‌هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ی كه‌ مه‌له‌ تونس رویدا هاوڵاتیانی مصری به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌لایه‌نگری ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ن بۆ بشتگیری له‌ هاوڵاتیانی تونس ڕژانه‌ سه‌ر جاده‌كان و وتافیان دژی (موباره‌ك ) ده‌كێشا و به‌هیوای ئه‌وه‌ن كه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی تونس ڕویدا له‌لای ئه‌وانیش ڕوبدات.
 بۆیه‌ ئه‌م ڕوداوه‌ وه‌ك زه‌نگێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ وابوو بۆ ڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌وانه‌ی كه‌به‌جه‌ندین ساڵ و بشتاو پشت حكومڕانی وڵات ده‌كه‌ن و له‌ خۆیان زیاتر ڕێگه‌ به‌كه‌سی كه‌ناده‌ن ده‌سته‌ڵات وه‌ربگرێت ,به‌ڵام ئه‌م ڕوداوه‌ ئه‌وه‌ی پێ‌ وتن كه‌ ئه‌وانیش هه‌ر ڕۆژێك دێت كۆتایان بێت جا دوور بێت یان نزیك بۆیه‌ هاوڵاتیانی تونسی توانیان ببنه‌ پێشه‌نگێك بۆ هه‌موو هاوڵاتیه‌كی عه‌ره‌ب كه‌ له‌ هه‌ر ده‌وله‌تێكی عه‌ره‌بیدا ده‌ژین و ئه‌وه‌یان پیشان بده‌ن كه‌ ئێوه‌ش ده‌توانن چاو له‌ ئیمه‌بكه‌ن و كۆتایی به‌و ده‌سته‌ڵاته‌ بهێنن كه‌ ده‌تانه‌وێت و كه‌سایه‌تی راسته‌ قینه‌ی خۆتان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ خۆتان بڕیاری حكومڕانی له‌ وڵاتی خۆتاندا بده‌ن .
وه‌ئه‌وه‌ی له‌وڵاتی تونس دا ڕویدا ده‌كرێت وه‌ك سه‌ر هه‌ڵدانی شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ری تازه‌و مۆدێرن سه‌یربكرێت له‌ ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیداو به‌پێ‌ زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی ئه‌م شۆڕشه‌ ته‌نها له‌ وڵاتی تونسدا كۆتایی نایه‌ت و به‌ره‌و هه‌ندێ‌ وڵاتی تری عه‌ره‌بیش په‌ل ده‌هاوێت و ته‌شه‌نه‌ ده‌كیشێت .

 

Previous
Next

Leave a Reply