دیمانه له‌گه‌ڵ دارا ئه‌حمه‌د …. سازدانی: شوان عه‌زیز
شوان عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێ رۆڵى پۆزەتیف ببینێ لە کوردستان؟
دارا ئه‌حمه‌د: هه‌ر بهرههرستکارهک ئه‌گه‌ر له بنچینه‌دا و به واتای پڕاوپڕی ووشه بهرههرستکار بی ده‌توانی رۆڵی چاک و چه‌له‌نگ ببینی جا ئه‌و بهرههرستکاره له کوردستان بی یان له هه‌ر ژینگه و کلۆجهکی ئه‌و جیهانه.
شوان عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ته‌نیا بە دروشمە وەک ئەوەى لە کوردستان ئێستا ده‌بیندرێ یاخود ئۆپۆزسیۆن بە کرداریشە؟
دارا ئه‌حمه‌د: گشتمان کۆکین له‌سه‌ر ئه‌وه که بهرههرستکارانی کوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر خه‌ریکی دروشمبازیی و ته‌فره‌دان و کاری رووکه‌ش و ئه‌ندامگیریی و زۆریی و بۆریین هیچ ئاگایان له‌وه نییه که پێویسته ئه‌وان بهرههرستکاری کار کرده‌وه نادروست و دژه‌مرۆییه‌کانی دهسهراتداران بن یان له‌دوو ئه‌و کارانه بن که ویست و ئامانجه‌کانی گه‌ل دههینته دی. لۆیه بریا پرسیاره‌که‌ت به‌و شێوه با: لۆ چی بهرههرستکارانی کوردستان نه‌یانتوانیه له کرداردا وه‌ک ئه‌وه‌ی له گفتاریاندا هه‌یه بهرههرستکار بن ؟ تا ئه‌منیش به‌و شێوه وه‌رامم بداباوه: له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بهرههرستکارانی کوردستان له خه‌می گه‌ل به‌تایبه‌تییش نهدارهکهیدا نین و هه‌ر ناشزانن و ته‌قی سه‌ریان دێ که کێشه‌ی رزگاریی کوردستان و دامه‌زرانی وراتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان چی ده‌گه‌یه‌نی.. لۆیه ئه‌وان له‌دوو مه‌رامه تایبه‌تییه‌کانی خۆیانن که به‌ته‌نێ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چمکهکی دهسهراته لۆ گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندییه که‌سییه خۆپه‌رستییه‌کانی خۆیان، دیاره ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌و گۆڕه‌ی نه‌هاتیه به‌رکه ئه‌وان له‌بن سێبه‌ری ساباتی سیسته‌می چه‌وسێنه‌ر و دژه‌مرۆیی ههنکهی جیهان په‌روه‌رده‌ی هزر و رامیاریی باوی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن که تاک تێیدا به‌ته‌نێ له‌دوو به‌رژه‌وه‌ندییه خۆپه‌رستییه‌کانی خۆیتی و به هیچ جۆر و شێوه‌کی ناتوانن به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کان له‌به‌رچاو بگرن، ئه‌وان کوڕی رۆژن و ناتوانن ببنه که‌سی داهاتیی و ئاینده.
شوان عه‌زیز: بارودۆخى هەرێم لەبار بوو تا ئۆپۆزسۆن دروست ببێ لەکاتێک هەرێم لەچەندین کێشەدایە بەتایبەتى لەگەڵ بەغدا، ئایا گونجاوە لایەنێک بەناوى ناڕەزایەتى و گلەییەوە ببێ بە ئۆپۆزسیۆن نەده‌بوایە بۆ ئەوەى دەنگى کورد پەرتەوازە نەبێ زیاتر خزمەت بەو ئەزموونە بکرابایە؟دارا ئه‌حمه‌د: بارودۆخی ههنکهی کوردستان و هیچ جێیه‌کی جیهان له‌بار نییه لۆ ئه‌وه‌ی بهرههرستکاری لێ دروست ببی و بتوانی به‌پێی پێویست بڕسکێ لۆ وه‌رامدانه‌وه‌ی پرسه‌کانی مرۆڤ چونکه هه‌نکه جیهان له داڕووخانهکی هزریی و رامیاریی و گشتگیر دایه به هۆی ئه‌و داڕووخانه جیهانییه‌ی که جه‌مسه‌ری رۆژههرات – سۆڤیه‌ت و مانه‌نده‌کانی له به‌رانبه‌ر جه‌مسه‌ری سه‌رمایه‌داریی رۆژاوا – به‌سه‌ریهات که هیچ نه‌بی گۆڕهپانهکی له‌بارتر و باشتر بوو لۆ جوولهکردنی ره‌وته ناڕازییه جۆراوجۆره‌کان به به‌راورد به گۆڕه‌پانی سیسته‌می هاروهاجی به‌رامبه‌ره‌که‌یان که تادێ فراوانتری ده‌که‌ن بهرام هه‌ر که گچکه‌ترین هه‌نگاوی به‌ره‌و چاککاریی و گۆرانخوزیی تێدا ده‌نێی له‌بن پێت ده‌ته‌قیته‌وه، به تایبه‌تییش بارودۆخی کوردستان که کێشهگهلهکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه و تازهبهتازهش له ساری ٩١ بهدوایێ خه‌ریکه سه‌ره‌تایه‌ک دهستپێدکا لۆ رزگاربوون له چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی، بێجگه له‌وه‌ی به‌هۆی کۆسپ خستنه‌پێش درێژه‌پێدانی ره‌وتی راپه‌ڕین به فیتی سه‌رکرده و بنکرده نهدیوبدییهکانی پارت و رێکخراوه پاوانخوزهکانی خۆمان هێشتا خه‌رک به ته‌واویی تامی ئه‌و قیچه ئازادییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییهشی نهچێشتییه که به رژانی ده‌ریایه‌ک فرمێسک و خین بهدهستهاتییه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئه‌و کێشه تازه‌ی داته‌پینی ئابووریی که سه‌رتاپای جیهانی گرتیته‌وه بارودۆخه‌که‌ی له هه‌موو جیهان گه‌له‌ک ئارۆزتر و خراپتر کردیه لۆ ئه‌وه‌ی بهرههرستکاری به‌کرده‌وه و سه‌ر به‌ره‌ی گه‌لی تێدا بێته ئارا.
ده‌رباره‌ی کێشمه‌کێشه‌کانی هه‌رێمیش له‌گه‌ر به‌غدا؛ ئه‌من پێم وه‌یه که ئه‌وانه کێشه‌ی دروستکرا بن له لای دهسهراتدارنی هه‌رێم و دهسهراتدارانی به‌غدا لۆ کارڕاییکردن یان به‌رێوه‌بردن و ره‌واییپێدانی ململانێیه‌کانیان به قازانجی ده‌ستکه‌وتی پتری به‌رپرسه به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌کانی ناو دهسهراتی هه‌رێم و به‌غدا.. ده‌نا که‌س نییه نه‌زانی کوردستان به‌ته‌نێ سه‌ربه‌خۆیی و دهسهراتهکی پێویسته که خه‌رکه‌که‌ی بتوانن تێیدا به ئازادیی و یه‌کسانیی بژین، هه‌ر که‌س و لایه‌کیش لۆ نموونه گروپهکهکهی نه‌وشێروان و لایه ئیسلامییه‌کان – جگه له‌وه‌ی به چه‌ندین کاری ناڕه‌وا تاوانبارن – که ده‌یانه‌وێ به چه‌ند گله‌یی و ناڕازیبوونهکی لاوه‌کیی خۆیان به بهرههرستکار بزانن ئه‌وه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وان قسان بکه‌ن جه‌ماوه‌ره هۆشیاره‌که باشیان ده‌ناسن و له پێنج دوو رۆژه‌ک پتر بڕ ناکه‌ن.کورد و خه‌رکی کوردستان تا ئێستا نهیانتانیه به‌رانبه‌ر هه‌ژموونی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی عاره‌بیی و ئیسلامیی یه‌کگرتیی بن، ئه‌زموونی دهسهراتداریی کوردستانیش به هۆی سازشکردنهکانیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه خێله‌کیی و حیزبایهتییهکانیان هه‌موو کێشه‌کانی کوردستانیان خستیته بن پێی خۆیان و هیچیان نه‌کردیه لۆ په‌رته‌وازه‌نه‌بوونی ده‌نگی کوردستانیان، به هیچ شێوه‌کیش بڕوا ناکه‌م ئه‌وه‌ی که هه‌نکه پێی ده‌گۆترێ بهرههرستکار بتوانی کوردستان له‌و قه‌یرانه ده‌ر بکا و هیچ گومانیشم نییه ئه‌گه‌ر تشتهکیان به‌ده‌ست بی له‌و دهسهراته چاکتر نابن ئه‌گه‌ر خراپتریش نه‌بن چونکه مانگه‌شه‌و سهرلهئێوارێوهڕا دیاره.
شوان عه‌زیز: ئەرکى میدیایە ببێ بە بەشێک لە ئۆپۆزسیۆن وەک ئەوەى ئێستا لە کوردستاندا ده‌بینرێ؟دارا ئه‌حمه‌د: ده‌کرێ میدیای سه‌ر به دهسهرات و میدیای سه‌ر به بهرههرستکاریش هه‌بی، به‌رێ ده‌کرێ به‌شه‌ک له میدیا هه‌بی گوزارشت له هێز و بزاڤه بهرههرستکارهکان بکا یان ئه‌گه‌ر بهرههستکاریش وه‌ک هێز و بزاڤه‌کی به‌رچاو له ئارا نه‌بی خۆی وه‌ک بزاڤه‌کی بهرههستکاریی گوزارشت له ده‌نگه ناڕازییه‌کانی ناو کۆمه‌ر بکا، بهرام به داخه‌وه ئێسا وه‌ک له سه‌ره‌وه‌ش رۆنمان کرده‌وه که هێزه‌ک یان بزاڤه‌کی به واتای ووشه بهرههرستکار له کوردستان بوونی نییه تا میدیایه‌کی رێکخراوی بهرههرستکار بوونی هه‌بی و گوزارشت له‌و بهرههرستکاره بکا، لۆیه ئێستا هه‌نده‌ک له میدیای کوردی به تایبه‌تیش سایته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به شێوه‌ی لێره و له‌وێ توانیتیان به جۆره‌ک له جۆره‌کان ببنه بهرههرستکار و دهسهراتی کوردستانیشیان تا راده‌ک هه‌راسان کردیه ده‌نا ئه‌و رۆژنامه و ته‌له‌فزیۆن رادیۆیانه‌ی که له کوردستان هه‌ن هیچیان نه‌یانتوانیه رۆڵی بهرههرستکار بگێڕن چونکه ئه‌وان هه‌موویان توانای مادیی له هێز و لایه‌نه‌کانی کوردستان و رێکخراوی به‌ناو سه‌ربه‌خۆ وه‌رده‌گرن.. دیاره هه‌مووشمان ده‌زانین که میدیای بهرههرستکار پێش هه‌موو شته‌ک ده‌بی له رووی مادیی سه‌ربه‌خۆ بی یان سه‌ر به به‌ره‌ی گه‌ل بی.
ئه‌وه‌ی ئێستا له کوردستان ده‌بیندرێ میدیای بهرههرستکار نین و هه‌موویان به‌جۆره‌ک له جۆره‌کان و به راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ سه‌ر بهدهسهراتن یان سه‌ر به‌و به‌ناو بهرههرستکارانهن که له‌ڕاستییدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به جه‌ماوه‌ری ناڕازیی نییه و هیچ جوایێزییهکیان له‌گه‌ر دهسهرات نییه.. ده‌زگا میدیاییه‌کانیان به سامانی گه‌ل به‌ڕێوه‌ده‌چی به‌بێ ئه‌وه‌ی پرسهکیان به‌گه‌ل کردبی و جگه له‌وه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی میدیاکانی دهسهرات دهزگایهکانیان لۆ به‌رپرسه دیکتاتۆره‌کانی خۆیان قۆرخ کرایه و هه‌رکه‌سه‌کیش ئه‌گه‌ر لایه‌نگریی ئه‌وان نه‌بی ساده‌ترین کورته‌په‌یامی له‌کن ئه‌وان رۆشنایی نابینی.
به‌رێ، لۆ ئه‌رکی میدیا نه‌بی ببنه به‌شه‌ک له بهرههرستکار، راسته له هیچ جێیه‌ک تێکڕای میدیا ناتوانی ببیته بهرههستکار ، بهرام ده‌کرێ ئه‌وانه‌ی سه‌ر به گه‌لن ببنه بهرههرستکار، ئاخه‌ر میدیا به‌شه‌کی زۆر گرنگه له فه‌رهه‌نگی هه‌ر میلله‌ته‌ک.. لۆیه زۆر ته‌ندروسته میدیایه‌ک یان هه‌نده‌ک کات زۆربه‌ی میدیا گوزارشت له به‌ره‌ی گه‌ل له به‌ره‌ی بهرههرستکاریی بکه‌ن، ئێ خۆ میدیا هه‌ر گه‌یاندنی ده‌نگوباس نییه به بێلایه‌نیی .. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ئه‌وها پێناسه‌ی میدیا بکه‌ن ئه‌وه بخوازن یان نه‌خوازن ئاو له ئاشی دهسهرات ده‌که‌ن و دوژمنی گۆڕان و گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی کۆمه‌ر و هاتنه‌دی ژیانه‌کی بێ چه‌وسانه‌وه و ئازاد و یه‌کسانن لۆ مرۆڤ.
شوان عه‌زیز: ئەو ڕەخنانەى ڕاگەیاندنى سەر بە ئۆپۆزسیۆن ئەیگرن ڕەخنەکان ڕووخێنەرن یان دروست کەر؟دارا ئه‌حمه‌د: وه‌ک گۆتمان بهرههرستکاری به کرده‌وه بوونی نییه له کوردستان.. ئه‌گه‌ر کهموکورتهکیش هه‌بن ئه‌وا زۆر لاوازن و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێز و لایانه‌ن که هه‌نکه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌که‌ن و هه‌ر به‌ته‌نێ خۆیان خۆ به بهرههرستکار ده‌زانن.. هه‌رچه‌نده دهسهرات واپیشان ده‌دا دژیانه و زۆر پێان هه‌راسان بووه بهرام له‌بنه‌وه زۆر پێیان شادمانه و گرفته‌کی له‌گه‌ریان نییه و زۆر حه‌زی له‌و جۆره بهرههرستکارانهیه و هه‌نده‌ک جار پهمپیشیان ده‌دا.
ئه‌وجا هه‌ر ده‌بی راگه‌یاندنی بهرههرستکارهکی له‌و بابه‌ته ره‌خنه‌ی رووخینهر و له باشترین باردا لاوه‌کیی بگرن و هیچ کار و کردهوهکی چاکیان له‌ده‌ست نێ لۆ گۆڕین و چاکترکردنی دهسهرات یان گۆڕینی سه‌رله‌به‌ری دهسهرات به قازانجی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی میلله‌ته‌که‌مان و ئاواکردنی ژیانه‌کی ئازاد و ئاسووده.
شوان عه‌زیز: کورد ئەگەر بەیەک لیستى بەرەو بەغدا بەرێنەکەوێت ئەو کاتە زەمان هەیە کورد یەک هەڵوێست بێت لەبەغدا؟
دارا ئه‌حمه‌د: سه‌ره‌تا ئه‌من پێم وه‌یه کورد ناچیته به‌غدا.. چونکه ئه‌وانه‌ی ده‌چنه به‌غدا نوێنه‌ری کورد نین و له ههربژاردنهکی نانازادی عێراقیی به جۆره‌ک له جۆره‌کان میلله‌ت ناچار ده‌که‌ن ده‌نگ به‌و لیسته دیارکراوانه بده‌ن که دهسهرات ده‌رفه‌تیان پێ ده‌دا به‌ژدار بن له ههربژاردن و ههردهبژێردرێن، ئه‌وجا ئه‌و لیسته کوردیانه ئه‌گه‌ر به یه‌ک لیستیی بچن یان به فره‌لیستیی هیچ له کێشه‌که ناگۆڕێ .. جگه له‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی ده‌چنه به‌غدا لۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی کوردستان و گۆڕینی ژیانی خه‌رکی کوردستان ناچن.. ئه‌وان لۆ به‌شکردنی دهسهراتی کۆنه‌په‌رستانه‌ی عێراق و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانی خۆیان ده‌چن.. ئه‌زموونی چه‌ند لیستیی و یه‌ک لیستیی( هاوپه‌یمانی کورستانیی)شمان هه‌یه پێشتر له به‌غدا که هه‌ر خه‌ریکی قسه‌ی گه‌وره‌ی بێ کردار بوون و نه‌ک نه‌یاتوانی ناوچه دابڕکراوهکان بگێڕنه‌وه یان زۆر کاری دیکه که پێویست بوو بیکه‌ن و نه‌یانکرد ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی ساده‌ترین ماف که قسه‌کردنه به‌کوردی له‌نێو په‌رله‌مان و ده‌زگایه‌کانی حکومه‌ت وهدهستبهینن .. هه‌نکه‌ش زۆربه‌ی هه‌ره زۆری جاره‌کان سه‌رۆکه کارتۆنییه‌که‌ی عێراق له به‌غدا و زۆر جێیدی هه‌ر به عاره‌بیی قسان ده‌کا، که‌چی ساده‌ترین به‌رپرسی عاره‌بیی به‌غدا به‌بێ دوودریی و به شانازیی بهخۆکردنیشهوه له هه‌موو جێیه‌ک و ته‌نانه‌ت له کوردستانیش به عاره‌بیی قسان ده‌کا و خه‌رکیش ناچار ده‌که‌ن به بێ وه‌رگێڕ گێی لێ‌بگرن!
هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر هه‌ربژاردنه‌که ئازاد بی، نه‌ک فره‌لیستیی.. فره‌که‌سییش مه‌ترسیی ناخاته‌سه‌ر هاوده‌نگیی. بهرام له‌گه‌ر ئه‌وه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و بارودۆخه‌ی کوردستان و به هه‌بوونی ئه‌و جۆره لیست و لایه‌نانه‌ی کوردستان که پڕ له ناته‌واویی و که‌موکوڕیین ئه‌گه‌ر ههربژاردنهکی ئازاد هه‌بی و هه‌ر لیست و که‌سه‌ک بتوانی ئازادانه له ههربژاردن به‌ژدار بی و خه‌رک به هۆی نابڕین و چاولێسۆرکردنهوه و کارکه‌نارکردن و جۆرهکانیدی تۆبزیی ناچار نه‌کرێن لۆ ده‌نگدان ئه‌وه هه‌ر یه‌ک لیستییهکه باشتره لۆ خه‌رکی کوردستان چونکه یه‌ک لیستیی خاوه‌نی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌نگه‌کانی کورد و کوردستانیان ده‌بی که‌چی ره‌نگه به فره‌لیستیی زۆر له ده‌نگه‌کان له‌ده‌ست بچن به هۆی ئه‌و لیستانه‌ی که ناتوانن کورسییه‌ک وهدهستبهینن، جگه له‌وه‌ش له فرهلیستییدا لیسته‌کان ده‌رفه‌تی پتریان لۆ ده‌ڕه‌خسێ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکبینی که‌سیی و حیزبیی هاوده‌نگیی کوردستانیی فه‌رامۆش بکه‌ن و هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ر حیزب و لایه‌کانی دوژمنانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی کوردستان بکه‌ن، دیاره هه‌ریه‌ک له‌و لیستانه‌ی کوردستانیش که به‌ژداریی ههربژاردن ده‌که‌ن ئه‌وه‌یان لێده‌وه‌شێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان گۆیه نوێنه‌ری گه‌ل ده‌بن پێویسته به یه‌ک لیست بچنه به‌غدا.. بهرام له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ربژاردنه‌که ئازاد نابی ئه‌وان ناتوانن ببنه نوێنه‌ری گه‌ل لۆیه ناتوانن هاوده‌نگیش بن مه‌گه‌ر هه‌ر لۆ به‌رژه‌وه‌ندیی بازرگانانه‌ی خۆیان یه‌کبگرن که ئه‌وه‌ش هیچ سووده‌کی بۆ میلله‌ت و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی تێدا نابی.
شوان عه‌زیز: بەراى جەنابت پێویستە لە هەڵبژاردنەکانى داهاتوو پێویستە کورد چۆن بەشدارى لە هەلبژاردنەکان بکات بەیه‌ک لیستى یاخود فرەلیستى؟دارا ئه‌حمه‌د: به رای من پێویست نییه و راستیش نییه کورد یان راستتر برێین خه‌ڵکی کوردستان له‌و ههربژاردنهی عێراق به‌شداریی بکا ئه‌وجا به یه‌ک لیستیی بی یان فره‌لیستیی.. چونکه ئه‌و په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌ی عێراق به هیچ جۆره‌ک فڕی به فیدرالیهتهوه نییه، دهسهراتدارانی عاره‌بیی عێراقیی هه‌ر له بنه‌وه باوه‌ڕیان به وراته‌کی فیدرالیی نییه له‌نێوان کوردستان و عێراق دروست ببی و له کرده‌وه‌ش نهیانهێشتییه دروست ببی و ئه‌گه‌ر ناوه‌کیشیان لێنایه ئه‌وه هه‌ر ناوه و لۆ هه‌نده‌ک به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سکبینانه‌ی هه‌نده‌ک لایه‌نی عاره‌بیی و ئیسلامیی به‌غدا و به‌رژه‌وه‌ندیی وراته هێزداره‌کانی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیایه.
نه خه‌رکی کوردستان و نه هیچ دهسهراتدارییهکی کوردستان هه‌رگیز خاوه‌نی عێراق نه‌بوونه و هه‌ر دهسهراتداری عێراقی عاره‌بیی – نه‌ک میلله‌تانی عاره‌ب و تورکمان و (کلدان وئاسووریی) و ئه‌رمه‌ن – خاوه‌نی عێراق بوونه لۆیه ئه‌گه‌ر گۆیه وراته‌کی فیدرالییه ده‌بی سه‌ره‌تا و پێش هه‌موو تشته‌ک ناوی عێراق بگۆڕدرێ و عێراق هه‌ر لۆ ئه‌و پارچه به‌کاربێ که زۆرینه‌ی عاره‌بی لێ داده‌نیشی.. بۆ هه‌مووشی ناوهکیدی لێ بندرێ که گوزارشت له هه‌موو پارچه‌کان و میلله‌ته‌کانی ناو ئه‌و خاکه بکا.. ئه‌وجا هه‌ردوو پارچه‌ی عێراق و کوردستان هه‌ر یه‌که‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی خۆیان به جودا هه‌بی و به هه‌ردووکیشیان یه‌ک په‌رله‌مان و یه‌ک حکومه‌تی فیدرالیی پێکبهێنن که دین داببڕی له دهسهرات و هه‌موو گه‌لان له ماف و ئه‌رکه‌کانیان یه‌کسان بن، نه‌ک وه‌ک ئه‌و عێراقه‌ی که به‌شه‌که‌ی کوردستان په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌کی پهراوێزخرای هه‌یه که‌چی بهشهکهیدی په‌رله‌مان و حکومه‌تی خۆی نییه و هاتینه به‌شه‌که‌ی عێراقیان کردیته وراته‌کی ناوه‌ندیی و خۆیان به خاوه‌نی هه‌موو ئه‌و خاک و گه‌لانه ده‌زانن و دهسهرات هه‌مووی له‌ده‌ست ئه‌وانه و کوردستانیش وه‌ک فهرمانبهرهک ته‌مه‌شا ده‌که‌ن.
باشترین چاره ئه‌وه‌یه که خه‌رکی کوردستان بڕیار بده‌ن به‌ژداریی ئه‌و ههربژاردنه نه‌که‌ن و راپرسییه‌کی گشتیی لۆ هه‌موو خه‌رکی کوردستان به ناوچه دابڕکراوهکانیشهوه رابگه‌یه‌نن که ئایه ده‌یانه‌وێ به هاوبه‌شیی له‌گه‌ر عێراق یه‌ک ورات پێکبهێنن یان ده‌یانه‌وێ جودا ببنه‌وه و وراتی سه‌ربه‌خۆی خۆیان پێکبهینن؟ دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌و بازرگانه رامیارییانه‌ی که هه‌نکه دهسهراتی کوردستانیان به‌ده‌سته سه‌ر له میلله‌ت نهشێوینن و ناچاریان نه‌که‌ن ئه‌وه بێگومان وراتی سه‌ربه‌خۆی خۆیان ههردهبژێرن، هه‌ر که‌س و لا و وراتهکیش دژی ههربژاردهی خوازیاری گه‌ل رابووه‌ستن ئه‌وه ئه‌وڕۆش نا سبه‌ی هه‌ر شکست ده‌هینن و خه‌رکی کوردستانیش به پێداگرتن له‌سه‌ر خواستی خۆیان هه‌ر بهسهردهکهون وه‌ک نمونه‌ی ئه‌ریتریا و مۆنتینگرۆ و ته‌یمووری رۆژههرات و کۆسۆڤۆ و …هتد ، ئه‌گه‌ر خه‌رکی کوردستانیش – هه‌رچه‌نده ئه‌من درنیام که هه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ههردهبژێرن چونکه ئه‌و حکومه‌ته ره‌گه‌زپه‌رست و پاشکهتییهی عێراق هێنده به ئاسانیی و وه‌ها زووش ناگۆڕێ تا به یه‌ک چاو ته‌ماشای هه‌موو گه‌لانی سه‌ر ئه‌و خاکه بکا - گریمان وراتێکی فیدرالیی ههردهبژێرن ئه‌وه پێویسته ئه‌و وراته له دوو پارچه‌ی یه‌کسان له هه‌موو رووه‌ک وراته‌کی فیدراڵ به واتای پڕاوپڕی ووشه دابمه‌زرێنن و له‌گه‌ر ئه‌وه‌ش قه‌ره‌بووی ئه‌و هه‌موو کاته‌ی داگیرکرایی پارچه‌که‌ی کورستان بکه‌نه‌وه و چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر نه‌ته‌وه‌کی ناو ئه وراته فیدرالییه بنه‌بڕ بکه‌ن، هه‌نگێ مه‌ترسییه‌کی ئه‌وتۆ نامینێ له‌سه‌ر هاوده‌نگیی و ده‌کرێ به فرهلیستییش به‌شداریی له ههربژاردنی ئه‌و وراته فیدرالییه‌که بکه‌ن و نه‌ک له وراته‌کی وه‌ک ئه‌وه‌ی ههنکهی ناوه‌ندیی عێراق که به ته‌نێ وراتی به‌شه عێراقییه‌که‌ی عاره‌بیی و ئیسلامییه و چه‌ندی لۆی بکرێ نایه‌وێ و ناهێلی کێشه‌کانی کوردستان چاره‌سه‌ربکرێن.