Skip to Content

Friday, April 26th, 2024
په‌یامی پشتگیری له‌ گروپی ژیان و هه‌ڵسوڕاوانی له‌ کوردستان!

په‌یامی پشتگیری له‌ گروپی ژیان و هه‌ڵسوڕاوانی له‌ کوردستان!

Closed
by February 4, 2014 ژنان

 

 

 

 

با هە موومان پشتگیری لە  شەونخونی و خە بات و چالاکیه‌کانی  گروپی ژیان و ڕێکخراو و چالاکانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان بکەین بۆ بە دە ستهێنانی مافو ئازادیه‌کانی مرۆڤ له‌ کوردستاندا. 

گروپی ژیان لە م چە ند رۆژەی رابوردودا دە ستیان بۆ شیوە یەکی نوی لە خە بات و چالاکی مەدەنی بردووە، بە هە ڵدانی چادر و مانەوە بەشەوو ڕۆژ تیایدا لە بەردەم نوسینگەی پەرلەمان، وە ڕا گەیاندنی لائیحە لە ما ف وداخوازیە فە وریەکا نی ئیستای ژنان. 

به‌پێی ئاماره‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، لە ماوەی 22 سالی دەسەلاتی حکومەتی هەرێم له‌ کوردستاندا، کوشتنی ژنان و توندووتیژیه‌کان به‌رده‌وام و لە زیادبوندان. 

 

ڕۆژانه‌ له‌ له‌ هه‌واڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن و تۆڕه ‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و له‌ ده‌وروبه‌رماندا گوێبیست و بینه‌ری کوشتن و خۆسوتاندن و ده‌ستدرێژی سێکسی و سوکایه‌تی پێکردن به‌ حورمه‌ت و که‌رامه‌تی ژنان ده‌بین. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و توندووتیژیه‌ ده‌رونیانه‌ی که ژنان له‌ چواچێوه‌ی خێزان و شوێنی کار و سه‌رجاده‌دا له‌به‌رامبه‌ریاندا ئه‌نجام ده‌درێت.  ته‌نها له‌ ئاماره‌ ڕه‌سمیه‌کاندا هاتوه‌ که‌ له‌ساڵی 2013 دا 50 ژن لەژێرناوی  پاراستنی “شه‌ره‌فی” خێزانه‌کان کوژراون. 

کردنه‌وه‌ی ماڵه‌کانی له‌شفرۆشی له‌ شاره‌کاندا له‌ زیادبوندان، به‌پێی ئاماره‌کان ته‌نها له‌ سلێمانی 1200 ماڵی تێدایه‌ که‌ بازرگانی به‌ جه‌سته‌ی ژنانه‌وه‌ ده‌کرێت تیایاندا، وه‌ به‌پێی یاسا ژنان تاوانبار ده‌کرێن له‌م بازرگانیه‌دا و به‌ زیندان سزا ده‌درێن. له‌هه‌مانکاتدا دیارده‌ی فره‌ ژنی به‌ ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر په‌ره‌ی سه‌ندوه‌ و به‌یاساش ڕیگاپێدراوه‌. 

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌دا نه‌ک ته‌نها هیچ هه‌نگاوێکی یاسایی نه‌نراوه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و دادگاوه‌ بۆ وه‌ستانه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر کوشتنی بێشوماری ژنان و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و توندووتیژیانه‌دا، به‌ڵکو خودی ده‌سه‌ڵات و دادگا خۆیان هۆکارێکن بۆ به‌رده‌وامی و زیاد بونی ئه‌م تاوانانه‌، که‌ له‌ ڕێگای‌ سوڵحی عه‌شایه‌ری و حیزبی و لێبوردنی گشتی تاونبارانی کوشنی ژنان ئازاد ده‌کرێن.  

له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ که‌میو نه‌بونی شه‌ڵته‌ری کاراو پسپۆڕ بۆ کۆمه‌ک و داڵده‌دانی ئه‌و ژنانه‌ی که‌ دوچاری توندوتیژی ده‌بن. وه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌و یاسایانه‌ش که‌ ده‌توانن  کاریگه‌ریان هه‌بێت جێبه‌جێناکرێن و، هه‌نگاوێکی چاکسازی له‌ خزمه‌تگوزاریه‌ ئابوری و کۆمه‌لایه‌تیه‌کاندا نه‌نراوه‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م دیاردانه‌. 

گروپی ژیان که‌ له‌ زیاتر له‌ 50 ڕێکخراو و کۆمه‌ڵیک چالاکی ژن و پیاو بۆ به‌رگری له‌مافه‌کانی ژنان پێک هاتووه‌، بۆ نزیکی دوو ساڵ ده‌بێت هه‌ڵسوڕاوانه‌ هه‌نگاو ده‌نێت و به‌دواداچون و کارده‌کات  له‌سه‌ر ڕای گشتی و دادوه‌ری گشتی بۆ  به‌ سزاگه‌یاندنی بکه‌رانی ئه‌م تاوانانه‌‌ له‌ دادگایه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌هه‌موو هه‌نگاوه‌کاندا نه‌ ده‌سه‌ڵات وه‌ نه‌ دادگا هه‌ڵوێسته‌یهکی جدیان نیشان نه‌داوه‌ بۆ وه‌ستانه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پێشێلکاریانه‌دا سه‌ره‌ڕای هه‌ر به‌ڵێنێکیان. 

ئێمه‌ ئیمزاکه‌رانی خواره‌وه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوو چالاکی مافه‌کانی ژنانین له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و به‌شێکین له‌ ڕیزی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی که‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و تاوان و پێشێلکاریانه‌دا ده‌کرێت له‌ به‌رامبه‌ر مرۆڤ به‌گشتی و ژنان به‌تایبه‌ت له‌ کوردستاندا. بۆیه‌ ده‌نگمان ده‌خه‌ینه‌ پاڵ ده‌نگی گروپی ژیان و هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوو که‌سایه‌تیانه‌ی که‌ بێده‌نگ نابن و به‌رده‌وامن بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ئازادی و یه‌کسانی له‌ کۆمه‌ڵگای کوردستان،  له‌ کارو چالاکیه‌کانماندا پێشێلکاریه‌کان و هه‌وڵه‌کانی ئه‌و ده‌نگه‌ ناڕازیانه‌ به‌ په‌رله‌مان و ده‌زگاو ڕای گشتی وولاتانی ئه‌وروپاو ده‌ره‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نین، بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانه‌و  فشارێکی زیاتر به‌ره‌و گۆڕانکاری پایه‌ی له‌ یاساو سیسته‌می سیاسی به‌ به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤایه‌تیمان……

1-هەلالە رافیع         هەلسوراوی ژنان  و بەرپرسی سەنتەری نینا

2-گولزار عەلی       هەلسوراوی ژنان 

3-کەژال عەلی        شاعیر وچالاکی ژنان 

4-گونا سەعید         هەلسوراوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان

5-خەندان جەزا     نوسەرو چالاکی بواری ژنان  

6-ناهید موکری        چالاکی بواری ژنان 

7-چۆما ن هەرد ی   نوسەر و لیکۆلە رەوەی بواری ژنان 

8-سەرگول ئە حمەد    چالاکی بواری ژنان 

9-کەژال نوری        شاعیر وچالاکی ژنان 

10-لاوژە جەواد      نوسەر و هەلسوراوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژن و پیاو

11-تریفە ئەمین    چالاکی بواری ژنان

12-ئالا سەعید     هەلسوراوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان  

13-سوفیە عیسمەت     چالاکی ژنان 

 14-گەشاوە جاف    ڕۆژنامەنوس

15-شەیدا سەلاح حیسامی        پسپۆڕی ڕاگەیاندن

16- ڕوناک حەمە ئەمین      چالاکەوانی بواری ژنان

18- فاتمە ئەحمەد

19-سۆزان ئەمین        سەنتەری نینا

20- ئاوێزان نوری

21- جوان علی شۆفل

22- سوهام عەتیە

23- سازان سالح     چالاکەوانی بواری ژنان

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.