هه‌یاران و مه‌یاران یاخوا داكاته باران بۆ قائیمقام و هه‌ژاران
له‌دروست بونی به‌شه‌ریه‌ت له‌سه‌ر زه‌وی به‌به‌رده‌وامی و زه‌مه‌ن به‌زه‌مه‌ن بونی فێڵ و تهلهكهو غه‌در و دزی به‌هه‌موو ماناكانیه‌وه له‌گه‌ڵ ئینسانهكاندا هه‌بووه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو كه‌سێك یان تاقم و خیلێك هه‌ڵساون به‌فیل َو ته‌ڵه‌كه‌بازی به‌رانبه‌ر بهكهسانیك یان نه‌ته‌وه‌و ناوچه‌یه‌ك كه‌ئامانجی سه‌ره‌كی لێ ی دزی و بردنی حه‌ق و مافی خه‌ڵكانی تر كه به‌هه‌ر وه‌سیله‌یه‌ك بیت گه‌شتونه‌ته ئه‌و جێكایه كه له‌مێژوودا نمونه‌یان زۆره .
ئه‌وه‌ی كهمهبهستمه له باسه‌كه‌م خۆشاردنه‌وه‌و ڕاكردنی جه‌نابی قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌یه كه‌سه‌ره‌تا وه‌ك ده‌نك و باسێك له ناو خه‌ڵكیدا بڵاو بویه‌وه‌و كهههركهسهو به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ی گێڕایه‌و تا ئه‌و كاته‌ی كه ده‌نگی جه‌نابی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له شه‌ریكه‌كانیدا له‌ڕێگه‌ی موبایله‌وه بڵاو بویه‌وه كهدهچویته هه‌رجێگایه‌ك هه‌ر باسی قائیم قامو فایه‌ق بوو كه گوێت له قسه‌كانی جه‌نابی قائیم قام ده‌بوو بڕبه‌دڵ هه‌ست و به‌شه‌رمه‌زاری ده‌كرت كهچون و به‌چ شێوه‌یه قسه ده‌كات هه‌روه‌ك فایه‌ق حاكم بێت و جه‌نابی له‌نێو قه‌فه‌زی ئیتهامابێت كهجون سوێندی درۆی به‌سه‌ری منداڵه‌كانی ده‌خوارد و ده‌ی گوت به فایه‌ق هه‌موو پاره‌كه‌م ده‌ست كاری نه‌كردوه و دام ناوه خوای كرد ئیشهالله نه‌جاتمان بوو له ده‌ست چاودیری دارایی دوافلسی ده‌یه‌م به‌تۆ و له‌من حرام بێت وه‌ك ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌ئاره‌قه‌ی نێوچه‌وانی خۆی په‌یداكردبێت و شه‌ونخونی پێوهكێشابێ بۆیه كهگوێت له قسه‌كانی ده‌بێ یه‌كسه‌ر له‌خۆت ده‌پرسی كامه پاره گهجهنابی له‌خۆی حه‌رام ده‌كات ؟
ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌بۆ وشكه‌ساڵی و پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان ته‌رخانكرابوو كه‌ناوچه‌كه پرۆژه‌ی بۆ بكرێت و لهوشكهساڵی و كه‌م بارانی ڕزگاربكات شه‌نسی جه‌نابی به‌ڕاده‌یه‌كی پێویست له و ناوچانه‌دا باران باری و ئه‌ویش ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه بۆ مه‌رامه‌كانی .
دزی له‌كێش له هه‌ڵه‌بجه كه هه‌موو دنیا به‌چاوی عاتفی و به‌زه‌یی و سۆزه‌وه سه‌یری ده‌كات كه‌ئه‌م شاره به‌چ شێوه‌یه‌ك خۆی و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌چ ده‌ردی برا ڕه‌نگه دزی كردنی لهههرشوین و جێگایه‌كی كه‌ی بكردایه جیاوازی زۆری ده‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه چونكه تائێستا خوینی شه‌هیده‌كانی وشك نه‌بونه‌ته‌وه و چه‌نده‌ها كه‌س به‌و ده‌رده‌وه ده‌ناڵینن و شاره‌كه هێشتا پێویستی به‌خزمه‌ت‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زۆرتره ئێمه كورد دایم گله‌یی ده‌كه‌ین كه‌چه‌ند ده‌وڵه‌ت و وڵاتێك به‌شێوه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان و هه‌ڵه‌بجه‌دا نه‌بوون ده‌رحه‌ق به‌و كاره‌ساته و هاوكاری و یارمه‌تیان پێشكه‌شی ئه‌و شارهنهكردوه گرنگیان پێنه‌داوه ئیتر لهبهرههرسهبهب و هۆكاری بێت .به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه كهبهشهپارهی ئه‌م شاره كه‌بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیه‌كانی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆی دابین ده‌كرێت له‌لایه‌ن قئیمقامهكهیهوه ده‌دزرێت كه‌به‌ڕاستی داخێكی گرانه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌كه كه لهههركۆڕو كۆبونه‌وه‌یه‌كیشدا ده‌می ده‌كرده‌وه خۆی بهههڵهبجهیی ده‌دا له‌قه‌له‌م و وه‌ك گورك له‌پێستی مه‌ڕدا خۆی حه‌شاردابوو به‌رانبه‌ر خه‌ڵكه لێقه‌وماو جه‌نده‌ها جار ماڵ ویرانهكهی كه ده‌یزانی خه‌ڵكه دڵ ساف و پاكه‌كه‌ی كهسیفهتێكه ههڵهبجهیهكانی پێ ناسراوه ڕێزی لێ ده‌گرن و بڕوای پێ ده‌كه‌ن .به‌ڵام حه‌شا تۆ هه‌ڵه‌بجه‌یی نیت ناوت تا هه‌تایه به‌ناپاكی له‌مێژوو هزری هه‌ڵه‌بجه‌و ههڵهبجهیهكاندا ده‌مێنیته‌وه كهچیت ده‌رهه‌قیان كردوه .Ari_200882@yahoo.com
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید