په‌ڕینه‌وه ….. دانا ته‌یب مه‌نمی
ئه‌گه‌ر ڕێتان كه‌وته شاری سلێمانی له‌بیرتان نه‌چێت پێشتر وه‌سیه‌تی خۆتان له‌ماڵ و فه‌رمانگه‌و مۆبایل و فلاش مێمۆرییهكهنتاندا نوسیبێته‌وه!!؟؟ له‌وانه‌یه بپرسین بۆ؟ وه‌ڵامی ئه‌م لوغزهش زۆر ئاسانه‌و به‌سانایی ئه‌وه‌یه كه‌له‌م وڵاتی قه‌زاوقه‌ده‌ره و له‌م شاره‌دا ( پایته‌ختی ڕۆشنبیری هه‌رێم!!) تاكه پردێكی بۆ بۆبهسهلامهتی په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده تێدانیه! و سه‌لامه‌تی پیادهڕۆكان (دراوه‌ته ده‌ست قه‌ده‌ر و به‌زه‌یی و میزاج و لێهاتویی شۆفێران)!! لێره‌وه‌ش بۆ هه‌موو ئه‌وبه‌ڕێزانه‌ی به‌رنامه‌ی پێشبڕكێ پێشكه‌شده‌كه‌ن ڕه‌نگه ئه‌وه پرسیارێكی باشبێت: له سیستمی هاتوچۆی چی وڵاتێكی دنیادا سه‌لامه‌تی پیاده دراوه‌ته ده‌ست قه‌ده‌ر؟ به‌هه‌رحاڵ ڕاسته له سیستمی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستاندا هێڵی په‌ڕینه‌وه و ترافیك لایت هه‌یه به‌ڵام ئایاڕادهی هۆشیاری شۆفێرانی ئێمه ئه‌وه‌نده به‌رزه كه ڕێز له‌مافی هاوڵاتی و هێڵی په‌ڕینه‌وه بگرێت؟ داتا‌و ئاماره‌كانیش باشترین به‌ڵگه‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌زۆرترین ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌هه‌رێمدا به‌هۆی ڕوداوی هاتوچۆوه بووه. پێش ڕاپه‌ڕین له‌شاری سلێمانی له چهندشوێنێكی وه‌ك جاده‌ی سه‌هۆڵه‌كه‌و… هتد پردی په‌ڕینه‌وه بۆ هاوڵاتیان هه‌بو، به‌ڵام نازانرێت حیكمه‌ت چی بو دوای ڕاپه‌ڕین لابران؟؟! بۆخۆم پێم وایه له‌وانه‌یه هۆكاری لابردنی ئه‌و پردانه ئه‌وه‌بوبێت كه له‌ڕوانگه‌و تێڕوانینی به‌رپرسه‌كانه‌وه ( نابێت) هاوڵاتی ئاسایی(به‌رزتر) به‌سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌واندا تێپه‌ڕێت؟!!!
بۆیه ئیتر هه‌قه له‌مه‌ودوا و له‌كارنامه‌ی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا پردی په‌ڕینه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمدا به‌تایبه‌تیش بۆ شاری سلێمانی بخرێته به‌رنامه‌ی جێبه‌جێكردنه‌وه.