 
	ده‌قێك له كتێبی/رمل و زبد
تا ئه‌به‌د له سه‌ر ئه‌م كه‌نارانه  پیاسه ده‌كه‌م ,
له نێوان خۆڵ و كهفدا .
خێزاوهكه شوێن پێم ده‌شارێته‌وه
بایه‌كه‌ش كه‌فه‌كه ڕاپێچ ده‌كات . 
وه‌لێ ته‌نها  زه‌ریا و كه‌نار تا ئه‌به‌د هه‌ر ده‌مێننه‌وه . 
     
                                ***   
جارێكیان ده‌ستم پڕ كرد له ته‌م . 
دواتر كه كردمه‌وه , تهمهكه بوو به كرم .
ده‌ستم داخسته‌وه , 
دووباره كه كردمه‌وه چۆله‌كه‌یه‌كی تێدابوو.
دیسان بۆ جاری سێهه‌م  
ده‌ستم داخسته‌وه و كردمه‌وه ,
 ڕوانیم له ناو لهپهكانیدا پیاوێكی ڕووخسار خه‌ماوی 
 ته‌ماشای ئاسمانی ده‌كرد .
دیسان ده‌ستم داخسته‌وه .
 كاتێك كه كردمه‌وه جگه له ته‌م ,
 هیچی ترم تێدا نه‌دی.
وه‌لێ سترانێكی گه‌لێ شرینم گوێ لێ بوو.
 
                                  ***  
دوێنێ وامده‌زانی
 كه من له بازهنهكانی ژیاندا گه‌ردیله‌یه‌كی ناڕێك و شه‌پۆلاوی له‌رزۆكم, 
ئه‌مرۆش به ته‌واوه‌تی دڵنیام و ده‌زانم 
كه من بازنهكهم و 
ته‌واوی ژیان له ناوه‌وه‌مدا ده‌جولێته‌وه , 
وه‌ك گه‌ردیله‌یه‌كی رێك و ڕاست.
                                  ***
له ئاگاییهكانییاندا ده‌بێژن :
 تۆ و ئه‌و جیهانه‌ی كه تێیدا ده‌ژیت هیچ نین ,
 جگه له ده‌نكه خۆڵێ به سه‌ر ڕۆخێكی بێ كۆتایی 
 بۆ زهریاییهكی بێ كۆتایی.
منیش له خه‌ونمدا پێیان ده‌بێژم :
 من ئه‌و زه‌ریا ناكۆتاییهم , 
هه‌ر هه‌موو جیهانهكانیش چ نییه , 
جگه له ده‌نكه خۆڵێك به سه‌ر ڕۆخی مندا ,
                                 ***
 زمانم  هه‌رگیز نابه‌سترێت,
ته‌نها به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه  نه‌بێت كه ده‌پرسێ :
 تۆ كێیت؟
                                  ***
                               
خودا بیری كرده‌وه , یه‌كه‌م بیركردنه‌وه‌ی په‌ری بوو .
هه‌ر كه ئاخاوتیش , یه‌كه‌م وشه‌ی مرۆڤ بوو  
                                 ***
مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی سه‌رلێشێواو بوو
 پێش ئه‌وه‌ی كه زه‌ریا و با وشه‌كانی خۆی پێببه‌خشێ.
 له ناو كرده‌وه نه‌ویست و ناچارییه‌كانی خۆیدا ,
 له خووده ونبووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕا , 
ئیدی چۆن ده‌توانێت گوزارشت له كۆنه ڕۆژگاره ناوه‌كییه‌كانی خۆی بكات 
به ده‌نگ گه‌لێكی سووك و بێبایه‌خ  
كه له ڕابردوویه‌كی نزیكدا فێری بووه؟   
                               ***
 *ئه‌بوو هۆل  له هه‌موو ژیانیدا یه‌كجار هاته ئاخاوتن و گوتی :
ده‌نكه خۆڵێك سارایه كه , ساراش ده‌نكه خۆڵێكه . 
ئه‌مه‌ی گووت و دوباره بێده‌نگ بووه
 ئیتر هه‌رگیز ده‌می نه‌كرده‌وه .
هه‌رچه‌نده كه من گوێبیستی ئاخاوتنه‌كه‌ی ئه‌بو هۆل بووم ,
 وه‌لێ هیچ تێنه‌گه‌شتم .
                               ***        
ئافره‌تێكم بینی .
ئه‌وه‌نده‌م زانی كه هێشتا منداڵه‌كانی له دایك نه‌بوون .
ئافره‌تێك ته‌ماشای ڕوخساری كردم .
باو باپیرانی منی ناسییه‌وه ,
هه‌رچه‌نده كه ئه‌وان مردبووشن ,
پێش  ئه‌وه‌ی ژنه‌كه له دایك بوو بێت .
                              ****
ئه‌گه‌ر ڕێگام پێ بدرێ
هه‌ر ئێستا ده‌خوازم خوودم به باڵایی بگه‌یه‌نم ,
وه‌لێ توانای ئه‌وه‌م نییه, 
تاوه‌كو نه‌بمه ده‌سه‌ڵاتدارێك كه هه‌موو ژیر و دانا زیندووهكان له‌گه‌ڵمدا نه‌ژین ؟
ئایه ئه‌مه مه‌به‌ست و هیوای  هه‌موو مرۆڤێك نییه له سه‌ر ئه‌م زه‌میندا؟
               
                              **** 
گه‌وهه‌ر كوشكێكه ئازار به ده‌وری ده‌نكه خۆڵێكدا دروستی كرد.
ئه‌ی ئایه ئه‌و په‌رۆشییه چییه كه جه‌سته‌كانی ئێمه‌ی دروست كردووه ؟
یا ئه‌و ده‌نكانه چین كه به ده‌وریاندا دروستكران ؟
                               ***                              
ئه‌و ده‌مه‌ی كه خودا چه‌شنی وورده به‌رده‌كان تووریدامه ناو ئه‌م زه‌ریا سه‌رسوڕهێنه‌ره,
بێدهنگییهكهیم ژڵژاند به‌وه‌ی كه چه‌ندان بازنه‌م به سه‌رییه‌وه دروست كرد 
كه له ژماردن نه‌ده‌هاتن   .  
لێ كه گه‌شتمه قووڵاییه‌كه‌ی منیش وه‌كو ئه‌و بێده‌نگ بووم .
     
                         ****
بێده‌نگییم بده‌یه هێرش ده‌به‌مه سه‌ر تاریكییه‌كانی شه‌و  .  
بێده‌نگییم به‌رێ تاریكییه‌كانی شه‌و تێده‌په‌ڕێنم .
                       ***
  (*)ئه‌بوو هۆل په‌یكه‌رێكه له میسر جه‌سته‌ی پێكهاتووه له جه‌سته‌ی شێر , به‌ڵام سه‌ری له شێوه‌ی سه‌ری مرۆڤه
نوسینی جوبران خلیل جوبران
وه‌رگێڕانی/بناز فاتح

 
			 
			 
			