![ديوێکی ديکه‌ی په‌نده‌کان… ديوێکی ديکه‌ی په‌نده‌کان…](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/simkoAhmadRashid_603574621.jpg)
ديوێکی ديکه‌ی په‌نده‌کان…
Closed
سمکۆ ئه‌حمه‌د ره‌شيد
(ده‌نگی ده‌هۆڵ له دوور خۆشه)..
ده‌نگی عه‌شق
تا نه‌ڕژێته قوڵايی رۆح تامی نييه
***
(مارانگاز له خشه‌ی گوريس ده‌ترسێت)..
عاشق له هه‌ڵکردنی ته‌نهايی و
چرکه‌ساتی لێک‌دابڕان
***
(جام که پڕبوو لێيدهڕژێت)..
رۆح که پڕ بوو له عه‌شق
ره‌نگی بنباڵی په‌پووله ده‌گرێت
***
(ئاو بڕژێت کۆ نابێته‌وه)..
عه‌شق بڕژێت
ئه‌ستێره‌کان ده‌کوژێنه‌وه
مرۆڤ
له ناو تاريکييدا ده‌لوورێنێ
***
(سک برسی بێت ، چاو کوێر ده‌بێت)..
رۆح برسی بێت
بێزوو به عه‌شقه‌وه ده‌کات
***
(زه‌رده‌خه‌نه ئارايشتی روخساره)..
عه‌شق ئارايشتی رۆح
***