کۆمه‌ڵه‌ی ژ کاف و کاردانه‌وه‌ی له سه‌ر کۆماری کوردستان
ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی ڕابردووی خۆی له بیر ده‌چێته‌وه ئه‌وا ناچاره مێژوو دووپات بکاته‌وه
یه‌کێک له سه‌ره‌کی ترین حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه که تا ئه‌مڕۆ جێ پێ و شوێنی له ناو شۆرش وخه‌باتی ئازادی خوازانه‌ی کوردستانه .
کۆمه‌ڵه له مانای وشه‌دا به مانای خه‌ڵک به کۆمه‌ڵ دێت . له ساڵی 1325 کۆمه‌ڵه له لایه‌ن تاقمێک له که‌سایه‌تیه به‌ناوبانگ و رۆشبیرهکانی شاری مهاباد دامه‌زرا و به ناوی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانی کورد ، ده‌ستی به کار کرد ، ژیانی کۆمه‌ڵه به ناوی ژیان یا ژیانه‌وه دێت بوو و ده‌ستی کرد به کار و ڕێکخستنی نه‌هێنی له ناو شار و ئاواییه‌کانی ده‌ورو به‌ری مهاباد ده‌ستی و مژده‌ی ئاسۆیه‌کی روونی پێ بوو بۆ خه‌ڵکی کوردستان و هه‌ر به‌و هۆیه له ماوه‌یه‌کی که‌مدا خۆی له نێو دڵی خه ڵکی شاری مهابادا کرده‌وه و هه‌ر چه‌ن کۆمه ڵه به هۆی رووداوه سیاسیه‌کان ، ناوه‌که‌ی له کۆمه‌ڵه‌ی ژ کافه‌وه گۆڕدرا بۆ حزبی دموکراتی کوردستانی ئێران.
هه‌وه‌ڵێن کاری ئه‌و که‌سانه که ده‌بوونه ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه سویند خواردن بوو ، که بریه‌تی بوو به قۆرئان و ئاڵا و خاک سویند خواردن بۆ ئه‌وه‌ی که هیچ کات خه‌یانه‌ت و پشت له شۆرش نه‌که ن ، هیچ کام له بریار و قسه‌کانی ناو کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه باس نه‌که‌ن، تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانیان پابه‌ند بن به کۆمه‌ڵه و هه‌ر ئه‌ندامی ئه‌و حزبه بن، هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به خوشک و برای خۆیان بزانن و له هه‌موو کاتێکدا پشت و په‌نای لێقه‌وماوانان بن و به بێ ئیزنی ته‌شکیلات نابێ بچنه ناو هیچ حزبێکی‌تره‌وه هه‌میشه ئاماده‌ی جیانبازی و گیانفدایی بن بۆ کۆمه‌ڵه.
هه‌وه‌ڵێن که‌سانی ناو کۆمه‌ڵه بریه‌تی بوون له عه‌بدوالرحمان زه‌بیحی، مه‌لا عه‌بدالله داودی، قاسم قادری، مامۆستا هه‌ژار (عبدالرحمان شه‌ره‌فکه‌ندی)، نانوازاده،مامۆستا هێمن (محه‌ممه‌د ئه‌مین شیخ السلامی) و هه‌ر وه‌ها رحمان حلوی و چه‌ند که‌سیه‌کی تر و هه‌ر وه‌ها میر حاج که خه‌ڵکی کوردستانی باشوور بوو نه‌خشی سه‌ره‌کیان ده‌گێرا له دروست بوونی کۆمه‌ڵه‌ی ژ کاف، هه‌ر چه‌ن کۆمه‌ڵه به نه‌هێنی کاری ده‌کرد به‌ڵام زۆر زوو جێگه‌ی خۆی له نێو دڵی خه‌ڵکدا کرده‌وه و له ماوه‌یه‌کی کۆرت ماوه‌دا توانی که‌سانێکی زۆر له ده‌ور خۆی کۆ بکاته‌وه.
کۆمه‌ڵه له‌و ماوه کۆرته‌دا توانی چه‌ندین کاری هۆنه‌ری پێشکه‌ش بکات بۆ نموونه بۆ هه‌وه‌ڵ جار شانۆ نامه‌یان له کوردستان وه‌ڕێ خست و هه‌ر وه‌ها چه‌ندین هۆنهومهند و شاعیر و نووسه‌ری وه‌ک زه‌بیحی، قه‌زلجی، هه‌ژار و هێمن خۆڵقانی ده‌ستی ئه‌و ماوه کۆرته ی کۆمه‌ڵه‌ن و له‌و هه‌ڵ و مه‌رجه‌دا توانیان ئه‌و هیوا نووستوه‌ی خه‌ڵکی کوردستان وه‌خه‌به‌ر بێنن و هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا ساڵی 1323 پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌دیان وه‌ک سه‌رۆک و رێبه‌ر هه‌ڵبژارد و ده‌ستی به کاری خۆی کرد و تا دوا هه‌ناسه‌ش به‌و سوینده‌ی که خواردبووی وه‌فادار ما.
ئه‌و رۆژگاره دنیا به‌ره‌و شه‌ڕ ێکی نه‌خوازراو ده‌چوو، شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی و دوای ماوه‌ێکی کۆری ئێران له لایه‌ن رووس و ئه‌مریکا و ئنگلیس ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و هه‌ر ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌لێکی ره‌خساو بۆ کۆمه‌ڵه ده‌ست بدات بۆ ئه‌وه‌ی به بێ ته‌قه بگرن به سه‌ر ژاندارمریدا و توانیان به‌شێکی به‌رچاو له کوردستان رزگار بکه‌ن .
له ساڵی 1945 دا کاتێ پێشه‌وا و هاورێکانی ده‌چن بۆ رووسیا ئه‌وان نارزایه‌تی خۆیان له مهڕناوی کۆمه‌ڵه ده‌ربری و خوازیاری گۆرانی ناوی کۆمه‌ڵه بوون کورده‌کانیش داوی دروست بوونی کوردستانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیان کرد که له لایه‌ن جه‌عفه‌ر باقروف سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و کاتی رووسیا قه‌وڵی دا که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک یارمه‌تی حکومه‌تی کوردستان بدات
دوای هاتنی هێزه بیانیه‌کان وه‌ره‌ق گۆڕدرا و سیاسه‌تی کوردستانیش وه‌ک هه‌میشه که به هۆی ده‌سه‌ڵاته زڵ هێزه‌کانه‌وه گۆرانی به‌سه‌ردا هاتووه ئه‌مجاره‌ش به ناچار ناوی کۆمه‌ڵه‌یان گۆڕی و کرا به حزب دموکراتی کوردستان و پێشه‌وا ئه‌و کات وه‌ک رێبه‌ری کۆمه‌ڵه ئه‌رکه‌کانی وه‌ئه‌ستۆ گرتبوو.
ئه‌مه ئه‌و گۆرانه بوو که به سه‌ر ناوی کۆمه‌ڵه‌ی ژ کاف هات و له‌و سه‌رده‌مه‌دا سیاسه‌ته‌کانی زڵ هێزه‌کان بووه هۆی ئه‌وه‌ی که کورد به ناچاری مڵ بدات به داخوازیه‌ک که زۆربه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه رازی نه‌بوون و به‌ڵام به ناچاری ئه‌و پێشنیاره‌یان قه‌بووڵ کرد.