ئه‌کره‌می مام عه‌لی
ئه‌کره‌م عه‌لی محێدین
“ئه‌کره‌می مام عه‌لی”
ڕۆژی 22/01/2011 یادی ده ساڵه‌ی کۆچی دوایی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسی گه‌له‌که‌مانه ئه‌کره‌می مام عه‌لی.
ئه‌کره‌می مام عه‌لی یه‌کێک بو له‌و نووسه‌ره کورده به هه‌ڵۆێستانه‌ی، که هه‌میشه له به‌ره‌ی میلله‌ته‌که‌یدا بووه‌و، له‌و پێناوه‌شدا زۆر تێکۆشاوه.
ئه‌کره‌م له بواری نووسینی ستوونی ته‌نز ئامێزدا و هێما که‌م وێنه بو، به‌رهه‌مه‌کانی تائێستاش بۆن و به‌رامه‌ی خۆیان ون نه‌کردوه.
ئه‌کره‌م زۆر به زووی ده‌چوووه دڵه‌وه بۆیه ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ند ساتێک ناسیبێتی ئاره‌زووی کردوهزیاتر لێی نزیک بکه‌وێته‌وه چونکه مرۆڤێکی ساده و ساکار و پاک و هۆشمهندو خاوه‌ن بیر وهه‌ڵوێست و ڕۆشنبیرش بووه.
یه‌کێک له براده‌ره نزیکه‌کانی ده‌ڵیت “ئه‌کره‌م عاشقی کورد وکوردستان بوو به‌ڵام هەرگیز هه‌ستم نه‌کرد که ناسیۆنالیست بێ” به‌ڵی ئه‌کره‌م بوو بووه مامه خه‌مه‌ی نیشتیمان و ئازاری خاکه‌که‌ی ئه‌و ئازارانه‌ی به به‌رۆکی خۆیدا هه‌ڵئه‌واسی تا ئه‌و کاته‌ی خه‌م و ئازار ئه‌ونده قورس و گران بوون به جه‌سته‌ی پاکیدا شۆڕبۆوه.
http://www.youtube.com/watch?v=8Zbea-6MwH8
http://www.youtube.com/watch?v=N6l7IizYS7g
http://www.youtube.com/watch?v=8uBLhchqZEg
http://www.youtube.com/watch?v=07nELlqGbZk
ئه‌کره‌م عه‌لی محێدین
“ئه‌کره‌می مام عه‌لی”
ــ ساڵى (1955) لە سلێمانى لەدایکبوووە.
ــ ساڵى 1977 به پێنج چیرۆک بەشداریى له (کۆمه‌ڵێ چیرۆکى ئاوس)دا کردووە.
ــ په‌یمانگه‌ى کشتوکاڵى (هونه‌ریى) ته‌واوکرد.
ــ لهبهرئهوەى جوانه‌مه‌رگ له قوتابییه یەکهمینهکان بوو.. لە کۆلێژى کشتوکاڵ له ئه‌بوو غرێب وەرگیرا و، له‌ساڵى 1983 دا بڕوانامه‌ى وەرگرت و دواتر له
زانکۆى (ئه‌سکى که‌ڵه‌ک) وەک موعید خه‌ریکى دەرزوتنهوە بو.
ــ له ساڵى 1982 دا ژیانى هاوسه‌رێتى پێکهوەنا و کوڕێکى تاقانه‌ی هه‌یه به‌ناوى (زۆزک).
ــ ئەو کاتەی کە ئەکرەمی مام علی هەستی کرد کە ئیتر ناتوانێت بەرگەی زوڵم و چەوسانەوەی میللەتەکەی بگرێت بۆیە بەدڵ ماڵئاوای لە هاوڕێ و چایخانە رەشداگیرساوەکەی باوکی کرد و ڕێی شاخی گرتە بەربەڵام لەوێش دیسان بەرەو مەرگەساتێکی تر بۆوە مەرگەساتی کە زۆرینەی زۆرمان بینیومانە کە چۆن شاخ پشتی لە شاخ و چۆن پێشمەرگە خزێنرابووە مەتەرێزی دژ بە یەک و سەرهەڵدانی پچوکترین بیرۆ ڕای ئازاد و سەربەست هەر زۆر بەزویی دەمکوت و سەرکوت دەکرا هەر بۆیە لە ساڵی ١٩٨٦ بۆ دوهەم جارکەشکۆڵەکەی کردەوە کۆڵی و بەرەو هەندەران نیشتمانى جێهێشت دواجار له سوید گیرسایهوە .. له‌وێ به ڕەنجى شانى خۆى دەژیا .. ههردەمیش له یارمه‌تیدانى هاوڕێیانى نێو وڵات درێغى نه‌کردووە و بەتهنگیانهوە بوو.
ــ ساڵى 1992 کۆمه‌ڵه چیرۆکێکى بەناوى (بازنه‌ى خۆر)ەوە له سوید چاپ و
بڵاوکردەوە.. شه‌ش کورته چیرۆکى له‌خۆى گرتووە.
ــ دەسته‌ى به‌ڕێوبه‌رى ڕادیۆى (ئاوات-هێڤى) بووە که له (مالمۆ)ى سویدەوە بە زمانى کوردى پهخشدەکرا.. به‌ردەوام له دژى شه‌ڕى میللهتکوژیى له باشوورى مهزنداو له‌مه‌ڕ کێشه گه‌رم و گوڕەکانى کورد به گیان و نه‌فه‌سێکى مرۆڤدۆستى کوردپهروەرانهوە ته‌نزو وتاری دەنووسى و مێزگردى جۆراوجۆرى سازدەدا.
دەسته‌ى نووسه‌رانى بڵاوکراوەى (چراخان) بوو که به کوردى له سوید دەردەچوو.. به بهردەوامیش گۆشهیێکى تهنزئامیزى تێیدا هه‌بوو.
ــ ئه‌ندامى دەسته‌ى نووسه‌رانى گۆڤارى (مه‌ڵبه‌ند) بوو که له له‌ندەن دەردەچێت و له‌میشدا وێڕاى بابه‌ت و وتار، گۆشهیەکى به‌ردەوامى تهنزئامێزى هه‌بوو.
ــ لهمانگنامهکانى (ژینى نوێ) و (په‌یام) و (ڕۆژى نوێ) دا وتار و تۆژینهوەى ڕۆژنامهگهرییانهى بڵاوکردۆتهوەو.. نوسه‌ر و هاوکاریان بووە.
ــ دەورى به‌رچاوى له پهروەردەکردنى منداڵانى کوردى سویددا هه‌بووە، به‌تایبه‌تى له بوارى فێرکردنى زمانى کوردی‌دا.
کۆمه‌ڵێ چیرۆک و په‌خشانى جۆراوجۆرى دیکه‌ى به زمانى کوردى و عهرەبى هه‌یه، زوربه‌یان بڵاونهکراونهتهوە.
کۆمه‌ڵێ چیرۆکى له زمانى عهرەبى و فارسی وسویدی کردۆته کوردى و زوربهیانى له گۆڤار و بڵاوکراوە کوردیەکاندا بڵاوکردۆته‌وە.
ــ لە ڕۆژى 22/01/2002 له سوید به نه‌خۆشى کۆچیدوایى کرد و.. هه‌ر له‌وێش به خاک سپێردرا.
چۆن مه ڕ بوو به مه‌ڕ؟
نوسینی: ئه‌کره‌م عه‌لی
پێش ئه‌وه‌ی ببمه مه‌ڕ، ،منیش وه‌کوو تۆ وابووم، ئینسانی دوو پێ. ژیانی پڕ به‌خته‌وه‌ریی و مه‌مله‌که‌تی تایبه‌تی خۆم هه‌بوو.
منیش کاتی خۆی، ئه‌وکاته‌ی هێشتا نه‌بووبووم بەمهڕ به‌سه‌ربه‌ستی و ئازادانه هه‌ڵس و که‌وتم ده‌کرد، که‌س نه‌یده‌توانی وه‌کو ئێستا ملهوڕییم به‌سه‌ره‌وه بکات و چۆنی بوێ وام بدۆشێ!
به مه‌یلی خۆم بۆ کوێم بویستایه ده‌چووم، وه‌کو ئێستا ملکه‌چی فه‌رمانی شوان نه‌بووم.
پێش ئه‌وه‌ی ببمه مه‌ڕ، به‌ری ڕه‌نجی خۆم بۆ خۆمبوو. به ئاره‌قی ناوچه‌وانی خۆم ، نانی ڕۆژانه‌ی خۆمم په‌یدا ده‌کرد، وه‌کوو ئێستا چاوم له به‌رماوه‌ی که‌سانیتر نه‌بوو، وه‌کو ئێستا به‌مه‌یلی خۆیان یخیان نه ئه‌دام بۆ هه‌ر له‌وه‌ڕگایه‌ک خۆیان بیانه‌وێ.
جاران جارانی پێش مهڕیم، قاقام لێده‌دا، شادمان بووم، به‌کامی دڵ هه‌ڵده‌په‌ڕیم، سه‌مام ده‌کرد، مه‌مله‌که‌تێکی ئاوه‌دانی ڕازاوه‌و شارستانیانهم هه‌بوو، جاران خۆم خاوه‌نی خۆم بووم، که‌س خاوه‌نم نه‌بوو، پێش ئه‌وه‌ی ببمه مه‌ڕ ئازاد و ئازا بووم، وه‌کوو ئێستا ترسنۆک و دهستهمۆو ئاماده‌ی مل خستنه به‌ر چه‌قۆ نه‌بووم.
پیش ئه‌وه‌ی ببمه مه‌ڕ، ئینسانی دوو پێ، منیش وه‌ک تۆ وا بووم!
زمانی تایبه‌تیی خۆمم هه‌بوو، وه‌کو ئێستا هه‌ر باعه باعم لێوه نه‌ده‌هات.
هه‌زاران وشه‌ی ناسک و نازدار جوانکیله له فه‌رهه‌نگی زمانهکمدا بوو.
زمانه‌که‌م ڕه‌گدانه‌وه‌ی ژیانم بوو. پڕ بوو له‌وشه‌ی ناسکی شاعیرانه‌ی هه‌ست بزوێن، پڕ بوو له وشه‌ی به‌نرخ و پڕ مانای به‌رزی مرۆڤایه‌تی.
ئیستا ته‌نیا یه‌ک وشه ده‌زانم “باع” وشه‌ی شادی و خۆشیمه وشه‌ی غه‌م و ماتممه. وشه‌ی ڕق و تووڕییمه، وشه‌ی سۆزوخۆشهویستیمه.
“باع” وشه‌ی سه‌رکه‌وتن و سهرفهرازیمه، وشه‌ی دیلێتی و بهندیمه.
له‌و فه‌رهه‌نگه ده‌وڵه‌مه‌نده‌م ته‌نها ئه‌و وشه‌یه‌م بۆ ماوه‌ته‌وه. ته‌نها ئه‌و وشه‌یه‌و به‌س، باقیی زمانه‌که‌مم وه‌کو سه‌ربه‌ستیم له‌ده‌ستدا. ئه‌زانی بۆ ئینسانی دوو پێ؟!..
چونکه فه‌رهه‌نگه ڕازاوه‌که‌ی زمانه‌که‌م وشه‌یه‌کی که‌م بوو!!
ئازاری هه‌زاران ساڵه‌ی من، بوونم به قۆچی قوربانیی، زه‌لیل بوونم ملکه‌چیم، به‌په‌راوێز بوونم، به‌چوار پێ ڕۆیشتنم، بوونم به مه‌ڕ، هه‌ر هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وشه‌یه‌ک له زمانه‌که‌مدا نوقسان بوو، وشه‌ی (نه‌ء).
من ئه‌و کاته هێشتا نه‌بووبووم به مه‌ڕ، له مهملهکهتە سهربهخۆکهمدا وشه‌ی (نه‌ء) له زمانه‌که‌مدا نه‌بوو، من ئه‌وسا پێش ئه‌وه‌ی ببم به مه‌ڕ زۆرئاسوودو و سه‌ربه‌ست ده‌ژیام، تا ڕۆژیکیان شوانێکی شه‌ڕانیی تینووی ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی به زۆری زۆرداریی خۆی سه‌پاند به‌سه‌ر عه‌رشی مهملهکهتهکهمدا، ئێمه که هێشتا نه‌بووبووین به مه‌ڕ، ده‌نگمان نه‌کرد، نه‌مانووت (نه‌ء).
ڕۆژێکیان خۆشه‌ویستیی لێ قه‌ده‌غه‌کردین، فه‌رهه‌نگه ڕازاوه‌که‌مان وشه‌ی (نه‌ء)ی تیا نه‌بوو تا فه‌رمانه‌کی ڕه‌تکه‌ینه‌وه، ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه خۆری خۆشه‌ویستیی ئاوا بوو.
ڕۆژێکیان بڕیاریان دا ئێمه که تا ئه‌و ده‌مه براو خۆشه‌ویست و ئازیزی یه‌کتر بووین، بکات به‌گژ یه‌کا، ئێمه نه‌مانووت (نه‌ء).
ئیتر پێمان فێر بوو، له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی هه‌ر ڕۆژێکی نوێ‌دا، به‌شێکمان له سه‌ربه‌ستی و ئاسووده‌یی مەملهکهته به‌ختیاره تایبهتییهکهمان لێ زه‌وتکراو ئێمه هه‌ر بێده‌نگ بووین.
دواجار به‌یه‌کجاریی کلیلی هۆش و هه‌ست و نه‌ست و بیرکردنه‌وه‌شی لێ زه‌وت کردین و ناویشی لێ ناین مه‌ڕ.
ئینسانی دوو پێ! تۆ به‌خته‌وه‌ریت، خاوه‌نی زمانێکیت، هه‌رچه‌نده زۆر له زمانه کۆنهکەی من لاوازتر‌و هه‌ژارتره، به‌ڵام به‌خته‌وه‌ریت چونکه وشه‌ی (نه‌ء)ی تیایه. به‌کاری بێنه، ئینسانی دووپێ،پێش ئه‌وه‌ی وه‌کو من به چوار پێ بڕۆی، پێش ئه‌وه‌ی له کونجی ته‌ویله و گه‌وڕه‌کاندا زه‌لیل و ده‌سته و ئه‌ژنۆ دانرێی، پێش ئه‌وه‌ی زمانه‌که‌ت لێ بستێننه‌وه‌و (باع) بخه‌نه ناو ده‌مته‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی به جه‌ڵه‌ب به‌ره‌و قه‌سابخانه، به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆتان، به پێی مه‌یلی خۆتان ، ملی بێ ئومێدیتان بخه‌نه به‌رده‌م چه‌قۆی قهسابهکانتان، ئه‌و وشه سیحرییه به‌کار بێنه. بڵێ (نه‌ء).
چایخانه‌که‌ی مام عه‌لی
Foto: Khaled Satar