دژی سرۆشت …. د.تاهیر بابان
Closed							
	
						
						
					بولبول هه‌تاکو پیر ئه‌بێ
له ناو گوڵزارا گیر ئه‌بێ
ته‌نیا له باخ‌و ده‌وری گوڵ
 ته‌سکێنی دێت‌و ژیر ئه‌بێ
گوڵیش ئه‌وێنی  لا نییه 
ته‌نیا مهغڕوڕی جوانییه
نازانێ جوانی‌و ڕهنگو بۆ
هه‌موی ده‌مێکه‌و فانییه
ڵای من هه‌ر باخێ ئاوایه 
که ئازادی تیا به‌رپایه
بۆلبول گه‌روی له گۆدایه
گوڵیش له نازی خۆدایه
که دارستانی ئه‌و باخه
ئاسمانی شین‌و ئه‌و ئاخه
له خه‌نده‌ی گه‌رمی ئازادی
 ئه‌مژن شه‌مالی پڕ شادی
نه‌ک باخێکه باخه‌وانی
به دهستوریو ئه‌رکی شانی 
له گوڵ ببڕێ شهوقو نازی
مه‌ل وازبێنێ له ئاوازی
درژی سرۆشت بڕوا‌و بزوێ
به ده‌ستوری کۆنیش بدوێ
 ئاوازیش بێ له هه‌ر لایه‌ک
ده‌ست باته داس‌و فه‌توایه‌ک
20110115

 
			 
			 
			