![سودان دواهەمین هەنگاو بەرەو ئازادی سودان دواهەمین هەنگاو بەرەو ئازادی](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/south_sudan_726429474.jpg)
سودان دواهەمین هەنگاو بەرەو ئازادی
Closed
لە یانوەردا باشووری وڵات دەنگی خۆیان بەرەوە سەربەخۆیی دەدەن . تۆ بڵێیت باکوور بەم جیابوونەوەیە ڕازی بێت ؟ ئایا ناوچە هەژارەکەی وڵات دەتوانێت لە ژیان بەردەوام بێت ؟
Renk رێنک شارێکە دەکەوێتە باشووری وڵاتەوە ( مەبەستی وڵاتی سودانە.،،،وەرگێر) ، شارێک کەبەرگێکی خەماوی پۆشیوە. لەم شارەدا یەک مەتر شەقامی قیرتاو نابینیت، هۆتێلی نییه ، سینەما نییه ، لەبەرامبەردا تۆز و لمێکی زۆری هەیە ، سەگێکی زۆر لەسەر شەقامەکاندا دەوەڕێن ، لەپەنادیوارەکاندا خەڵکێکی ئاوارەی زۆر دەبینیت ، کەلە ئەسیووپیاوە هەتاوەکوو ئێرە ئازاریان چەشتووە. لە هەفتەکانی پێشوودا ، شاری رێنک ترسناکتر بووە . سەدان کەس شارەکەیان بەجێهێشتووە، هەزاران کەسیش خەریکی کۆکردنەوەی جانتاکانیانن . لەنزیک شاریشەوە لە سەربازگەیەکەوە ، تانکەکان لە حالەتی ئامادەباشیدان . …..