![٨ی مارس لەبەرنامەیەکی نەورۆز تیڤی ٨ی مارس لەبەرنامەیەکی نەورۆز تیڤی](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/halala_214781080.jpg)
٨ی مارس لەبەرنامەیەکی نەورۆز تیڤی
هەڵاڵە رافع :دەبێ ژنان پێداگری لەسەر گۆرینی دەستورو کۆمەڵێ یاسا بکەن
دەبێت له ههوڵی ئهوهدا بین که خەڵکی کوردستان بهشدار نهبێ لهکێشمه کێشی نێو حیزبهکان، بهڵکو فوکوسی سهرهکیان لهسهر خواسته رهواکانی خۆیان بێت، کهخواستهکانی بزووتنهوهی یهکسایخوازی ژنانیش بهشێکه لهخواستهکانی کۆمهڵگا. ئهو کێشمهکێشە سیاسیهی حزبەکان هیچی بۆ کۆمهڵگا و بزووتنهوهی ژنان تێدا نیه بەڵکو بزوتنەوەکە بەلاڕێدا دەبات و خواستەکانی خەڵک دەخاتە پەراویزەوە”.
تیشکە مەرەسەنە / سوید
لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی تەلەفزیۆنی نەرورۆز دا کە لەستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بەبۆنەی ٨ ی مارسی ئەمساڵ و گرنگی رۆڵی ژن لە ئاڵوگۆرەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و کوردستان بەتایبەتیسازکرابوو، هەڵاڵە رافع بەرپرسی ێکخراوی داکۆکی لەمافەکانی ژنان و سەنتەری نینا بۆ داکۆکی و داڵدەدانی ژنان لە سوید، سەرنج و تێبینیەکانی خۆی لەمەر مێژووی هەشتی مارس و گرنگی ئەو رۆژە بۆ بیرخستهوهو یەکخستنەوەی کار و تواناکانی رێکخرا و چالاکوانانی بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان وەک پێویستیەکی حەتمی خستەڕو.
بۆ ناڕەزاییەکانی ئەمڕۆی شەقامی کوردستانیش وتی “بهشێوهیهکی گشتی دەبێت نارهزاییەکانی کوردستان ڕوبهڕوی دهسهڵات بێتهوه به گشتیهکهی، نهک تهنیا حزبێک یان لایهنێک، چونکە هەموو لایەنەکانەکانی دەسەڵات بەشدارن لە بێ مافکردنی خەڵک، دەبێت له ههوڵی ئهوهدا بین که خەڵکی کوردستان بهشدار نهبێ لهکێشمه کێشی نێو حیزبهکان، بهڵکو فوکوسی سهرهکیان لهسهر خواسته رهواکانی خۆیان بێت، کهخواستهکانی بزووتنهوهی یهکسایخوازی ژنانیش بهشێکه لهخواستهکانی کۆمهڵگا. ئهو کێشمهکێشە سیاسیهی حزبەکان هیچی بۆ کۆمهڵگا و بزووتنهوهی ژنان تێدا نیه بەڵکو بزوتنەوەکە بەلاڕێدا دەبات و خواستەکانی خەڵک دەخاتە پەراویزەوە”.
رافع سەرەنجەکانی خۆی سەبارەت بە ههڵوێست و روانینی ئەوان لەسەر رەوتی رووداوەکان بهتایبهت لهکوردستاندا کە ژنان تێیدا بەشدارن دەربری، پێی وایە کە” دەبێ ژنان لەوەش چالاکتر بەشداریان هەبێت لە ئاڵوگۆرەکاندا”، چونکە بە گووتەی هەڵاڵە “ئەو ساتەوەختانە لەسەر چارەنووسی ژنان لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەراست دا زۆر کاریگەریان دەبێت و دەبێ ژنان پلاتفۆرمی خۆیان هەبێت لە داواکاریەکانیاندا، داوای چاکسازیەک بکەن کە مافەکانی ژنان بەرچاو بگرێت”. ئەم پلاتفۆرم و داواکاریانەش لای هەڵاڵە لە چەند خاڵێکدا کۆکراونەوە؛ ئەو خاڵانەش وەک ئاماژەی کرد بریتین لە “گۆڕینی یاساکانی باری کەسێتی و جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەت و یاسا و پێویستە لەکوردستان کار بکرێت بۆ یاسایەکی تایبەت دژی کوشتنی نامووسی و فرە ژنی، زۆر گرنگە کە ئەم دوو دیاردەیە یاسای تایبەت بەخۆیان هەبێت، چونکە دیاردەی کووشتنی نامووسی لە کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو هەیە و یاسایهکیش بۆ رهسمیهتدان بهفرهژنی بونی ههیه”. هەڵاڵە لە درێژەی قسەکانی بۆ نەورۆز تێڤێ وتیشی “دەبێ ژنان پێداگری لەسەر گۆرینی دەستورو کۆمەڵێ یاسا بکەن، کە لە بەرژەوەندی مافەکانی ژندا نیە و رێگا دەدەن بە خێزان و کۆمەڵگاش کە بەردەوام تووشی تووندوتیژیی ببنەوە، کێشەی سەرەکیش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە دەستوور لەسەر مەبنەمای شەرعییەتی ئیسلام دامەزراوە و دەستوور دەستوورێکه بۆ ههموو عێراق”. بۆ چارەسەری ئەوەش هەڵاڵە پێی وایە کە “دەبێ کوردستان دەستووری تایبەت بەخۆی هەبێت و لەو دەستوورەش دا کۆمەڵێک یاسا دانرێن کە مافەکانی ژنان لەبەرچاو بگرن، جگە لەوەش چەند یاسایەکی تایبەت بۆ کۆمەڵێک دیاردەی وەک فرە ژنی و کوشتنی نامووسی دابنرێت. دروستبونی ئەو یاسایانەش لەچوارچێوەی دەوڵەتێکی عەلمانیدا دەکرێت، بۆیە دەبێت کار بکرێت بۆ دامەزراندنی دەوڵتێکی سەربەخۆی عیلمانی لەکوردستان، ئەوکات دەکرێت کار بۆ داڕستنی ئەویاسانەش بکرێت، دەبێت ژنانیش راستەخۆ و بەردەوام بەشداری و کاریگهریان هەبێت لەو پرۆسه سیاسیهدا”.
لە تەوەرێکی تری باسەکەی نەورۆز تێڤێدا باس لە کارو چالاکیەکانی ناوەندی نینا کرا و هەڵاڵە رافع، لە کارەکان و ئامانجەکانیان لەو سەنتەرەدا دواو، گرنگی چۆنیەتی کارکردن و هاوکاری و کاری هاوبەشی نێوان ئەوان و رێکخراوەکانی دیکەی ژنانی خستە بەرباس. دواتریش لەوەڵامی پرسیارەکانی نەورۆز تیڤی، بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری نینا، تیشکی خستە سەر ئەو هەنگاوەی ڕێکخراوەکەیان کە لەگەڵ کۆمەڵێک رێکخراو و هەڵسوراوانی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنانی کورد، لە سوێد بڕیاری کاری هاوبەشیان داوە لە خزمەتی پرسەکانی ژنان لە سوێد و بۆ ئەو مەبەستەش ناوەندێکی هاوبەشیان دامەزراندووە. ئەو ئاماژەی بەوەکرد کە ئامانجی سەرەکی ئەم ناوەندە هاوبەشە کارکردنە بە شێوەیەکی عەمەلی لە زۆر ئاستی جیاوازدا، بۆ ئەوەی بتوانن کاریگەریان هەبێت، لە ڕوبەڕووبونەوەی دیاردەی تووندوتیژی بەرامبەر ژنان، و هاوکات کار بکەن بۆ کەمکردنەوە ی روودانی “کوشتینی نامووسی”. هەڵاڵە رافع ئاماژەی بەوەش کرد کە “هەر رێکخراو و کەسایەتییەکی لایەنگر لە مافەکانی ژن و مافەکانی مرۆڤ، دەتوانن ببن بە ئەندام و بەشداری چالاکانەیان هەبێت لەو ئۆرگانە نوێیەی ئەوان”. و پێشی وابوو کە ئەوان بە هاوکاری هەموو کەسایەتی و گروپ و رێخکراوی مەدەنی جیاواز دەتوانن پێشگرێک بن لەبەردەم تەشەنەکردن و بەردەوام بوونی تووندوتیژی و کوشتنی ژنان، بە بیانووی خاوێنکردنەوەی نامووس.
لەکۆتای بەرنامەکەی نەورۆز تیڤی بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری نینا و ڕێکخراوی داکۆکی لەمافەکانی ژنان لەوەڵامی پرسیارێکدا چۆنیەتی کارکردنی خۆیانی خستەوە بەرباس و روونیکردەوە، هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە کەسانی پرۆفیشناڵ لەسەر ئەم دیاردەیە لێکوڵینەوە دەکەن بۆیان، گرنگیش بەلایەنێکی تری ئەم دیاردەیە دەدەن، کە ئەویش هەڵسەنگاند و تاووتوێکردنی دیاردەی “کوشتنی نامووسی”ە لە کۆنتێکستی کوردی و رۆژهەڵاتی ناوەراستدا.