جه‌نگ …. كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
ئه‌م زه‌مه‌نه
زه‌مه‌نی گیانه‌ڵاو ئاواره‌بوونه
زه‌مه‌نی خه‌نده‌و قاقاو پێكه‌نینی
پێكی شه‌رابی دوژمنه
گلانی شاباڵی ئه‌و شۆڕه سوارانه‌یه
كه ته‌لیسمی دڕكاویان هه‌ڵده‌ته‌كاند
مه‌رگی له‌ناكاوی ئه‌و په‌پولانه‌یه
كهشیلهی گوڵانیان هه‌ڵده‌مژی
جه‌نگ..
ئه‌ی گه‌وره‌ترین دوژمنی
به‌خته‌وه‌ری ئاده‌م
ئه‌ی بزه تۆراوهكهی
سه‌ر رێگه‌ی كۆچبه‌ره خه‌مباره‌كان
جه‌نگ داستانی جوانیت نه‌غرۆ كردین
جیهانه ئهفسووناویهكهت رووه‌و
مه‌رگ راپێچ كردین
كاتێ گوڵه‌كانی ئاشتی
چاوه‌ڕێی ماره‌كردن بوون
نهێنیه شاراوه‌كان، راز‌و نیازهكانت
له‌به‌رده‌م لێواری مه‌رگدا ههڵووشی
جه‌نگ بڕۆ خوات له‌گه‌ڵ
ئێمه شه‌یدای ئه‌و تیشكه زێڕینهین
كهماچی گوڵ بكات
خولیای لێدانی ئه‌و شمشاڵهین
كهسنگمان جۆش بدات
مناڵانمان چاوه‌ڕێن
چاوه‌كانیان له‌به‌رده‌م په‌لكه‌زێڕینه‌ی
دوای باراندا هه‌تاو ده‌ركات
بابه‌س له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌ی دڵی
دایكی شههیدێكدا سه‌ما بكات.