![خوشكه‌كان له‌كوێی ئه‌م خێزانهدان ؟ خوشكه‌كان له‌كوێی ئه‌م خێزانهدان ؟](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/rebinAhmadXder_504941792.jpg)
خوشكه‌كان له‌كوێی ئه‌م خێزانهدان ؟
خێزان به فۆڕمه جێگیرهكهیهوه كه شێوه‌ژیانی گردبوونه‌وه‌ی هاوخێن و هاوده‌مانه، دووریش نییه له‌ده‌ركه‌وته‌ی جیاجیا ، كه‌به‌پێی شوێن و كلتوور و ئاین گۆڕان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا گه‌ر سه‌یری مێژوو خێزان و سه‌ره‌تاكانی به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی مرۆڤه‌كان بكه‌ین ، ده‌بینین مۆدێلی جیاجیا به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، بۆ ئه‌مه‌ش گران نییه گه‌ر لهمیتۆلۆژیای ئهشكهوتنیشنان و قۆناغی ڕاووشكار رابمێنین – سه‌ره‌تاكانی كۆبوونه‌وه كه زۆر كه‌س به‌قۆناغی دایكسالاری و پابه‌ندبوونی پیاو بهڕاوشكارو دهستڕاگهیستشنی ژن به ته‌رازووی ئابووری ( لایه‌نی ئابووری) ناوی ده‌به‌ن – قۆناغێك كه هێشتا نه‌ببووه مه‌یدانی سه‌رداریی و كۆیله‌یی ، یان باڵاده‌ستی لایه‌ك به‌سه‌ر لایه‌كی تردا، به‌ڵام دواتر ورده ورده ئه‌م تای ته‌رازووه ده‌كه‌وێ و هاتنی ئه‌فسانه‌ی تر و له‌دوایشدا ئاینزاكان مۆدێلی جیاوازتر له‌خێزان دێننه كایه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی له‌م مۆدێله‌دا بێ ڕۆڵكردنی ژن له‌به‌رچاو بگرین، ده‌بێ سه‌رداریی و كۆیله‌یی و مه‌یلی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی پیاو بخه‌ینه به‌رچاو و لێی وردبینه‌وه.
لێوردبوونه‌وه له‌م مۆدێله‌ی خێزانه به‌چه‌ندان تێز و شه‌قامی فیكریدا ڕۆشتووه،چونكه دواجار ئه‌وه‌ی له‌خێزاندا رووده‌دا واته هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه له‌كۆمه‌ڵگادا ڕوودا ، یان له‌سیستمی سیاسی‌دا ره‌نگده‌داته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ و له‌سایه‌ی ئه‌م مۆدێلی خێزانه‌دا كه ده‌رهاویشته‌ی ئه‌فسانه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی سیستمی نێرسالاره، خێزان بۆته سندووقێك له په‌راوێزی شته‌كان ، له‌په‌راوێزی كۆمه‌ڵگادا.
پهراوێزكهوتنی خێزان له‌كۆمه‌ڵگادا بێ هۆنییه، بێ هۆش نییه ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی نووسین و تێزه‌كان خێزان ده‌خه‌نه لاوه و ده‌یخه‌نه پاشگری ده‌زگا و سیسته‌مه‌كانی تر، ده‌كرێ بڵێین خێزان له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بۆته ده‌زگایه‌ك كه تاكه‌كان فه‌رامۆشییان كردووه و وه‌ك بنبهستگهیشتووێك لێی ده‌ڕوانن.
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت له‌م نووسینه‌دا سه‌رنجی بخه‌مه سه‌ر، یه‌كێك له‌لایه‌نه هه‌ر دیاره‌كانی ئه‌م بهبنبهستگهیشتووهی خێزان و قه‌تیس بوونیه‌تی له‌بازنه‌یه‌كدا – ئه‌ویش پرسیاركردنه له شوێنی خوشكه‌كان له‌خێزاندا، یان پرسیاری ئه‌وه‌ی خوشكه‌كان كێن و له‌كوێی ئه‌م مۆدێلی خێزانهدان كه رۆژ دوای ڕۆژ كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كا ژن بكا بهبوونهوهرێكی بێده‌نگ و رازی له‌ناو هه‌موو گرفت و ئازارهێنهكانی خۆیدا، بۆ ئه‌مه‌ش كۆی سه‌رنج چڕده‌كه‌مه‌وه سه‌ر چه‌ند خاڵێك و به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ستییان ده‌كه‌مه‌وه.
1.خێزان وه‌ك تاراوگه :
ره‌نگه هه‌موومان ئه‌و ڕسته‌یه‌مان بیستبێت كه باوك یان خوودی (دایك) خۆیشی له‌به‌رانبه‌ر كچه‌كان ده‌یڵێته‌وه ، ئه‌گه‌ر كچه‌كان له‌ته‌مه‌نی مناڵییشدابن.ڕسته‌كه 🙁 كچان موڵكی ئێمه نین رۆژێك دێت هه‌ر ده‌ڕۆن).كچان یان خوشكه‌كان هه‌ر لهسهرهتاوهك وه‌ك نیشته‌جێیه‌كی ئاواره و رۆیشتوو سه‌یر ده‌كرێن، سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش خێزان به‌م مۆدێله كه مۆدیڵی سه‌رداری باوك و براكانه راسته‌وخۆ دروسكردنی تاراوگه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ خوشكه‌كان.
سیستمی خێزانی نێرسالار لههێڵكارییه ههڕهمییهكهی دا (باوك – نێر ) وه‌ك لوتكه وه‌رده‌گرێت، ئینجا له‌دواییدا جێنشینی باوك كه هه‌رده‌بێت نێربێت و له (براكان) دا خۆی رهنگڕێژدهكات – وه‌ك چۆن لهتهوتهمدا گرفتی بوون به‌باوك و ململانێ له‌گه‌ڵ باوك دروست ده‌بێت، دوای ئه‌مانه‌ش هیچ پێگه‌یه‌كی تر نییه گه‌ر هه‌شبێت دواهه‌مین و دوا خاڵ له‌و هێڵكارییه ستوونییهدا به‌ر خوشكه‌كان ده‌كه‌وێت، ئه‌م هێڵكارییه به‌شێوه و ریشهكهیهوه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خا له‌سه‌ر شێوازی باڵاده‌ستی هێزی ئیلاهی خۆی بنیات ناوه ، بۆ ئه‌مه‌ش (باوك) ئه‌و سه‌رداره‌یه كه زاڵ و باڵاده‌سته به‌سه‌ر ئه‌وانیتردا.
خوشكه‌كان له‌و تاراوگه‌یه‌دا ته‌نها به‌هۆی (نیشتهجێنهبوون) ه‌وه ئازارناكێشن، به‌ڵكو نیشته‌جێبوونیان له‌م خێزانه‌دا ئازارێكی گه‌وره‌تره، خێزانێك كه بهئهفسانهكانی پیاو و بێ رۆڵكردنی ژن خۆی به‌رزكردۆته‌وه له‌ناویدا به‌شی خوشكه‌كان دیوارهكانن، به‌شیان دووربوونه له‌دونیای ده‌ره‌وه، له‌شه‌قامه‌كان، له رووباره‌كان و باخچه‌كان.بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت خوشكه‌كان ته‌نانه‌ت لهناوخوودی ماڵدا ناژین – چونكه ماڵ پێكهاته‌یه‌كی جیاوازه له‌خانوو ( خانووێك كه كۆمه‌ڵێك مرۆڤ تیایدا ده‌ژین) ماڵ پێكهاته‌یه‌كه سیستمێك بنیاتی ده‌نێت، به‌ڵام خوشكه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پێكهاته‌یه‌دا ده‌ژین ، گه‌ر شوێنێك هه‌بێت بۆ بوونی خوشكه‌كان له‌م پێكهاته‌یه‌دا شوێنی دواوه یان ژووره‌كانی دواوه‌ن، ئه‌و ژوورانه‌ن كه ته‌نها بۆ ته‌واوكردنی وێنه‌ی نێر دروستكراون.
(ژووره‌كانی دواوه) گه‌ر بشێت به‌مه ناوی بنێین ئه‌و ژوورانه‌ن كه خێزانی نێرسالاریان له‌سه‌ر راوه‌ستاوه و كه‌چی ژووری پڕ له ئازار‌و حیكایه‌تی ژن و خوشكهكانن،ئه‌و ژوورانه‌ن كه نێرسالار هه‌میشه ده‌یه‌وێت به نه‌بوو لهقهڵهمیانبدا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌بن، چونكه بێ بوونی ئه‌و ژوورانه لهسیستمكهدا بۆشاییه‌كی گه‌وره دروست ده‌بێت.خوشكه‌كان كاتێ له‌ناو وه‌ها خێزانێكدا ده‌ژین ڕاسته‌وخۆ گرێدراون به ئازار و ته‌واوكردن و بهپاشكۆبوونی پیاو، بۆیه‌ش له‌ناو پێكهاته‌ی ئه‌و خێزانه‌دا بێ شوێنن – سیستمی نێرسالاریش كار له‌سه‌ر بێ شوێنی خوشكه‌كان ده‌كات و هه‌میشه ده‌یه‌وێت ئه‌م تاراوگه‌یه قوڵتر بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وانه له‌گه‌ڵ قوڵكردنهوهییدا له هێڵكارییه ستوونی و ههڕهمییهكهدا باشتر رۆڵی چه‌ق بگێڕێت و ئه‌وانیتر بخاته په‌راوێزی خۆیه‌وه، بهچهقبوونی خۆی تاراوگه بۆ ئه‌وانیتر دروست بكات.
2.خێزان له ڕه‌وتی موڵكدارییدا:
خوشكه‌كان له‌م خێزانه‌دا له‌ناو ئازاری بێ شوێنی دا ده‌ژین، شوێن نه‌ك هه‌ر به واتای زه‌مینێكی دیار یان ژوورێك لهخانووهكه، به‌ڵكو به‌واتای پێگه‌یه‌ك یان هێڵێك له‌ناو سیسته‌مه‌كه‌دا، هێڵی ئه‌وان پاشكۆی سێبه‌ری ئه‌وانیتر ( باوك و برا) كانه.بۆیه‌ش له‌م سیستمه‌دا هیچ ده‌رگایه‌ك نه‌كراوه‌ته‌وه ( خوشك – ژن ) تیایدا وه‌ك بوونێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌ركه‌وته‌ی هه‌بێت، بوونی ( خوشك) به‌رده‌وام تێكه‌ڵكراوه به بوونی ئه‌وانیتر.
كاتێ بوونێك وه‌ك خۆی ده‌ركه‌وته ناكات راسته‌وخۆ له حه‌قیقه‌تی خۆی داده‌بڕێت و ئازادی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات – ئازادی گه‌شه‌كردنی خۆی.له‌م خێزانه‌شدا خوشكه‌كان ته‌واوكه‌ری پیاون، واته وێنه‌ی نێر ته‌واو ده‌كه‌ن و بۆخۆیان به‌ته‌نها وێنه‌یان نییه – درێژكراوه‌ی جه‌سته‌ی نێرن ( وه‌ك بابه‌تی شه‌ڕه‌ف ) بۆخۆیان جه‌سته‌یان نییه یان جه‌سته‌یان له ناو بۆته‌ی گومانبارییدا تواوه‌ته‌وه.
ده‌كرێ دوورخستنه‌وه‌ی (خوشك –ژن) له خۆی له‌م خێزانه‌دا له‌و خاڵانه‌دا ببینین :
– بوونێكی سه‌ربه‌خۆی نییه ، ته‌واوكه‌ری وێنه‌ی پیاوه.
– پێگه‌ی نییه له‌ناو سیستمه‌كه‌دا، شوێنی نییه – له تاراوگهدایه.
– جه‌سته‌ی وه‌ك درێژكراوه‌ی جه‌سته‌ی نێر سه‌یر ده‌كرێ.
3.خێزان و سێبه‌ره‌كانی تری :
خێزان چونكه ده‌رگای چوونه ده‌ره‌وه‌ی تاكه بۆ ناو كۆمه‌ڵگا و لانه‌ی ژیانی تاكیشه له كۆمه‌ڵگادا، هه‌رخۆی به‌ته‌نها كار له‌سه‌ر بێ شوێنكردنی خوشكه‌كان ناكات – به‌ڵكو به‌یاریده‌ی تاكهكانیی و خوودی سیسته‌می ته‌واوكراو له‌ناو ده‌زگاكانی تری وه‌ك په‌روره‌ده و سیستمی سیاسیش‌دا دووباره خۆی ره‌نگ ده‌كاته‌وه، گه‌ر سه‌یری كۆمه‌ڵگای كوردی بكه‌ین ته‌واو ئه‌مه هه‌ست پێده‌كه‌ین – له قوتابخانه و زانكۆكاندا سیستمی خێزانداری و بوونی ( باوك) ی سه‌ردار دیسان دێته‌وه پێش و خۆی ده‌رده‌خاته‌وه.
قوتابخانه‌و زانكۆكانی ئێمه بوونه‌ته‌وه ته‌واوكه‌ری هه‌مان سیستمی خێزان، به‌مه‌ش دیسان كه‌سانێك هه‌ن له‌سه‌ره‌وه‌تر قسه‌ده‌كه‌ن و كه‌سانێكیش هه‌ن له‌خواره‌وه بۆ گوێگریی داننراون، بۆ قوتابخانه‌ی كچانیش ( خوشكه‌كان) هه‌مان شت، ئه‌و ترسه‌و چاودێرییانه‌ی له خێزانه‌وه له‌سه‌ر ( خوشك ) به‌رده‌وام وه‌ك زه‌نگ لێده‌درێنه‌وه، له قوتابخانه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی فكریی بیریان لێناكرێته‌وه، به‌ڵكو ترس و چاودێرییه‌كه زیاتر و گران تر ده‌كرێت.
ئه‌و تاراوگه‌ی له‌ماڵه‌وه له‌سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه بۆ خوشك دروست ده‌كرێت، له قوتابخانه‌كان قوڵتر ده‌كرێته‌وه و خوشك كۆی كۆمه‌ڵگای بۆ ده‌بێته تاراوگه، چونكه شوێنێك له‌ناو سیستمه‌كه‌دا نییه به‌ته‌واوی بیداته ده‌ست خۆی و ئازادیبكات، هه‌میشه هه‌ست به‌ته‌نگه‌نه‌فه‌سی خوودیی ده‌كات و ناوی له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر یان وێنهكانیتر تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌كرێت، ته‌نها كارێك ئه‌و سیسته‌مه‌ی فێری (خوشك – ژن ) ی بكات ئه‌وه‌یه پشت به ئهوهانیتر ببه‌ستێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر بروات و له‌گه‌ڵ ئهوانیتردابێت ، هیچكات ده‌رگای بۆ ناكاته‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا بێت.
4. له‌خێزانه‌وه بۆ خێزانێكی تر :
خوشكه‌كان له‌ناو ئه‌م سیسته‌مه‌دا له بێ شوێنییدا ده‌خولێنه‌وه، دوا هه‌نگاوی ئه‌وان چوونه به‌ره‌و خێزانێكی تر – به‌مه‌ش بازنه‌كه خۆی ته‌واو ده‌كات و به‌ته‌واوی دێته‌وه یه‌ك، ئه‌و تاراوگه نشینییهی خوشكه‌كان كه له‌ناو رسته‌ی ( كچان موڵكی ئێمهنیین، رۆژێك دێت هه‌ر ده‌رۆن) خۆی نیشان ده‌دات ، كۆتاكه‌ی ده‌گاته رۆیشتنێك، به‌ڵام رۆیشتنه‌كه ده‌رچوون نییه له تاراوگه، چوونه به‌ره‌و تاراوگه‌یه‌كی تر، هه‌روه‌ها رۆیشتنیش نییه، به‌ڵكو هاتنه‌وه‌یه بۆ هه‌مان خاڵی سه‌ره‌تا، واته رۆیشتنی خوشكه‌كان و نهرۆیشتنییان له‌ناو ئه‌م سیستمه‌دا جیاوازییه‌كی وای نییه، چونكه خولانهوهیهكه له‌ناو بازنه‌دا.
ئه‌نجام :
دوای گه‌رانمان به‌دوای (شوێن) ی خوشك له‌م خێزانه‌دا، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، خوشكه‌كان له‌م خێزانه‌دا له بێ شوێنی‌دا ده‌ژین و له‌ناو سیستمه‌كه‌دا شوێنیان وه‌ك پێگه و ده‌ركه‌وته‌یه‌كی سهرهبهخۆ نییه، ئه‌نجامی گهرانهكهمان له‌چه‌ند خاڵیكدا ده‌خه‌ینه ڕوو :
1.خوشكه‌كان له‌ناو خێزاندا دوا شوێنیان هه‌یه، كه ئه‌میش شوێنی ته‌واوكردنی ئه‌وانیتری نێره.
2. خوشكه‌كان له‌ناو ره‌وتی موڵكداری و خێزانی نێرسالاردا بوونێكی سه‌ربه‌خۆیان نییه و له بوونی خۆیان داده‌برێن.
3.جه‌سته‌ی ئه‌وان ده‌بێته درێژكراوه‌ی جه‌سته‌ی نێر، ئه‌مه‌ش به‌هۆكاری زه‌ینیه‌تی موڵكداریی و گومانباریی، له‌دواجاریشدا ئه‌م درێژكراوه‌یه له‌بابه‌تی ( نامووس و شه‌ره‌ف) دا ره‌نگ ده‌داته‌وه.
4. خوشكه‌كان وێرای ئه‌وه‌ی له‌م خێزانه‌دا له‌تاراوگه ده‌ژین، سیستمی په‌روه‌رده‌ش ئه‌م تاراوگهبوونهیان بۆ بنبر ناكات، به‌ڵكو دووباره زیاتر و بار گرانتری ده‌كات.
5. خوشكه‌كان ناكه‌ونه سه‌ر رێگای ده‌روازه‌یه‌كی نوێ له‌ناو ئه‌م سیسته‌مه‌دا، به‌ڵكو دوا هه‌نگاوییان گواستنه‌وه‌یانه بۆ خێزانێكی تر ( هه‌روه‌ك چۆن گواستنه‌وه‌ی ژن له‌م سیسته‌مدا بۆ چوونی خوشكه‌كان به‌كاردێت بۆ خێزانێكی تر) ئه‌مه‌ش وا ده‌كات تاراوگه نشینی ئه‌وان له بازنه‌یه‌كدا بخولێته‌وه و كۆتایی نه‌یه‌ت.
ڕێبین ئه‌حمه‌د خدر