ئیسلامی سیاسی … دلشاد خدر
له سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی به‌عس، هیچ رێكخراوێكی ئیسیلامی سیاسی له كوردستان بوونی نه‌بوو. پاش درێژه كێشانی شه‌ری نێوان ئێران و عیراق و باله ده‌ست بوونی پاسداران له ناوچه‌كدا له ئه‌نجامی رێكه‌وتنی سیاسی و سه‌ربازیه‌كانی پدك و ینك و حسك، له‌گه‌ل سوپای پاسداران، به‌كۆمه‌كی كوماری ئیسلامی ئیران، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان له ناوچه‌كانی هه‌له‌بجه‌دا له دایك بوو. تا راپه‌رینیش ئه‌م گروپه ئه‌وه‌نده لاواز بوو له هاوكیشه سیاسیه‌كانی سه‌ر گوره‌پانی كوردستان سه‌نگیان نه‌بوو*. ده‌سه‌لاتی به‌عسیش بۆ به‌هێز كردنی سه‌نگه‌ری خۆی له نیو كۆمه‌لگادا، هه‌رگیز نه‌چووه ململانێوه له‌گه‌ل خواستی ئیسلامیه‌كان، به‌لكو به پێچه‌وانه‌وه له رێگای كۆمه‌لێك یاسدا رێگای خۆش ده‌كرد بۆ به ئیسلام كردنی كۆمه‌لگا*. ئه‌گه‌ر هاتنی ئه‌م ره‌وته بۆ نیو كۆمه‌لگای كوردستان بگه‌رێنینه‌وه بۆ دوای راپه‌رین. ئه‌وه ماوه‌یه‌كه به هۆی كۆمه‌لیك هوكاری بابه‌تی و خوی‌دا، ره‌وتی ئیسلامی سیاسی له كوردستاندا گه‌یشتۆته ئاستیك كه له ململانیه سیاسیه‌كانی كوردستان وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ری سه‌ر گۆره‌پانه‌كه حسیبیان بۆ ده‌كرێت و ئیستاش كه‌م نین ئه‌وانه‌ی پێیان وایه ئه‌مرۆ ئه‌م ره‌وته گه‌یشتۆته ئاستیك كه هه‌ره‌شه له ده‌سه‌لات ده‌كات و خۆی وه‌ك ئهلتهرناتیڤیك ده‌خاته روو. ترسناكی ئه‌م ره‌وته بۆ دواروژی گه‌له‌كه‌مان به‌گشتی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانی به‌تایبه‌تی، بابه‌تی ئه‌م نووسینه نیه، ئه‌وه‌نده‌ی هۆكاره‌كانی ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م ره‌وته مه‌به‌ستیه‌تی. هه‌موومان ده‌زانین كه ئه‌م ره‌وته له چ ژینگه‌یه‌ك ته‌شه‌نه ده‌كات و له كوتاییدا ئه‌مانجی چییه، و له نیو كامه تویژ به ئاسانی كاریگه‌ری خۆی جێدێلێ و گوتاری روژانه‌ی چیه! بۆیه رێگری له ته‌شه‌نه كردنیان پێویستی به گرتنه به‌ری رێگایه‌كی پیلان داریژراوه، نه‌ك ئه‌و رێگایانه‌ی تا ئێستا له كوردستان و ناوچه‌كه له لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه كیراوهته به‌ر،كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی پێچه‌وانه بۆته‌وه. پێش هه‌موو شتێك پێویسته ئه‌زموونه فاشیله‌كه‌ی ده‌سه‌لاتی میسر دووباره نه‌كه‌ینه‌وه، كه پێ وابوو له رێگای به ئیسلام كردنی یاساكانی به‌رێوه بردنی كۆمه‌لگا خۆی ده‌بێته خاوه‌نی ئه‌م ره‌وته! كه چی له ئه‌نجامدا كومهلگایهكی ئیسلامی دروست بوو، خۆی كه‌وته ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌لگای میسری. هه‌روه‌ها به‌كار هێنانی توند و تیژی وه‌ك تاكه رێگا به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌وته وه‌ك ئه‌وه‌ی له زۆریك له ولاتانی ناوچه‌كه پهیرهوكران. كه له ئه‌نجامدا هه‌موو خه‌لكه نارازیه‌كان كه‌وتنه نیو ئه‌م سه‌نگه‌ره.
زۆریك له چاودیرانی سیاسی پێیان وایه كوردستانیش وه‌ك ولاتانی ناوچه‌كه ژینگه‌یه‌كی گونجاوه بۆ ته‌شه‌نه كردنی ئه‌م ره‌وته، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێننه‌وه كه پێكهاته و ههلسو كه‌وتی ده‌سه‌لات له كوردستان زۆر جیاوازی نیه له‌گه‌ل شێوازی ده‌سه‌لات له ولاتانی ناوچه‌كه‌دا. ئه‌گه‌ر چی هه‌ولێكی زۆر درا نمونه‌ی ده‌سه‌لاتی كوردستان به نمونه‌یه‌كی كه‌م وێنه‌ی ناوچه‌كه بناسێنرێت، به‌لام به چاوپێخشاندنێكی سه‌رپێیانه، دیارده‌ی حزبی سه‌ركرده و سه‌ركرده‌ی بێ مونافس و قورخ كردنی ده‌سه‌لات و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری كومه‌لایه‌تی و ته‌شه‌نه‌كردنی دیارده‌ی گه‌نده‌لی و ده‌سه‌لاتی حزب و ده‌سه‌لاتی سێبه‌ر و …. هتد، هه‌ستێ پێده‌كرێت، كه ئه‌مانه‌ش هوكاری سه‌ره‌كین له دروست كردنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م ره‌وه‌ته له نیو گۆمه‌لگادا. هۆكارێكی تری په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م ره‌وته ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دوور كه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ندێك هێزی چه‌پ و پێشكهوتنوخواز له گوره‌پانی به‌رگری كردن له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌لانی خه‌لكی كوردستان و له ژێر هه‌ندێ دروشمی دروست كرا‌و خزاونه‌ته نیو باوه‌شی ده‌سه‌لات. ئه‌م هێزانه‌ش ماوه‌یه‌كه له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حزبی به‌رته‌سك به هه‌موو شێوازێك به‌رگری له‌م ده‌سه‌لاتانه ده‌كه‌ن كه به هۆی ره‌فتاره‌كانیان له لایه‌ن زۆرینه‌ی خه‌لكی به ده‌سه‌لاتێكی گهندل و نا عادیلانه ده‌ناسرێن. هه‌ندێك له هێزه چه‌په‌كان به بیانوی رێگرتن له ته‌شه‌نه‌كردنی ره‌وتی ئیسلام سیاسی چوونه‌ته سه‌نگه‌ری ده‌سه‌لاتێكی گه‌نده‌ل و نا دادپه‌روه‌ر، به‌م هه‌نگاوه‌شیان گه‌وره‌ترین زیان به بزوتنه‌وه‌ی پێشكهوتنوخوازی ده‌گه‌ینن، چونكه هوكاری ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م ره‌وته هه‌لسوكه‌وته قێزه وهنیهكانی ده‌سه‌لاته به‌گشتی و زه‌قبونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ناعه‌داله‌تیه له نیو كۆمه‌لگا به تایبه‌تی. له لایه‌كی تریش پێویسته ئه‌م راستیه بۆ هه‌موومان رۆنبێت كه ئه‌و ململانێیه‌ی ئه‌مرۆ لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌لات له‌گه‌ل ره‌وتی ئیسلامی سیاسی ده‌كه‌ن به ئامانجی ئه‌وه نیه دهیهیانهوێت كومهلگا به‌ره و پێشه‌وه ببه‌ن و ئه‌وان رێگرن، به‌لكو بۆ پاراستنی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌یه كه ئه‌وان وه‌ك دهستكهوتیك سه‌یری ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت تا بكرێت ئه‌وان تاكه سوود مه‌ندی ئه‌م دهسهلاتهبن. هه‌مووشمان له‌بیرمانه ئه‌م حزبانه‌ی ئه‌مرۆی ده‌سه‌لات، له‌و كاتانه‌ی چه‌پ له گۆره‌پانه‌كه به‌هێز بوو، له‌سه‌نگه‌ری كۆنهپهرستانهوه بهربهرهكانییان له‌گه‌ل هێزه چه‌پ و پێشكهوتنوخوازهكان ده‌كرد.
بۆیه پێویسته ووشیاریمان له‌و ئاسته‌دابێت كه بزانین هه‌موو رێگایه‌كانی تر، بێجكه له ململانی له‌گه‌ل گه‌نده‌لی كه زۆریك له كایه‌كانی ده‌سه‌لاتی گرتۆته‌وه و به‌بێ بوونی به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو بۆ دادپه‌روه‌ری كومه‌لایه‌تی و، به‌بێ وازهێنان له بیرۆكه‌ی قورخ كردنی ده‌سه‌لات، ناتوانی سنور بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی ئیسلامی سیاسی دابنرێت. بۆیه هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه له داهاتوو به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان دادێت له ئه‌نجامی به‌هێز بوونی ئه‌م ره‌وته كۆنه‌په‌رسته، ده‌كه‌وێته ئه‌ستوی هێزه‌كانی ده‌سه‌لات به گشتی و ئه‌و هێزه چه‌پ و علمانیانه به تایبه‌تی كه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حزبی چونه‌ته سه‌نگه‌ری ده‌سه‌لاتێكی گه‌نده‌ل و گۆره‌پانه‌كه‌یان بۆ ئه‌م ره‌وته كونهپهرسته جێ هێشتووه كه خۆی وه‌ك بهرگریكهرێك له ئازادیه‌كان و دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری و مافه‌كانی خه‌لك بناسێنێت. بۆ وه‌رگرتنی هه‌لویستێكی گونجاو ئه‌مرۆ وا ده‌خوازرێت هێزه چه‌پ و پێشكهوتوخوازهكان سه‌نگه‌ری تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت كه هه‌م تێكوشان بێت دژ به گه‌نده‌لی و قورخ كردنی ده‌سه‌لات و پرۆسه‌ی ناعه‌داله‌تی و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كان وپرۆسه‌ی دیموكراتی، هه‌م به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ل ئه‌م هێزه تاریك په‌رستانه بێت. چونكه ئه‌زمونه‌كان ئه‌مه‌یان سه‌لماند كه له سه‌نگه‌ری ئه‌م ده‌سه‌لاته گه‌نده‌ل و نادیموكراتیانه ناتوانرێت به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ل ئیسلامی سیاسی بكرێت.
په‌راوێزه‌كان:
*به‌ره‌ی كوردستان، كهئەوکات هه‌موو هێزه‌كانی سهرگۆرهپانهكهی به گه‌وره‌و بچوكه‌وه له‌خۆ گرتبوو، به‌لام بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه ئه‌وكاته تاكه هێزی سیاسی ئیسلامی بوو له كوردستان، ئه‌ندامی ئه‌م به‌ره‌یه نه‌بوو.
* رژێمی به‌عس له رێگای یاساوه چه‌ندین ئیمتیازی پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌كرد كه مزگه‌وتیان دروست ده‌كرد، یه‌كێ له‌و یاسایانه لێ‌خۆش بوونی باج بوو بێجكه له‌وه‌ی پێداویسته‌كانی دروست كردنی مزگه‌وتیش به نرخێكی زۆر كه‌م پێشكه‌ش به‌وانه ده‌كرا كه مزگه‌وتیان دروست ده‌كرد.