وتاری ئاگراوی مزگه‌وت… هه‌وڵێك بۆ سو,تاندنی نه‌سیجی پێكه‌وه ژیان
مزگه‌وت ماڵی خودایه و شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و خواپه‌رستییه، مینبه‌ری مزگه‌وتیش له مێژووی میلله‌ته‌كه‌ماندا شوێنی ئاراسته‌كردنی خه‌ڵكی موسولمَان بووه ، بۆ كڕنۆشی په‌روه‌ردگار و په‌رستنی له چوارچێوه‌ی به‌ها رۆحی و پیرۆزییهكاندا.. هێڵه گشتییه‌كانی ئایینیش له ناواخنی په‌یامه پیرۆزه‌كانی به‌شه‌ریه‌تدا، وێنه‌ی په‌یوه‌ندییه ئه‌خلاقییه‌كانی نێوانی خالق و مه‌خلوق و تاكی موسولمَان و په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی ده‌كێشیت. لێره‌وه‌یه ده‌توانین بڵێین كه ئایین به مه‌فهومه مه‌عنه‌ویه‌كه‌ی ئه‌و هێزه‌یه كه په‌یوه‌ندی به ناخی مرۆڤه‌وه هه‌یه و كاریگه‌ریی ڕۆحیش له‌سه‌ر ئاكار و ڕه‌فتاری هه‌ر كه‌س و تاكیك داده‌نێت و، له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه سه‌ره‌نجام ده‌بێت به فه‌لسه‌فه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سزا و پاداشتی شوێنكه‌وتوانی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ش كه پێیان ده‌وترێت مرۆڤی باوه‌ڕدار و موسولمَان، هه‌ڵده‌گرێت بۆ ڕۆژی دوایی و به‌رده‌می عه‌رشی په‌روه‌ردگار.
وه‌لێ كاتێك ئتیین و فه‌لسه‌فه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی وه‌ك حیزب و رێكخستنی سیاسی ئاراسته ده‌كریت، ئیتر له‌و باكگراونده مێژووییه كۆمه‌ڵایه‌تییه مه‌عنه‌ویه داده‌بڕێت و وه‌ك ئایدۆلۆژیایه‌كی پر مه‌ترسی دێته سه‌ر ڕوو، كه سه‌رجه‌می ئه‌و چه‌مكانه‌ی به‌رهه‌م و زاده‌ی هزری مرۆڤ و پێشكه‌وتنی شلرستانیهتی مرۆڤایه‌تین و فاكته‌ری خۆشبه‌ختی و خۆشگوزه‌رانیی مرۆڤن، به‌ناوی ( بیدعه) ده‌سڕێته‌وه و، له‌وه‌ش زیاتر دهیكوفرینی.
له‌كاتێكدا ههمواون ده‌زانین ئایین ئه‌و كاته‌ی وه‌ك هێزیكی شاراوه و مه‌عنه‌وی پیرۆز به‌رجه‌سته ده‌بێت كه جیاوازی له‌نێوان ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز و، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاردا ناكات و به‌ڵكو به یه‌كسانی ده‌بێته ئایینی تاك به‌تاكی كۆمه‌لگه. به‌ڵام كاتێك له چوارچێوه‌ی هێزی سیاسی و ستراتیژ و تاكتیك و، په‌یره‌و و پرۆگرامی حیزبی‌دا دهقاڵبێنرێت، ئه‌وا به‌بێ دوودڵیی كه له مه‌فهوم و هێزه مه‌عنه‌وییه شاراوه‌كه‌ی ته‌جرید ده‌بێت و ده‌بێت به‌و ئایدۆلۆژیا مه‌ترسیداره‌ی كه هێزه ئیسلامییه‌كان له‌به‌ده‌م یه‌ك له هه‌ردوو چه‌مكی ده‌سه‌ڵاتبوون و ئۆپۆزیسیۆنبووندا ڕاده‌گرێت. چونكه هێز و حیزبه ئیسلامییه‌كانیش له مه‌جرای به‌ده‌سخستنی كورسی ده‌سه‌ڵاتدا، چاوچنۆكن به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی سیاسی و پله‌وپایه و شۆره‌ته مادییه‌كان، كه سه‌رجه‌میان وجودێكی دنیاییان هه‌یه. له‌كاتێكدا ئایین به‌پێی ڕێنومایی و ده‌قه پیرۆزه‌كان، له پرۆسه‌ی پراكتیزهبوونیدا و له خوێندنه‌وه‌ی ره‌هه‌نده میژووییهكهیدا، ئه‌جر و سهوابێكه كه ته‌نها له عه‌رشی په‌روه‌ردگار و له رۆژی ئاخیره‌تدا ته‌حقیق ده‌بێت.
زوڵم و زۆری ده‌سه‌ڵاتی ساسانییه‌كان به‌جۆریك فشار و چه‌وساندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مده‌هێنا، كه كوردی ناچار كرد له یه‌كه‌م سه‌ره‌تادا پێشوازی له هاتنی ئیسلام بكات و ته‌نانه‌ت واز له ئایینه هاوبه‌شه‌كه‌ی زه‌رده‌شتی بهێنی. بۆیه كورد مێژوویه‌كی دووری له ئاشنابوون و تێكه‌ڵبوونی به كلتوری ئایین و ئیسلام هه‌یه و، له ئێستادا كێشه‌ی كورد كێشه‌ی ئایینی و موسولمَانبوونی نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی میلله‌تی موسوڵمانی كورد نه‌بوونی كیانی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی و، نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی خۆیه‌تی. كه‌واته ده‌بێت كام زه‌روره‌ت، هێزی ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ر گۆره‌پانی ئه‌م هه‌رێمه فۆرمه‌له بكات و كام خۆراكیش ئیدامه به ماشینی فیكری ئه‌م هێزه ئیكسپایهره بدات!! له‌كاتێكدا ده‌یه‌وێت ده‌ست بخاته به‌ر بینی ئازادی و مینبه‌ری مه‌ده‌نیه‌ت و كۆمه‌ڵگایه‌ك به ئه‌شكه‌وت بسپێرێت.
سه‌رهه‌ڵدانی وتاری وروژێنه‌ر و ئاگراوی له‌ناو مزگه‌وته‌وه خه‌ڵكی ئاراسته كرد و ئه‌و توندوتیژییه‌ی به‌رهه‌م هێنا و، په‌لاماری شوینَه گهشتیاریهیكانی زاخۆی لێكهوتهوه، كه خه‌ریك بوو ده‌بوو به سه‌رچاوه‌ی بژێوی خه‌ڵك و، سه‌رچاوه‌ی ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، كه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی لۆژیكی سه‌یری ڕووداوه‌كه بكه‌ین تێده‌گه‌ین كه هه‌ڵبژاردنی كه‌رتی گه‌شتیاریی و په‌لاماردانی ئه‌و لێوكچونهمان بیردێنێته‌وه كه سه‌رجه‌می گروپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی دونیا تیایدا شه‌ریكن، ئه‌ویش په‌لاماردانی سه‌رچاوه‌كانی ئابورییه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه په‌لاماردان و سووتاندنی شوێنی كار‌و كاسبی برایانی مه‌سیحی و یه‌زیدی، هه‌وڵێكه بۆ سووتاندنی نه‌سیجی پێكه‌وه ژیانی كۆمه‌لایه‌تی له ناوچه‌كه‌دا، به‌تایبه‌تی كه حكومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌رده‌م رای گشتی و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی شانازی به ئارامی و پێكه‌وه ژیانی برایانه‌وه ده‌كات.
به‌هاری عه‌ره‌بی و، حوزوری مهدی ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی گۆڕاانكارییهكانی رۆژهه‌لاتی ناوهرَاست، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر هێزه ئیسلامییه‌كانی له‌مه‌ڕ خۆمان دروستكردووه و، توكی هه‌ندێك له‌م هێزانه‌ی به‌جۆریك گرژ كردووه كه به‌دوای فرسه‌تی كۆپیكردنی ئه‌زموونی میسر و تونس‌دا ده‌گه‌ڕێن له واقیعی كوروستاندا. ئیتر له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی پشێوی و شڵه‌ژانی شه‌قامه‌وه، هه‌وڵی بنكۆڵكردنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم و ڕوخاندنی ئه‌زموونی دیموكراسی ده‌ده‌ن. ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش دوو لێكچوونی مێژوویم وه‌بیردێنێته‌وه، كه یه‌كه‌میان هه‌ڵویستی مه‌لای خه‌تی یه و، دووه‌میشیان پاداشته‌كه‌ی خه‌لیفه‌ی عباسی ( ئه‌بو جه‌عفری مه‌نسور)ه بۆ ( ئه‌بو موسلمی خوراسانی )، كه یه‌كسان ده‌بێت به پاداشتی سه‌ركرده عه‌ره‌بییه ئیسلامییه‌كانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست، بۆ ئه‌و سه‌ركردانه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان، كه هه‌وڵی كۆپیكردنی به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌ده‌ن، له‌سه‌ر سووتماكی كه‌رتی گه‌شتیاریی و سووتانی نه‌سیجی پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان.
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن