ئاوازی کۆیله‌یی عێراقچییه کورده‌کان به فیک و دووزه‌له‌ی پان عه‌ره‌بیی!
– له په‌راوێزی راگه‌یاندنه‌که‌ی ١٢٥ که‌سه عێراقچییه‌که –
دوو حهفهته به‌ریی، راگهیاندنهک به ناوی (گه‌ل داوایهمین قهڵامانه*) که له لایه‌ن ١٢٥ که‌سه‌وه نووسرابوو رووپهره ره‌شه‌کانی میدیای کوردی ره‌شتر و بێزهورتر کرد، شه‌رمه‌زاریی هه‌ر ئه‌وه نییه تێڕوانینی ئه‌و ١٢٥ که‌سه که زۆربه‌یان کوردن به هیچ شێوه و جۆره‌ک گوزارشت له خواست و ئامانجی سه‌ربه‌خۆخوازیی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی کوردستان ناکا.. بگره پێچه‌وانه‌شه و به هه‌ر هه‌موویان هێنده‌ی رۆناکبیری گه‌وره‌ی تورک و نێونه‌ته‌وه‌یی (ئیسماعیل بێشکچیی) به ته‌نگ ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه نین! به‌ڵکه ئه‌وه‌شه جگه له‌وه‌ی ده‌قی راگه‌یاندنه‌که‌یان به زمانی عه‌ره‌بی له میدیای کوردی بڵاوبۆوه میدیایه به‌ناو ئازاده‌کانیش له بابه‌تی ئاوێنه و هاوڵاتی**و… هتد که له راستییدا ئۆرگانی ساخته‌ی حیزبیین زۆر به بێ شه‌رمانه به گرنگییپێدانهکی زۆره‌وه بڵاویانکرده‌وه! دیاره ئه‌و جۆره میدیایانه‌ش ناهه‌قیان نییه، ده‌ی ئه‌گه‌ر کاری له‌و بابه‌ته نه‌که‌ن کوو پارووی چه‌وری خۆیان و کارمه‌نده‌کانیان په‌یدا بکه‌ن!؟
دیاره هێنده‌ک که‌س له‌وانه – له‌گه‌ڵ رێزمان – نائاگایانه واژۆی ئه‌و راگه‌یاندنه‌یان کردییه.. ره‌نگه ئه‌گه‌ر به هووردیی چاوهکیان پێدابخشاندبا واژۆیان نه‌کردبا، هێندهکیشیان هه‌ر فڕیان به‌سه‌ر سیاسته‌وه نییه و هه‌ر حه‌زیان لێبووه ناویان بکه‌ویته نێو ناوان وه‌ک ئه‌و مۆدیله‌ی که ئێستا هێنده‌ک که‌س ده‌رکردنی راگه‌یاندن و واژۆکردنیان کردیته پیشه‌ی خۆیان و خۆیانی پێ ده‌رده‌خه‌ن!
هه‌ڵبه‌ته که‌سه سیاسییه لایه‌ندار و حکومییه‌کانی نێو ئه‌و راگه‌یاندنه به هیچ شێوه و جۆره‌ک جێی ره‌خنه نین.. چونکه هه‌ر ئه‌وان و خه‌ڵکی له‌و بابه‌تانه بوون له پێناو پچڕینهوهی هێنده‌ک پووڵ له (١٧٪)ه‌که‌ی به‌شه بوودجه‌ی کوردستان و وه‌ده‌ستهینانی فهرمانبهرییهکی ملکه‌چانه بوونه کۆیله‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌که و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کوردستانیان خسته به‌رده‌ستی هه‌ردوو پووشته دیکتاتۆرۆکهکهی کوردستان و ئه‌و فیدرالییه رووکه‌ش و پهڕپووتهیان به تۆبزیی به‌سه‌ر سێ شاری کوردستان دابڕیی و خواستی سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵکی کوردستانیان له گۆڕ نا، که‌واته عێراقچییهتهکه پڕ به پیستی خۆیانه جا با ئه‌و عێراقه‌ی ئه‌وان ده‌یخوازن ده‌روازه‌ی نیشتیمانیی عه‌ره‌بیی بی یان ئی (عروبه) و پان ئیسلامیی ئێرانیی یان سعودیی بی که بیانه‌وێ یان نا ئه‌وه به ناوی ماده‌ی (١٤٠)وه گه‌مه به چاره‌نووسی پێنج شه‌ش ملیۆن که‌سی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ده‌که‌ن! لێ گرفته‌که ئه‌وه‌یه هێنده‌ک نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ناودار – ئێره جێی ئه‌و باسه نییه که به چ شێوه‌کی ناشایسته کوشته‌ی ناوبانگ په‌یداکردن بوونه و ئه‌و ناودارییهیان وهدهستهینایه – واژۆی راگه‌یاندنی ناوبرایان کردییه! ئه‌گه‌ر بشیاندوێنی ئه‌وه زمانیان به قه‌د درێژایی کوردستانی مه‌زن دهردههینن و به جۆره‌ک خۆیان به تێکۆشه‌ری مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و سه‌ربه‌خۆخواز نیشان ده‌ده‌ن که له کوردستان و سه‌رجه‌می جیهانیش نموونه‌یان نه‌بێ! که‌چی له نێو ئه‌و راگهیاندنهیاندا بوونه‌ته عێراقییه‌کی عه‌یار بیست و چار و خۆیان راده‌ستی هه‌مان زمان و هه‌مان پیلانی که‌سه سیاسییه ناوبرایهکانی سه‌رێ کردییه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ شهرمهک له خۆیان بکه‌ن!
هێنده‌ک سه‌رنج له‌سه‌ر ده‌قی هێنده‌ک له قسه‌کانیان:
(له‌پاش خه‌باتی پاڵه‌وانانه‌ی گه‌لی عێراقمان…).
ئه‌وه له کاته‌کدا که نۆ ده‌یه‌یه وڵاته‌ک به زۆری زۆردارهکیی و به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆلۆنیالیزمی ئینگلیزیی دروست کرایه و راده‌ستی شۆڤێنیزمی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بیی کرایه، گه‌لانی کوردستانی باشووریش – وه‌ک ناوچه‌کی داگیرکرا – تێیدا کاره‌سات نه‌مایه به‌سه‌ریاندا نه‌یێ، که‌چی هێشتا هه‌ر خۆیان به گه‌لی عێراقیی ده‌زانن و لای خۆشیان وه‌یه که ئه‌وان (كه‌سایه‌تی سیاسیی و رۆشنبیریی و ئه‌ده‌بیی و ئه‌كادیمیی ناسراوی عێراقیی)ن!
(ئێمه رۆشنبیران و رزگاریخوازانی عێراق خوازیارین له رۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان…).
ده‌بی ئه‌وانه چ بیر رۆشنان و رزگارییخوازانهک بن که خۆیان به عێراقیی داده‌نێن و داخوازییان له رۆڵه‌کانی (گه‌له‌که‌یان!) هه‌یه؟! که له راستییدا له هه‌موو جیهاندا به فه‌رمیی و نافه‌رمیی عێراق به وڵاتێکی عه‌ره‌بی و ده‌روازه‌ی رۆژهڵاتی عه‌ره‌بستان ناسرایه.. کوردانیش ته‌نیا له بن دیواران و هه‌ر له خۆیانه‌وه عێراق به وڵاتێکی دیموکراسیی و فیدراڵیی و فره‌نه‌ته‌وه‌یی ناو ده‌به‌ن و ته‌نانه‌ت له نێو خودی عێراقیشدا هه‌رگیز دان به‌و فیدارلییه پڕوپووچهدا نهندرایه و هێشتا به‌شه‌کی یه‌کجار زۆری خاکی کوردستان وه‌ک که‌رکووک و شار و شارۆچکه‌کانی دیکه له بنده‌ستی حکومه‌تی به‌غدایه.
(بڕوای به‌رزمان به گه‌له‌که‌مان هه‌یه…).
بڕوایان به چ گه‌له‌ک هه‌یه؟ به‌و گه‌له‌ی که ٩٠ ساڵه خۆیان له بنده‌ستی حکومه‌ته شۆڤێنیست کۆنه‌په‌رسته یه‌ک له‌دوو یه‌که‌کان ده‌چه‌وسێنه‌وه، بێجگه له چه‌ند که‌سه‌کی شیوعی و چه‌پ که به په‌نجه‌ی ده‌ستان ده‌ژمێردرێن و جاروبارێک باسیان له کاره‌ساته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان کردییه.. نه‌ک هه‌ر نه‌یانتوانیوه پاڵپشتی مافی چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان بن به‌ڵکه نهیانتوانییه به‌رگریی له مافه ره‌واکانی خۆشیان وه‌ک مرۆڤ بکه‌ن.
(هیچ چاره نییه جگه له لێبوورده‌یی و بهئاشتیی پێکه‌وه‌ژیان له چارچیوه‌ی دهولهتهک که مافه‌کانی هاوڵاتییان به بێ له‌به‌رچاوگرتنی پابه‌ندبوونی دینیی و تایه‌فیی و نه‌ته‌وه‌یی و رامیاریی گه‌ره‌نتیی بکا…).
وا دیاره ئه‌و کورده عێراقچییانه زۆر هۆشمه‌ند و بلیمه‌تن!!! له راستییدا داهێنه‌رن! ئێ کێ هه‌یه له باردۆخهکی له‌و جۆره‌ی ئێستا که حکومه‌تی به‌غدای پێدا تێده‌په‌ڕێ له‌و رێگاچاره‌ی ئه‌وان باشتر و چاکتر و نایابتر و به‌جێتر و سوودهبهخشتر و مرۆڤپهروهرانهتر په‌یدۆز بکا!؟ ده‌ک به‌خێر بێنه‌وه، زۆر له جێی خۆیه‌تی لێره‌دا ببێژین ئه‌و رۆشنبیر و رزگاریخوازه بلیمه‌ته عێراقچییانه له پاش وێرانیبوونی به‌سرا (بعد خراب البصرة***)، تازه به تازه به‌و چاره‌سه‌ره عه‌نتیکه ده‌گه‌ن! به‌ڵام زۆر له‌وه‌ش لهجێیخۆتر و شیاوتر ئه‌وه‌یه که به دوو وشه‌ی جوان و پڕ به پێستی خۆی به زمانی کورده‌واریی خۆمان پێیان ببێژین: (هه‌ی تڕحێێێێێو له‌و رۆشنبیره رزگارییخواز و دیموکرسییخواز و ئاشتییخوازه عێراقییانه!!!).
_____________________________________________________________
* (گه‌ل داوایهمین قهڵامانه – الشعب قلعتنا الاخيرة): ناونیشانی راگه‌یاندنی ١٢٥ که‌سه عێراقچییهکهیه که به زمانی عه‌ره‌بی نووسرایه، ده‌توانن له‌و فایله‌دا بیبینن: (الشعب قلعتنا الاخيرة).
** – لە بەیاننامەیەکدا، ١٢٥ کەسایەتی نیگەرانی خۆیان لە دۆخی ئەمڕۆی عێراق دەربڕیوە. ٢٧\١١\٢٠١١ – ئاوێنە.
– ١٢٥ کەسایەتی: عێراقییەکان رووبەڕووی ئەو ھێزە دەسەڵاتدارانە ببنەوە کە عێراقیان بەم رۆژە گەیاندووە. ٢٧\١١\٢٠١١ – ھاوڵاتی.
*** (له پاش وێرانیبوونی به‌سرا – بعد خراب البصرة): پهندهکی عه‌ره‌بیی عێراقییه و به واتای ئه‌وه دێ کاته‌ک که گرفتهک به‌سه‌رچووه و ته‌واو بووه ئه‌وجا ئه‌توو بێی کارنامهک بخهیهڕوو و بته‌وێ چاره‌سه‌ری گرفته‌که بکه‌ی!
دارا ئه‌حمه‌د
daraehmed@yahoo.com