![جمكانه …. فاتیح سه‌لام جمكانه …. فاتیح سه‌لام](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/fatihSalam_692996039.jpg)
جمكانه …. فاتیح سه‌لام
Closed
عه‌شق و مێژوو دووانه‌یه‌ك بوون
له دوای ژانی ئاشنابوون و خۆش‌ویستنت
چێشته‌نگاوی وه‌رزێكی ووشك
له نێو ده‌ستی من و تۆدا
هاتنه دنیا و ..له‌دایكبوون ..
له‌و رۆژه‌وه
چاوی كوانووی ئاگردانی شیعره‌كانم
به ئه‌سكڵی ووشه‌كانت دێته جۆش و ..
پشكۆی گه‌شتم تیا ده‌سووتێ و
جۆشم ده‌دات ..
دووكه‌ڵی سووتانێ سپیش
به كپی به‌رز ده‌بییته‌وه
له ته‌ك چیرۆكی ته‌مه‌ن و
شه‌كره ئازاری دووریتا
تیكه‌ڵ ده‌بی و باڵا ده‌كات