ڕۆشنبیركێه و له‌حیزبدا چۆن ئه‌دوێ
كاتێ بمانه‌وێ له‌سه‌ر ڕۆشنبیر بدوێین پێویسته بۆردبارانه ()به‌ردێكی بچووك بخه‌ینه ناو ده‌ریایه‌كی پان و پۆڕ تا هه‌ندێك بیشڵهقێنین ،ئاخافتن له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكه هێنده ساده‌و ساكارنیه بهدارشتنێكی سه‌ر پێیانه په‌نجه بخه‌ینه سه‌رخاڵه بژونهكان (جوانه‌كان )، ڕۆشنبیر ی به‌رهه‌می ماندوو نه‌ناسانه‌ی كه‌سه به‌تواناكانه كهتام و چێژی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ، تا زیاتر هه‌وڵ و جواناوی (ئاره‌قه‌ی ) بۆ بڕێژی و دیده‌كانی بۆ سوركهیت شیرینی و توانای توێژینه‌وه‌كان قایمتر ئه‌بێت ، له‌بوارێكدا كهڕووبارێكی تیژوو قوڵه مه‌له‌وانی كارامه و چاكی ئه‌وێت ، كه‌سانێك هه‌ڵگری ئهوناسنامهیهن كهلهڕێگای په‌یوه‌ندی به‌واقیعی نه‌ته‌وه‌و هاوسه‌نگیه هزری و ژیاریه‌كانی هه‌ست به‌زاتی خۆی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات ، ئه‌توانێ له‌ساته‌وه‌ختی ڕامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كه‌ی بگات ،پهژواكی (ده‌نگدانه‌وه‌ی )ڕۆشنبیران كاتێ ڕووئه‌دات له‌هه‌موو چه‌مكه‌كان شتێك بزانێ و له‌سه‌ری نه‌وه‌ستێ بۆی بدوێ ، لێره‌دا ئه‌توانین بڵه‌ین ڕۆشنفكر ڕێگای زینده‌گی گه‌له‌كه‌یه‌تی ، ڕۆشنبیر به‌مانایه‌كی تر له ئهتهمێك مه‌عریفه و بیر و باوه‌ڕ بههاوكارامهیی و شێوه‌ی بیركردنه‌وه و ئه‌و ئامڕازانه‌ی كه‌تاك له‌كۆمه‌ڵگادا تێیدا ژیان به‌سه‌ر ئه‌بات و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌كات ، ڕۆشنبیر وحیزب : مه‌رج نیه دیبلۆماتكاران سیاسه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست بزانن ، زۆربه‌یان به‌هۆی چه‌ند پاڵنه‌رێكی تایبه‌ت و خودیانهوه وه‌ك چینایه‌تی ، خێڵایه‌تی ، شێخایه‌تی ئازایه‌تی و هه‌روه‌ها …. تێكه‌ڵ به‌چه‌مكی سیاسی بوون واته به‌سیاسی كراون ، شاره‌زایی و تێگه‌یشتنی قوڵیان نیه له‌چۆنیه‌تی و په‌یڕه‌و كردنی ئه‌و هزره‌دا ، ڕۆشنبیران پێڤاژوانه (قۆناخ قۆناخ )خۆیان خستوه‌ته ناو فه‌لسه‌فه‌كانی ژیانه‌وه ، ئه‌مانن ئه‌توانن ژیان و پێویسته‌كانی نه‌ته‌وه‌و تاك شیتهڵكهن له‌بازنه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌و ووڵاتێكی به‌هێزدا نیشته‌جێیان كه‌ن ، ڕۆشنبیره فه‌لسه‌فیه‌كان لهكۆمار و نیشتمانی سه‌ر به‌خۆ ده‌گه‌ن به‌رگری له‌ده‌سه‌ڵاته ئۆتۆكراسیهكان ده‌كه‌ن كهنهوهكان ئهچهو سێنه‌وه ، توانای داهێنانیان هه‌یه زۆر ئه‌كتیڤانه لهبوارهكان ئه‌گه‌ن كه‌یه‌كێكیان ڕامیاریه ، سیاسیه حیزبیه‌كان ته‌نها بڕوایان به‌وه هه‌یه كهمافی خۆیانه ده‌مڕاستی ڕۆشنبیره‌كان بن چه‌تری سه‌ریشیان ده‌بن به‌وانه‌شه‌وه كهداینهمۆی كۆمه‌ڵگاكه‌یانن ، له‌م خاڵه‌دا دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی له‌نێوان حیزب و ئه‌و ڕۆشنبیره‌ی هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵات سه‌پاندن ڕه‌ت ئه‌كاته‌وه دروست ئه‌بێت “ئه‌مه‌یه ئاوهڕوگایهگ ( گۆڕه‌پان )دروست ئه‌كات كهههدوولا لهكێبرَكێدان بۆ ته‌ختی ده‌سه‌ڵات ، به‌دڵنیایه‌وه حیزبه ویژدانی ڕۆشنبیر ووردوخاش ئه‌كات به‌كڕینی زانیاری و خامه‌و خودیشه‌وه ، په‌روه‌رده‌یه‌كی نوێی ئه‌كات كه‌به‌شێوه‌ی ( ئاژیتاسیۆنانه ) واته قسه‌ی باق و بریق به‌سه‌ریاندا هه‌ڵبڵێ تا هاوڵاتی توانای بیركردنه‌وه‌ی نه‌بێت بۆ ڕزگار بوون له‌برسیه‌تی و دابین كردنی ئازادیه‌كان ، ته‌نانه‌ت گه‌ر بیانه‌وێت سنوری نیشتمانێكیشان پێ تێك ئه‌ده‌ن نه‌ك كه‌ركووكیان پێبكه‌نه شارێكی عێراقی یان عه‌ره‌بی ” ته‌نها له‌بازنه‌یه‌كی ته‌سكی حیزبی‌دا بۆ نان بگه‌ڕێ ، گرنگ تێر و ته‌سه‌لی ڕۆشنبیره حیزبیهكهیه تاكیش باسهرگهردان بێت له‌نیشتمانی خۆیدا ” ئه‌وش له‌به‌رچاو ئه‌گرین رۆشنبیری حیزبی به‌هه‌ڵویست و نه‌ته‌وه په‌رستیش زۆرن.
سه‌ید عه‌تا