داكشانی خۆری به‌هاری ئیسلامی عه‌ره‌بی,….
داكشانی خۆری به‌هاری ئیسلامی عه‌ره‌بی,نموونه هه‌ڵبژاردنه‌كانی جه‌زائیر و میسر
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د- به‌شی یه‌كه‌م
هه‌ڵكشانی پارته ئیسلامییه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
له‌م بابه‌ته نایه‌مه سه‌ر شیكاری هه‌ڵكشان و داكشانی پارته ئیسلامییه‌كانی وڵاتانی به‌هاری ئیسلامی عه‌ره‌بی و هۆكاره‌كانی و رۆڵی ئه‌م ته‌وژمه سیاسییه له راپه‌ڕینه‌كانی جه‌ماوه‌ر, ته‌نها به زمانی ئاماره‌كان ده‌مه‌وێت راستییه‌كان ده‌ربخه‌م.
كاتیك له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندنی تونسیدا,وه‌ك یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن به دوای گۆڕانكارییه‌كان له دوای به‌هاری عه‌ره‌بی له 23ی ئۆكتۆبه‌ری 2011 ئه‌نجامدرا , تیایدا پارتی نه‌هزه‌ی ئیسلامی توانی له كۆی 8,289,900 ده‌نگده‌ری تونسی كه 4,306,535 كه‌سیان پشكداریان له ده‌نگدانه‌كاندا كرد كه ده‌یكرده 52%ی كۆی ده‌نگده‌رانی تونسی له‌وانه 252,630 كه‌سیان ده‌نگه‌كانیان سوتا كه ده‌یكرده 6%ی كۆی ده‌نگده‌ران, ئه‌وه‌ی مایه‌وه 4,053,905 ده‌نگده‌ر بوو و ده‌نگه‌كانیان به‌شێوه‌ی دروست دابوو, له‌ناو ئه‌وانه 1,498,905 كه‌سیان ده‌نگیان به پارتی نه‌هزه‌ی ئیسلامی دا, كه ده‌یكرده 34,8%ی ده‌نگه‌كانی به‌شداربووان له هه‌ڵبژاردنه‌كان و 18,08%ی كۆی ده‌نگده‌رانی وڵات, له كۆی گشتی كورسییه‌كانیش له 217 كورسی 89 كورسی به‌ركه‌وت, كه ده‌یكرده 40,1%ی كۆی كورسییه‌كانی پارله‌مان, ئه‌م جیاوازیانه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو ژماره‌یه‌ك پارت نه‌یان توانی بچنه پارله‌مانه‌وه ده‌نگه‌كانیان سوتا و به به‌رژه‌وه‌ندی پارتی نه‌هزه‌ی ئیسلامی شكایه‌وه, هه‌روه‌ها سسته‌می بازنه‌یی ته‌واو له ئاستی نیشتمان په‌یره‌و نه‌كرا.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارتی نه‌هزه له كۆی 20 پارتی دیكه چوونه پارله‌مانه‌وه زۆرترین كورسی هێنایه‌وه, وه پارته چه‌پ و لیبراڵه‌كان به ژماره‌یه‌كی زۆر لیست پشكداریان كرد له هه‌ڵبژاردنه‌كه, بۆیه بردنه‌وه‌ی نه‌هزه زیاتر به زه‌قی ده‌ركه‌وت و بووه هۆی سه‌رنجڕاكێشانی راگه‌یاندنه‌كان چونكه زۆر له پێش نزیكترین منافسییهوه بوو, به‌مه‌ش هه‌ڵبژاردنه‌كانی تونس رێگایان خۆشكرد بۆ پارته ئیسلامییه‌كانی دیكه‌ی وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بی, تا بیكه‌نه به‌هاری عه‌ره‌بی ئیسلامی, چونكه گۆڕانكارییه‌كان و كاریگه‌رییه‌كان نه‌یتوانی سنوری جیهانی عه‌ره‌بی ببه‌زێنێت.
پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی تونس, شانشینی مه‌غریب یه‌كێك له وڵاتانه‌ی مه‌غریبی عه‌ره‌بی بوو كه له 25ی فیبریوهرییهوه ناڕه‌زایه‌تی بۆ چاكسازی له‌سه‌ر نهكههی به‌هاری عه‌ره‌بی تیایدا سه‌ری هه‌ڵدا, به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاكانی قه‌ته‌رو كه‌نداو لایه‌نگری سه‌رسه‌ختانه له شاكه‌ی ده‌كه‌ن, بۆیه گڕی راپه‌ڕینه‌كه له ناو دوكه‌ڵی كۆنهپهرستیدا توایه‌وه, له هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی ئه‌م وڵاته كه له 25ی نۆڤه‌مبه‌ر ئه‌نجامدرا و دووه‌م وڵات بوو ئیسلامییه‌كان ته‌پڵی سه‌ركه‌وتنی خۆیان لێدا, له ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا پارتی دادپه‌روه‌ری ئیسلامی گه‌یشته ده‌سه‌ڵات, رێژه‌ی ده‌نگی به دهستهاتووی ئیسلامییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی 25ی تشرینی دووه‌می 2011ی مه‌غریب , كه مانگێك پاش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی تونس ئه‌نجامدرا ,به‌م شێوه‌یه بوو :
كۆی گشتی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران 13420631 كه‌س بوو, له‌وانه 6106964 كه‌س كه ده‌یكرده 45,5%ی ده‌نگده‌ران به‌شداریان له ده‌نگدانه‌كاندا كرد, له‌وانه 22,3%یان ده‌نگه‌كانیان سوتا كه ژماره‌یان 1,361,511 كه‌س بوو, بۆیه ته‌نها 4,745,453 كه‌سیان ده‌نگدانه‌كانیان به ته‌واوی دابوو, له‌و ژماره‌یه 1,080,914 كه‌سیان ده‌نگیان به پارتی دادپه‌روه‌ری ئیسلامی دا كه ده‌یكرده 22,8% ده‌نگده‌رانی به‌شداربوو وه 8,05%ی كۆی گشتی ده‌نگده‌رانی وڵات, هاوكات كۆی گشتی 107 كورسیان هێنایه‌وه له كۆی گشتی 396 كورسی پارله‌مان كه ده‌كاته 27,02%ی كورسیه‌كانی پارله‌مان.
له 10ی ئایاری 2012 هدا , له كاتێكدا ئیسلامییه‌كانی جه‌زائیر خه‌ونیان به‌وه‌وه ده‌بینی هاوكێشهكهی تونس و جه‌زائیر مه‌غریب ته‌واو بكه‌ن, لێ سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن خیانه‌تی لێیان كرد و به‌مه‌ش ئاواته‌كه‌یان نه‌هاته دی, ئه‌وه له كاتێكدابوو 21ساڵ لهمهوپێش له 26ی دیسه‌مبه‌ری 1991دا, له كاتێكدا زیاتر له 59% ی ده‌نگده‌ران پشكداریان له هه‌ڵبژاردنه‌كه كرد ,ئیسلامییه‌كان جه‌زائیر له خولی یه‌كه‌مدا توانیان 188 كورسی له كۆی 231 كورسی پارله‌مان به ده‌ست بهێنن,كه 49,5%ی ده‌نگه‌كانیان له كۆی 7822625 ده‌نگده‌ر هێنایه‌وه ,كه كۆی گشتی 59%ی ده‌نگده‌ران پشكداریان له هه‌ڵبژاردنه‌كه كردبوو, له‌وانه 924,906 ده‌نگی سوتاو, به‌ڵام له خولی دووه‌مدا كه پێشبڕكێكه بۆ 199 كورسی بوو, حكوومه‌ت به بیانووی دامه‌زراندنی حكوومه‌تی ئیسلامی له جه‌زائیر و پاشگه‌زبوونه‌وه له دیموكراسیه‌ت كوده‌تای به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كرد, ئه‌مه له كاتێكدا بوو عه‌لی بلحاج گه‌وره سه‌ركرده‌ی ئیسلامی رایگه‌یاند ئه‌مه دوا هه‌ڵبژاردنه له جه‌زائیر ئه‌نجام ده‌درێت, به‌م هۆیه‌وه شه‌ڕی ناوخۆیی له جه‌زائیر ده‌ستی پێكرد .
به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی گه‌رماو گه‌رم له گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و سه‌ركه‌وتنی ئیسلامییه‌كان له تونس و میسر و مه‌غریب ,ئیسلامییه‌كان جه‌زائیر له 10ی ئایاری 2012 هدا, توانیان له كۆی ده‌نگی 21645841 ده‌نگده‌ری جه‌زائیری كه ته‌نها 9339026 ملیۆنیان پشكداری هه‌ڵبژاردنیان كرد, كه ده‌یكرده 43,1%ی ده‌نگده‌ران, له‌وه 1704047ی ده‌نگه‌كان كه ده‌یكرده 18,3%ی ده‌نگده‌ران ده‌نگه‌كانیان سوتا ,ته‌نها 7634979 ده‌نگ ته‌واو بوو,
له‌و ژماره‌یه ئیسلامییه‌كان 58 كورسیان له كۆی 462 كورسی پارله‌مان به ده‌ست هێنا 47ی كوتله‌ی سه‌وز و ئه‌وی تری لایه‌نه ئیسلامییه‌كان تر هێنایانه‌وه ,كوتله‌ی سه‌وز توانی 6,25 % ی ده‌نگه‌كان 475,049و ده‌نگ و پارتی دادپه‌روه‌ری به‌سه‌ركردایه‌تی جاب الڵه 7 كورسی و رێژه‌ی 3,1%ی ده‌نگه‌كان و 232,676 ده‌نگیان هێنایه‌وه , كوتله‌ی گۆرشانیش 4 كورسی و 173,981 2,4%ی ده‌نگه‌كان و 173981 ده‌نگی هێنایه‌وه , به‌مه‌ش كۆی ده‌نگی ئیسلامییه‌كان گه‌یشته 881706 ده‌نگ ,كه ده‌كاته 4,07%ی كۆی ده‌نگه‌رانی وڵات ,لێ له ساڵی 1990دا ئیسلامییه‌كان توانیان 2238444 ده‌نگ بهێننه‌وه, له كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانی وڵات له‌و كاته نزیك به سێیه‌كی ئێستا بوو.
به‌م شێوه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی تونس و مه‌غریب و جه‌زائیردا رێژه‌ی ده‌نگی به ده‌ست هاتووی پارته ئیسلامییه‌كان , به پێی ژماره‌ی دانیشتووان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه :
تونس 18,08%ی كۆی ده‌نگده‌رانی وڵات.
مه‌غریب 8,05%ی كۆی ده‌نگده‌رانی وڵات.
جه‌زائیر 4,07%ی كۆی ده‌نگده‌رانی وڵات.
له به‌شی داهاتوو دێمه سه‌ر راپرسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسر .